سەردێری هەواڵەکانی ئەو هەفتەیە لە میدیا جیهانییەکانەوە:

Monday, 09.09.2019, 9:53

479 بینراوە


یەکەم هەواڵ: بەهۆی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئیران لە %٨٠ دەرامەتی نەوتی ئیران کەمی کردوە. 

دووەم هەواڵ: ئیران ڕایگەیاند کە کەشتی نەوتی خاو هەڵگری ئیرانی بەبێ گوێگرتن لە هەڕەشەکانی ئەمریکا نەوتەکەی فرۆشتووە. لە ڕۆژی هەینی ڕابردوو سەتەلایتی ئەمریکای پیشانی داوە کە کەشتی ئەدریانی دەریا ئیرانی لە کەنارەکانی ئاوی سوریا بووە، بەڵام قسەکەری فەرمیی ئیران ڕایگەیاند کە کەشتیەکە لە دەریای ناوەڕاستدا بارەکانی خۆی ساغ کردۆتەوە. شایەنی باسە ئەو کەشتیە کاتێک کە بەرەو جەبەل تاریق دەچوو لەلایەن هێزی دەریای بەریتانیا دەستی بەسەردا گیرابوو تا ١٥/٨/٢٠١٩ دوای ئەوەی ئیران پەیمانی دا کە کەشتیەکانی بەرەو سوریا ناچن ئازاد کرا.

سێیەم هەواڵ: جیهادییەکانی ئەدلیب کێشە بۆ هێزەکانی تورکیا لە شاری ئیدلیب دروست دەکەن. فاخیر بیلال چاودێری سیاسی تورکی ڕایگەیاند کە موسکو سەرکەوتوو بووە لە بەکارهێنانی تاکتیکی سەلامی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەدلیب. 

چوارەم هەواڵ: ناکۆکییەکانی نێوان حزبوڵا و ئیسرائیل زیاتر قوڵ دەبێتەوە و هێزێکی زۆری ئەو حزبە لە سنووری ئیسرائیل و لبنان بەدیدەکرێن بە تایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل دەستی لە هیزەکانی حزبوڵا وەشاند، ئەوانیش ڕایگەیاند کە ئەو کارانەی ئیسرائیل کاردانەوەی دەبێت لە دروستبوونی نائارامی لە هەموو ناوچەکە.




(دەنگدراوە: 1)