داخۆ ده‌بێت بۆ رۆڵه‌ی میلله‌تێکی نیشتمان سڕاوه‌ی سه‌رنه‌خشه‌ی جیهان و هه‌ڕه‌شه‌لێکراوی دواکه‌وتووی ده‌ستی داگیرکه‌ران و دوور له خۆشی ژیان و بێبه‌ش له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و به‌های ئازادی وێنه چ مانایه‌ک ببه‌خشێت ؟؟!! هه‌ڵبه‌ت به‌هاکان جیاواز و دیده‌کان پێوه‌ری دیکه له‌خۆ ده‌گرن.
ئه‌م وێنه‌یه ... ناو و یادگار و کوردایه‌تی و شه‌هاده‌تی 4 پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و سه‌رکرده‌یه‌کی لێهاتووی پارتی سۆسیالیستی کورد ـ پاسۆکه. دوور له سۆزی دۆست و یاران و برسی و هه‌ناسه‌سارد و گیرفان به‌تاڵ له‌به‌رده‌م باره‌گای حیزبێکی گه‌مارۆ دراو دا گیراوه ، به‌ڵام سه‌ربڵند و ویژدان حه‌ساوه به بیروباوه‌ڕی ره‌سه‌ن و ئاواتی سه‌ربه‌خۆیی نیشتمان و ئازادی و یه‌کسانی نه‌ته‌وه.
له‌م وێنه‌یه‌دا بیرکردنه‌وه‌ی جۆراوجۆر ، چاو بڕینه ئاسۆ ، هیوا هه‌ڵچنین و تێڕامانی فیکری قوڵ و ئازارگه‌لێک له پشت بیره‌وه‌رییه‌کانه‌وه به لرفه لرف شه‌پۆل ده‌ده‌ن.
ئه‌م وێنه‌یه ده‌سه‌ڵاتێکی مێژوویی و سیاسی و فیکری و مرۆیی له هه‌ناوی بیره‌وه‌رییه‌کاندا له خۆ گرتووه و بۆته سه‌رچاوه‌ی ئیلهام بۆ ئێستا و ئاسۆکانی ئایینده‌ی پڕ له هیوا و به‌خته‌وه‌ری.
ئه‌م وێنه‌یه هه‌ر ره‌نگ و دیمه‌ن و زمانی جه‌سته‌ی شه‌پۆلی خه‌نده و خه‌رمانی نیگا و ریزبوونی ژماره‌ی که‌سه‌کان و جۆر و شێوازی جلوبه‌رگه‌کان نییه. ئه‌م وێنه‌یه پانتایی چه‌ندین هێما و ئاماژه‌ی فره ره‌هه‌ندی مانا پیرۆزه‌کانی پاراستنی رۆح و یاده‌وه‌ری و خۆشه‌ویستی چه‌مکی کوردبوونی پێنج شه‌هیدی له ئامێز گرتووه.
شه‌هیده‌کان...ئه‌وه‌ی نێوه‌ندیان سکرتێری حیزبمان کاک ئازاد مسته‌فایه و به دوو شه‌هید لای راست و دوو له لای چه‌پ ده‌وره دراوه. ئه‌وه مامۆستا و رابه‌ر و ئه‌وانه‌ش شاگرد و پێشمه‌رگه‌ن . لێره‌وه ده‌کرێت بڵێێن مانای وێنه له‌م کولتووره‌دا به چه‌پکێ به‌های جیاواز ته‌ماشا ده‌کرێت . بۆیه‌کا ده‌پرسین : ده‌بێت دڵی ئه‌مانه سه‌رچاوه‌ی چه‌ند عه‌شقی دیکه‌ی کوردایه‌تی و مێشکیان لانه‌ی چ جۆره هزر و فه‌نتازیایه‌کی نوێ و هه‌گبه‌یان که‌شکۆڵی کامه خه‌ون و ئه‌ندێشه‌ی دیکه بوو بێت؟.
دایکێ به‌ده‌ست گه‌وره‌کردنی زارۆکێکییهوه پڕزۆڵه‌ی لێ ده‌بڕدرێت و حیزبێ بۆ پێگه‌یاندنی کادێرێک هه‌ناسه‌سوار ده‌بێت و نیشتیمانیش بۆ له‌ده‌ستدانی رۆڵه‌یه‌کی نیگه‌ران ده‌بێت . ده ئه‌وه پاسۆک له چه‌ند چرکه‌ساتێکدا که‌وت به‌سه‌ر کۆستی 4 کادێری هه‌ڵکه‌توو و سه‌رکرده و رابه‌رێکی ئازیزیدا . چ مه‌رگه‌ساتێکه بۆ بنه‌ماڵه و هاوبیران ... ده‌ی کێ ده‌کارێ پاداشتی شه‌هاده‌تی شکۆمه‌ندی ئه‌م شه‌هیدانه بداته‌وه . شه‌هاده‌تێک له پله‌ی به‌رزی هه‌ڵکشان به‌ره‌و ئه‌ولای که‌وشه‌نی پیرۆزییه‌وه. ده‌ی چی هه‌یه له گیان به‌خشین به نه‌ته‌وه و نیشتیمان به‌هاتر و پیرۆزتر !!. ئه‌ی شه‌هیدان ئێوه نامرن ، پایه و مه‌نزڵگای ئێوه گه‌رمترین خانه‌ی دڵمان و گه‌شترین بینایی چاومان و رازاوهترین لاپه‌ڕه‌ی مێژوومانه .
1 ـ له‌راسته‌وه شه‌هیدی ئاشبوونهوهی گشتی کاکه عه‌تا ئه‌حمه‌د ناسراو به بێستون ، کادێری دیار و پێشکه‌وتووی پاسۆک که له داستانی قه‌یوان و ماوه‌ت شه‌هید بوو . ناوبراو له 1959 له سلێمانی له دایک بووه و له 17.9.1986 دا گولله‌ی داگیرکه‌ر کۆتایی به ژیانی هێنا . خوێنی ئه‌م کادێره قاره‌مانه‌ی پاسۆک له‌سه‌نگه‌ری ئاشتبوونه‌ی گشتی له‌گه‌ڵ ی.ن.ک. دا بهسهرخوێنی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیدا رژاو و ئاشتبوونهوهکی پایه‌دارتر و به‌رجه‌سته‌تر کرد . شه‌هید بێستون پورزای شه‌هیدی سه‌رکرده کاک ئازاد و په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی بوو. چاوه‌ڕێی ئاینده‌یه‌کی پڕشنگداری بۆ پاسۆک و کورد لێ ده‌کرا. کاکه بێستون هاوبیرێکی گوێڕایه‌ڵ و خه‌مخۆر و دلێری پاسۆک بوو ، به عه‌شق و په‌رۆش و رێز و خۆشه‌ویستییه‌کی زۆره‌وه له نێو هاوبیراندا هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌کرد و بۆ سه‌رکه‌وتنی پاسۆک شه‌ونخوونی ده‌کێشا .
2 ـ شه‌هیدی قاره‌مان و له‌خۆبووردووی کورد و پاسۆک کاکه به‌رزان محه‌مه‌د سابیر ی ناسراو به کوردۆ ساڵی 1960 له‌سلێمانی له دایک بووه و له شه‌وی 26|27 . 6. 1985 دا به تۆپی به‌عس له بناری سورێن له‌گه‌ڵ هاوبیر شێرکۆدا شه‌هید ده‌کرێت و پێکه‌وه رۆحیان په‌روازی به‌هه‌شتی شه‌هیدان ده‌بێت...هاوبیر به‌رزان له بنه‌ماڵه‌یه‌کی دیار و سه‌رکه‌شی کوردایه‌تین و له نه‌وه‌ی که‌ریم به‌گی فه‌تاح به‌گی ههمهوهندییه . کادێرێکی هه‌ڵکه‌وتوو و چاونه‌ترس و قاره‌مانی پاسۆک بوو . هاوبیر به‌رزان ره‌وشت به‌رز و پاک له برایه‌تی و دڵسۆز و به‌ئیراده به‌شداری ده‌یان نه‌به‌ردی کردووه. ئازایه‌تی و لێوه‌شاوه‌یی کاکه به‌رزان جێی سه‌رسووڕمانی هه‌موو ئه‌وانه بوو که ده‌یانناسی.