درۆ لە ناخی مرۆڤ دا

Thursday, 09.12.2019, 23:19

1609 بینراوە


درۆ لە ناخی مرۆڤ دا (ئاریان کرکوکی)_ (ئەلکسەندەر کویری . ھیچ کاتێ وەکو ئێستاکە درۆمان نەکردووە وەکو ئەمرۆ ).. باوەرکردن بە مرۆڤ کە خۆی دیاردەیەک لە جیھاندا تاکی نیە زۆر گرنگە ، بۆیە بۆ سلماندنی زۆر کاری لە سەری ئەنجام دراوە خۆی مرۆڤ بووەتە کەرەسەیک بۆ ئەوەی خۆی پیشان بدات کە بونەوەرێکە تاکی نیە ، بەڵام شکستی ھێنا شکست ھێنان لە ماناکان کەمرۆڤ ئەبێت تاک بێ کەوتە دۆزەخێک خۆی لە سەرەتاوە بەناغەی بۆ دانا، ھەر لە میتۆلۆجیاوە ئەفسانەکانەوە مایەوە بۆ مرۆڤ کە درۆ کارە کردەوەیەو وەکو ئادەم حەوا درۆیە راست ھەمووی کوم بوو کەسیش راستیەکان نوقم درا نەزانینی راستیەکان بووە راستی ،لە ئەنجام دا یەک شێواز دروست بوو کە بەدرۆ دانارا لە ئەنجامی نە باوەر کردن لە ناو مرۆڤەکان تاک بە تاک بووە کارێکی قزوێن ، کەوتنە درۆ کردن ، ئەگەر چی دیاردەی درۆ بەگشتی بە شێوە کۆمەڵایەتیەکەی ھاو چووت لە گەڵ مرۆڤدا بووە ، ، ئەگەر پێناسەی مرۆڤ مان کرد کە ئاژەڵێکی سیاسیە یاخود ( ئاژەڵێکی قسەکەر ووتەبێژە ) ئێمە ئەگینێتە یەک ئەنجام ، ئەوەش کە ئاژەڵێکی درۆزنە ، ئەگەر لەکاتێک دا بڵین ئاژەڵێکی سیاسیە ئەمەش دان نان بەئەوەی کە ئاژەڵکیە درۆزن چونکە درۆ بەتایبەت سیاسیەکەی ئەبێتە کوری شار ، یا کوری دەسەڵات ، کاتێک لە ناو کۆمەڵگا دەرئەکەوێ کۆمەڵکا ئەکاتە دوو بەش ، دەسەڵات و ئەوانەی لەژێر دەسەڵاتن ، ،ئەمەش ئەبێتە ئەوەی درۆ ڕێکای خۆی بکاتەوە لەنابێن درزەکان ، ئاژەڵ درۆزن نییە ، چۆنکە پێویستی بە دەوڵەت خاوەن بەڵینش نیە ، بۆ ئەوەی راستیەکان بشاڕێتەوە ، بەشێوەیەکی تری پیشانی غەیری شێۆەکەی خۆی بدات ، بۆ ئەوەی قازانج بکات ، ھەروەھا زۆر گران نیە پێناسەی دووەمی مرۆڤ بکەین کە بەئاژەڵێکی ووتەبێژ بۆ ئاژەڵێکی دڕۆزن ، چونکە مەودای درۆ کردن لەناو راستیەکان زۆر ئاسان ئەبێت لە کاتێک دا وەڕگیرانی روداوەکان ڕێکا پیشان ئەدا بۆ درۆ کردن ، ،ووشەی ( لۆغۆس ) یۆنانی بەمانە وەرگێرەکەی لە زمانەکان بۆ پێناسەی مرۆڤ لە بیرو ووتە بستراوە بەوەرگێرانی بەمانای بیرو مێشک دێ ، بۆیە مرۆڤ ئەبێتە گەڕۆگێک بە دوای راستی ، ئەمەش وا ئەکات مرۆڤ بونەوەرێکی زۆر بەپلە بێ لە باوەر کردن ، بیر کردنەوەش کەم بێ ،کە وای ڵی ئەکات ببێتە ژێر کاری ترسی ھەمو وتەیەک لەسەر مافی درۆ لە سیاستدا ،سیاسی بەدرێژای ساڵەکان کەشو ھەوایەکی کۆنجای بۆ ھەڵسکاندنی درۆ بەھەموو جۆرەکانی دورست کردووە (ئەلکسندر کویری )سەیر ئەکات ھیچ کاتێ وەکو ئێستاکە دڕۆمان نەکردوۆە وەکو ئەمرۆ ، (حنە اردنت ) دابەش کردنی مێژوو بە دوو قۆناغ گەورە کلاسیکی ، پێشکەوتوو داناوە ، کە درۆ بووە بونەوەڕێکی زێرک بەھۆی پێشەکەوتن لە تەکنەلۆجیای وێنەگرتن ھەروەھا پرۆ پاکەندە بۆ وێنە کان ، وای کرد درۆ ببێتە ئەرک، ئەگەر بمانەوێ وێنەی درۆ بەدی بکەین ، ئەبێتە بزانین لەم سەردەمدا ھیچ نەماوە لە شۆنی خۆی دا بێن ، راستیەکان تەنیا بووتە گێرانەوە بۆ قازانجی کۆمەڵی ئیستراتیجیاتی مرۆڤ ، مرۆڤیش ئەو ئاژەڵە نەماوە کە عیشقی ھەموو شتێک بێت بیبینێ وەکو خۆی ، وای ڵێ ھاتووە بووتە ئاژەڵێکی عاشقە بۆ خەڵتاندنی خۆی بەس ، دڕۆ بووەتە ئامرازێکی گرنگ بۆ مرۆڤایەتی ،گرنگە بۆ مانەوەی ژیانی ھەتاکو ڤۆتلیر ئەڵی ( درۆ قورسایی خۆی ھەیە) (نیتشە ) کەناونیشانی تازەی بۆ درۆ تازەکراوی دانا کە زۆر جا ھاواری کرد کە بەپێی تێگەیشتنە ھەڵەییەکان وێنە خەیالیەکان خەونە ناسروشتیەکان ژیان ئەبێتە ئەستەم قورس دژوار ، ھەتاکو زانستیش لەگەڵیا بەھەنان شێوە ، مرۆڤ ناتوانی بەبێ درۆ بژێ ، وەکو ئەو شاعیرانە ھەڵبەستەکانیان ھەڵ ئەدەن ، یاخود دڕۆیەکی سوود بەخش بێ بۆ زاتی خۆی مرۆڤ ،دادوەرەکان مستەشارەکان فەیلسوفەکان کۆمەڵی پەرتوکیان نوسیوەتەوە لە سەر ھۆنەری درۆ ، چۆنیەتی بەرپابوونی درۆ لەناو ھەموو کۆمەڵگاکانی جیھان لە ھەموو سەدەکان ، ئەمەش وا کرد کۆمەڵی فەیلەسوف مێژویەکی تایبەت بۆ درۆ دابین کات ، کە وای کرد زیادەرەوی لە (درۆ کردنی سیاسی ) ببێە تیۆرێک زۆرینەی فلسەفەکان چاو خشانی ڵی بکەن وەکۆ ( فینومینو)لە رابردودا درۆی سیاسی لە کاتی ئەفلاتوندا ئەرستۆ ئۆغستین و مکیافیللی ئەچووە بواری روەشتدا بەزۆری ، بەڵام لە فلسەفەی ئەم سەردەمدا درۆی سیاسی بەسەربەخۆی ، لە ناو کاری سیاسەتدا بەگشتی دیموکراتیەکەی لیبرالیەکی ، پێشکەوتووەکەی دواکەو تووەکەی ، سیاسیەکان ھەردەم توانای ئەویان ھەیە بۆ درۆکەن بە راناوێکی زۆر باش، چونکە ئەوان باوەریان زۆر بەو ووتە،ھەیە کەسیاسەت کارێکی دڕۆیە ، زۆر کران نیە ماناو شێوازی درۆ بەدی بەکەین درۆ بەمانای شاردنەوە دێ بەمانای فێڵ ساختەکاری دێ بە مانای شاردنەوەی راستی خیانەت غەدر دێ ، ھەروەھا درۆ بە لەبەکارھێنانی وێنەی ئایدۆلۆجێای سیاسی بەتایبەتە کاتێک ئەبێتە مانایەک بۆ گۆرینی راستیەکان لە مانای خۆی ئەگەر پێوەندی بەبیرو بەکار ھەبێ یاخود نەبێ .
بەڵام درۆ خۆی لە شۆنی خۆی دا چیە ؟
دڕۆ پێوەندیەکی گەندەڵە لەنابێن ووتەو راستی ، پێوەندی کردن لە ڕێگای ووشەو وێنەوە ، بەڵام راستیەکە ناگوازێتەو ھاودژەکەی ئەگوازێتەوە ، ئەچینە لای( نیتشە) کە چۆن پێوەندی لە نابێن دڕۆ راستییەکان بەدی ئەکات ، درۆی کردە ھاوڕی ھەموو تاکێک بۆ تێگەیشتنەکان بە تێکرای، بەڵام تێگەیشتنی ( نیتشە) گشتی زۆر دوورە لە ژیانو روداوە پاڕچە پارچکانی ، ئەمەش درۆی سیاسیە کە ناگەرێنەتەوە بۆ دونیای گشتی نەبۆ دونێای وەرگێراو ، چونگە جیھانی گشتی جیھانی زانستەکان بەڵام جیھانی دووەم جیھانی ئەدەب رۆشنبیریە ، بەڵام جیھانی سیاسەت جیھانی کەردەوەکان ،بۆیە سیاسی بەکاری دێنێ بۆ گۆرینی روداوەکان بۆ دەست زاڵ کردن بەسەر نەفسەکان

"



(دەنگدراوە: 1)