دایکی زیندانییەک دەڵێ پاراستن هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسی لە کوڕەکەم و هاوسەرەکەی کردووە

Thursday, 09.12.2019, 10:02

3687 بینراوە


بۆ رای گشتی ..
رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ
دادگای یه‌كێیه‌تی ئه‌وروپا
نزای دایكێك
به‌ڕێزان من كورێكم به‌ناوی (محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌حمه‌د)، كه‌ پێشمه‌رگه‌ بوو له‌ لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی هێزی ئاماده‌،دوای ئه‌وه‌ی كه‌ پاراستنی پارتی به‌ فێڵ ده‌یبه‌نه‌ هه‌ولێر،له‌وێش له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ده‌فرێنرێت .
دوای چه‌ند مانگ له‌ بێسه‌رو شوێن بوون له‌ زیندانه‌ نهێنیه‌كانی مێرگه‌ سورو مه‌سیف سه‌لاحه‌دین،دواتر ده‌یگوازنه‌وه‌ بۆ زیندانی ئاسایشی گشتی هه‌ولێر، دوای هه‌وڵێكی زۆر له‌ كۆتایدا له‌ ڕێگای خاچی سوری نێو ده‌وله‌تی بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ كوڕه‌كه‌م زیندانه‌ لای پارتی.
به‌ڕێزان ئه‌م كوڕه‌م ئه‌شكه‌نجه‌ نه‌ماوه‌ له‌سه‌ری تاقی نه‌كرابێته‌وه‌، شوێنی نه‌ماوه‌ كارابای لێنه‌درێت، ته‌نانه‌ت ئافره‌تیان بۆحێناوه‌ ووتویانه‌ ئه‌مه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ته‌ گه‌ر دان به‌ تاوانه‌كتدا نه‌نێیت ئه‌وا به‌به‌رچاوی خۆته‌وه‌ سێكسی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین.جگه‌ له‌ ده‌یان ئازادردانی ده‌رونی ته‌نات لێكۆڵه‌ره‌وه‌كه‌ پێی ووتوه‌ گه‌ر هه‌رچیمان پێ ووتی وانه‌ڵێیت ئه‌وا خۆم ده‌ستدرێژیت ده‌كه‌مه‌سه‌ر به‌به‌رچاوی هه‌موو ئاسایشه‌كانه‌وه‌.
كوڕه‌كه‌م له‌ناو مۆبایله‌كه‌ی وێنه‌یكی شێغ لاهوری تێدا بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ی لێی دراوه‌ تاله‌هۆش خۆی چووه‌ ، دواتر پێیان ووتوه‌ گه‌ر به‌قسه‌مان بكه‌یت ئه‌وه‌ ئازادت ده‌كه‌ین ته‌نیا دان به‌وه‌دابنێ.
كه‌تۆ به‌قسه‌ی لاهور ته‌قه‌ت له‌ شاسوار كردووه‌.یان بڵێ به‌بڕیاری شێخ لاهور و هیرۆخان له‌گه‌ڵ ٣٥كه‌سی تر له‌سه‌ر هوتێل پاڵاسه‌وه‌ ته‌قه‌مان له‌ لقی چوار كردوه‌.
یاخود بڵێ به‌ فه‌رمانی وه‌ستا حه‌سه‌نی ئاسایش هاتووم به‌رزان قه‌ساب بكوژم.
دوای ئه‌وه‌ی به‌م سینارۆیانه‌ رازی نه‌بووه‌ و دانانی به‌هیچ تاوانێكدا نه‌ناوه‌و په‌نجه‌مۆری نه‌بووه‌ كه‌چی له‌ رۆژی ٢٧\٠٧\٢٠١٧ سزای (١٠) ساڵ زیندانیان به‌سه‌را سه‌پاندووه‌.
پاراستن سنارییه‌كی تری بۆ دروستكردو دوو شایه‌دیان بۆ هێنابوو یه‌كێكیان كادیرێكی پێشكه‌وتوی پارتیه‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ر تایبه‌ت و نهێنیه‌كه‌ سوێندیان خواردبوو كه‌ كوڕه‌كه‌م ئیش بۆ ئیتڵاعاتی ئێرانمی ده‌كات له‌ رێگای به‌رپرسێكی ده‌زگای زانیاریه‌وه‌.
دادوه‌ره‌كه‌ له‌ شایه‌دحاڵه‌ ده‌پرسێ كه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێیه‌تی ناوی چیه‌، ئه‌ویش ده‌ڵێت گه‌وره‌م ده‌زگای زانیاری هه‌موو سه‌ر به‌ ئیتڵاعاته‌ پێوست به‌ناو ناكات.
به‌رێزان ئه‌وه‌ی زۆر لێره‌ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، هه‌ركه‌سێك كه‌مێك له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چالاك بێت، پارتی ده‌یگرێته‌ به‌م ده‌رده‌ی ده‌بات، له‌هه‌موو سه‌یرتر تۆمه‌تی ئیتڵاعاتی ده‌خاته‌ پاڵ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م یه‌كێیه‌تی هه‌م قونسوڵی ئه‌مریكاش به‌رگری لێنه‌كه‌ن، كوڕه‌كه‌م یه‌كێكه‌ له‌ده‌یان قوربانی تر.
ئێستا دوای سه‌پاندی سزاكه‌شی داواكاری ئه‌وه‌شم كردوه‌ كه‌ زیندانیه‌كه‌ی بگوزانه‌وه‌ بۆ سلێمانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ خاوه‌ن پێدوایستی تایبه‌تم و بارایی دارایم ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ كه‌ به‌ئاسانی سه‌ردانی كوڕه‌كه‌م بكه‌م.
سوپاس بۆ خه‌مخۆریتان
دایكی زیندانی كراو محه‌مه‌د سه‌عید




(دەنگدراوە: 8 . زۆرباشە: 4.5/5)