پێغەمبەر و ٣ کوڕی بە نەخۆشی مردن، ئیتر دوعاکردن مانای چی؟

Thursday, 09.12.2019, 10:12

3651 بینراوە


عیسای مەسیح ووتی: هەرکاتێک کە زلەیەکیان لە ڕوومەتی چەپتدا، یەکسەر ڕومەتی ڕاستی تێکە، با زلەیەک لەلای ڕاستیشدا بدەن. پەڕتووکی پیرۆزی کریستیانەکان، ڕێک وەک کتێبی ئیسلامیەکانی قورئان پێش دەسەڵات سەراپای ئامۆژگاری و پاڕانەوەیە، بەڵام هەردوو پەڕتوکەکە کە دەگانە دەسەڵاتداری، ئیتر پاڕانەوە نامێنێت، لە جێگایدا شمشێر وەڵام دەداتەوە.
بە دوورو درێژی مێژووی کڵێسا، لە خوێن ڕشتن و تاڵانی و کوێرەوەری زیاتر، ئەرێنیەکی تێدا نادۆزرێتەوە، ئیتر هەر لەکوشتنی عەقڵ و فەیلەسووفەکان، تەنانەت سووتاندیان بە زیندووی، کەچی ئێستا ئەڵین ئەوە پاپاکان بوون،ئاینی کریستیانی خۆی بەو شێوە نیە.
کار لە کڵێسادا گەیشتە ئاکامێک کە کڵێسا بەهیچ تێری نەدەخوارد، کە هێندە بێویژدان و بێ ئەخلاق بوو، کە خانووی بەهەشت بە هەژاری نەداری سەر زەوی دەفرۆشت، بەناوی "نامەی لێبوردنی خوا"، چوونکە پاپاکان سەر زەمینیان لە خەڵکە بەشمەینەتەکە کردە دۆزەخ، خەڵکە هەژارەکە ناچاربوو، کە بەهەر نرخێکبێ بە کوختێک لە فەردۆس ڕازیبوو .

واژۆی پاپایەک کە خانویەکی بەهەشتی فرۆشتووە بە هەژارێک، کابرای هەژار باوەڕی بە پاپا کردووە، هەر کاتێک مرد، ئیتر لەو دنیا یەکسەر دەڵاێک لەخەو هەڵیدەستێنێت  کلیکی خانوەکەی بەهەشتی دەداتێ، بە جۆگەلەی شەراب و بەگەلە ژنەوە، باخ و چیمەنی بێئەندازە جوان ڕزاوە، ئیتر نەکرێ خانوو، نەکرێ کارەبا و نەکرێ گەراج.
ئەمە سەراڕای ئەوەی کە خەڵکیان بەکۆمەڵ پێش خۆیان دەدا بۆ شەڕ و تاڵانی، نووسەروو چڵاکاو خۆرەکانی ئەوسا، ڕێک وەکوو ئەو ٥ هەزار نووسەرە کە واژۆیان بۆ مەسعودی مەلا مچەی بارزان کرد، کە هەر دەبێت مەسعود سەرۆک بێت، 
ئای خەجاڵەت بن، ئای سەرشۆڕەکان، هەموو دەیان زانی کە مەسعود چ جانەوەرێکە، ئاخر کە ئەڵێم ڕۆشنبیرەکانیشمان کۆڵەوارن...
لەکۆڵانەکانی ئەورپاش دەیان قیڕاندا، کە موسڵمانەکان لە ئۆرشەلیم پیسایی دەکەن بەسەر پیرۆزیەکانی عیسای مەسیحدا، خەڵکە نەگەبەتەکەش بە دڵی پڕ لەگریان ئازارەوە دەستی دەدایە شمشێر پێشبڕکێی دەکرد کەبە زووترین کات بگاتە ئۆشەلیم تۆڵەی لەکەدارکردنی عسیا بکاتەوە، سەلاحەدینی ئەیووبی ئەگەر چی لەئاست نەتەوەکەی خۆیدا خۆفرۆش بوو، بەڵام ڕێزی ئاینەکانی دیکەی دەگرت، تەنانەت کە پاشای بەریتانی" ڕیچارد لاێۆن هارت" نەخۆش دەکەوێت، سەلاحەدین دوکتۆری تایبەتی دەنێریت بۆ چارەسەر کردنی، هەرچەند برای "ڕیچارد لاێۆن هارت" دەستدرێژکی دەکاتە سەر خوشکێکی سەلاحەدین، بڕوانە مێژووی سەلاحەدینی ئەیووبی و شەڕی لەگەڵ ڕیچارد لاێۆن هارد".
کارە قێزەونەکانی پاپاکان، هەرکامێکیان بگری بە سەدان گێگە تەواو نابێت، لێرەدا دەپرسین، ئەوە چۆنە خۆیان لە خوادا نەدەترسان کە ئەو دەریای تاوانەیان ئەنجامدا، گەمەر هەموو ڕۆژێک بە هەزاران شێوە خەڵکیان بە دۆزەخ نەدەتۆقاند؟
وەڵام زۆر ئاسانە، خۆیان زانیویانە کە ئاینەکان سەراپای دروستکراوە، هەروەها دواجاریش پاپا فرانسیس ووتی: جەهەنەم و دۆزەخ بونی نیە، سەراپای ئەفسانەیە.

واتا سەرپای مێژووی کڵێسا ڕاهێنانی خەڵکە بەشمەینەتەکە، بریتیبوو لە پاڕانە و نازاکردن کە خوا بیان بەخشی لەئاوری دۆزەخ، بەداخەوە کەس بیری بۆ ئەوە نەدەچوو کەبڵێ ئاخر ئەگەر خودا، خودای بەزەیی و خۆشەویستی بێت بۆ لێی بتۆقم، وەک بی لەبەریدا بلەرزم!
پێس چەنساڵێک کەسێک پێی ووتم لە خوا بترسە، هەی لەخوا نەترس، ووتم ئەرێ کاکە بۆ لە خوا بترسم چیم کردووە، لەوەتەی بیرم کرددۆتەوە ڕاوم دەنێنن و دوام دەکەوون.
سەراپای مێژوی ئیسلامیش بریتیە لە تۆقاندن  و ترس و لەرز، لە جێگایشیدا بە ملێۆنان دوعا و پاڕانەوەیان بۆ دروستکردووین کەلە خوا بپاڕێنەوە و دوعابکەین، تا لە ئاگری گەهەنەم بمانپارێزێت.
بە ملێۆنان سەیدمان هەیە، کەچی لەراستیشدا سەید نەوەی محەمەدە، واتا عەرەبن و کورد نین، لە ڕاستیشدا سەید لەناو کوردا بوونی نیە، هەر لەبەرەبەیانی هاتنی ئیسلامیشەوە سەید بە تەواوی جیهانی ئیسلامیدا بڵاو بۆتەوە و نوشتە و دوعا بۆ خەڵکی لێقەوماو دەنووسن یان دەخوێنن تا لە گرفتەی کەهەیەتی ڕزگاری بکات، یان ئەو ئومێدەی کە هەیەتی بەئاواتی بگات، ئیتر هەر لە نەخۆشی یان منداڵ نەبوون، تا دوعای بە پێز بوونی زەوی و زار و مەڕوماڵات وبران بارین، یان سەرکەتن لەشەڕ و ئاسوودی لەژیاندا.
هەژاری دەردە هەرە کوشندەکەیە، دەبینن بە تەلەفۆن ئیمامی عەلی ڕادەسپێرێت کە جارەسەی گرفتەکانی بکات، هەمووشمان دەزانین کە ئیمامی عەلی نزیکەی١٤٠٠ پێش ئەمڕۆ کوژراوە، ئیمامی عەلی فرییای خۆی نەکەوت کاتێک کەبە چەقۆ کوشیان.
هەموومان ئەو مێژوەمان خوێندۆتەوە، کە پێغەمبەر دەرمان خواردوو کرا و هەربەو دەرمان خواردوەش کۆچیکرد، جگەلەوەش هەرسێ کوڕی محەمەد بەنەخۆشی مردن، قاسم ،عەبدوڵا، ئیبراهیم، مردنی کوڕەکانی محەمەد گەورەترین کۆست کەووتنی بوو، وەک مێژوو ئەڵێ هەفتەیەک بۆیان گریاوە.
هەر زۆر بەکورتی، محەمەد و سێ کوڕی مردن بەنەخۆشی، ئیمامی عەلی بە چەقۆ مرد، هەمزەی مامی محەمەد هەبە چەقۆ مرد، جگە لەئەبوو بەکرد هەرسێ جێگرەکەی محەمەد بە چەقۆ کوژران، کەچی دوعا فرییای هیچیان نەکەووت، ئیتر دوعا ئەگەر فریای خودی پێغەمبەر و کوڕەکانی و هاوەڵەکانی نەکەووتبێت، ئیتر دوعاکردن مانای چی!




(دەنگدراوە: 11 . زۆرباشە: 4/5)