کۆیلایەتی

Monday, 16/09/2019, 7:16

6713 بینراوە



ئەگەر بڵێم کورد خائینه
ئەڵین نەخێڕ دیارە شاشی

ئەگەر بڵێم سەرۆك دزە
ئەڵێن دیارە بێ مەعاشی

ئەگەر بڵێـم خوا کەریمە
ئەڵێن دیاره زۆر له پاشی

ئەگەر بڵێم مووسلمانم
ئەڵێن دیاره تۆ له داعشی

خوایه چی بکەم پەنام به تۆ
وه ك باراشم له نێو ئاشی

پەنامان دەی لەو کۆیلانەی
گەورە بوون بە نانی جاشی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە