مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


نەوشیروان مستەفا وەجاخى ڕوونە !

Monday, 16/09/2019, 9:06

11184 بینراوە


نەوشیروان مستەفا .. بەشدارە و ئەندازیارى بنیانتەرى سیستەمێکە لەدزى وتاڵانى و ڕاو ڕوت و ستەم و ناعەدالەتى و یەک بەیەکى وەزیر و پۆستە گرنگ و هەستیارەکانى حکومەتەکەى یەکێتى بە فلتەرى ئەودا تێپەڕوە ، قەت نەبوە لێپرسینەوە لەکەسێک بکات لە سەر گەندەڵى و دزى و بێڕەوشتى لەکاتێکدا تەواوى دەسەڵاتەکانى لەناو یەکێتیدا لە چنگ دابووە و بە دەگمەن تاڵەبانى خۆى بەو پرسانەوە خەریککردووە ، لەتاو ئەم حکومەتەى کاک نەوشیروان هەزارەها گەنج سەرگەردان بوو سەریخۆیان هەڵگرت و ئەگەر بەخت یاوەریانبوایە ئەگەشتنە ئەو وڵاتانەى کەکوڕانى نەوشیروان مستەفا ساڵەهایە هەناسەى بێ تەپوتۆزی تێدا هەڵدەمژن .

نەوشیروان مستەفا کەبینى ڕەوتى جەلالى بە پەڕو باڵ و ورگێکى نیو تەنیەوە چۆتە کۆشى مەسعود و حیزبەکەى ویستى گیانێک بکاتەوە بەبەر ئەم ڕەوتەدا بە شێوازێکیتر کەبتوانێت زۆرترین خەڵک لەخۆى خڕبکاتەوە و ئەو ناڕەزایەتیە جەماوەریەى کەلە لیوارى تەقینەوە بوو خاو بکاتەوە و کەلاوەى سەوزى جەلالى بپارێزێت کە هەتا گیانى سپارد لەخەمى یەکڕیزى کۆنە حیزبەکەیدابوو .

گۆڕان بەدروشمى ڕەنگا و ڕەنگ و بریقەدار گوزارشتى لەگۆڕینى سیستەم ئەکرد بەڵام بەو کەرەسە کۆن و داڕزیوەى کەلە یەکێتیەوە ڕایکێشابوو ، پاش بەحیزبیبون و چونە ناو حکومەت ، چ لە حیزب و حکومەت پاش ئەوەى کە کەبە ئاشکراو بەنهێنى سەنگەر گواستنەوە سەریهەڵدایەوە و شەرمنانە چونەوە سەر سەنگەرى گەندەڵى .. ڕەوانشاد بەهەمو تەمەنى گۆڕان نەمانبینى لێپرسینەوە لە ئەندامێکى جڤات بکات کە هەموو گۆڕانخوازانى سەید سادق دادو بێدایانبوو لە سەر دزى و گەندەڵیەکەى نەمانبینى لێپرسینەوە لەبەڕێوەبەرێکى گشتى بکات کەبە بارتەقاى گۆچانەکەى سەید عومەر ڕاپۆرتى لەبەر دەستابوو ، بە چاوپۆشى ڕەوانشاد ، لێپرسینەوە و سزادان نەبوو بە کەلتورێک لەناو گۆڕاندا ، لە کاتێکدا چ لە یەکێتى و چ لەگۆڕان لە سەر پرسى گەندەڵى و لێپرسینەوە ڕەخنە و قسەى بێکردارى هەبووە و مەلاى کۆپتەرە شکاوەکانیش سودى لەم میتۆدە بینیوە .

پێچەوانەى زۆرێک کە ئەڵێن ئەو سیاسەتەى کە ئێستا بزوتنەوەى گوڕان پیادەى ئەکات نامۆیە بە ئاکار و بیر و بۆچونى سیاسی نەوشیروان مستەفا ، پێموایە درێژکراوەى هەمان سیاسەتى ئەوە ، کاک نەوشیروان ساڵەها بووە سیاسەتى لەگەڵ سەرانى بزوتنەوەى گۆڕان کردون و مۆخیان شارەزایە ،
کەواتە ئەم حیزبە خۆى ماکى خۆبەدەستەوەدان و گەندەڵى و کایەیى ئەوەى تێدابووە کەکەسانى هەڵپەرست و بەرژەوەند پەرستى تێدا بێت .. ئیتر دەلاقەیەکى کراوە و ئاوەڵا بۆکوڕانى خودى ڕێکخەرى کۆچکردوو کە بەقەڵەمباز خۆیان هەڵدەنە ناو سینیە مۆمەکەوە .

هەندێ دڵساف و ساویلکە واى ئەبینن کە نەوشیروان مستەفا وەجاخى کوێرە و کوڕەکانى پێچەوانەى باوکیان ڕەفتار ئەکەن ، ڕێک ئەوە پێچەوانەکەى ڕاستە ، لەدنیاى حیزبایەتى کوردەواریدا سەرچاوەى دارایی حیزب لەکوێ بێت ئەوە خاوەنى حیزبە ، نەوشیروان مستەفا دارایى حیزب و گردى زەرگەتە و ئەوتەلارەى پشت بەڕێوەبەرێتى گشتى پەروەردەى سلێمانى ( بەتەلارى چاودێرى دارایی ناسراوە ) و پشکەکانى کارگەى چیمەنتۆى گاسن و سۆپەر مارکێتى میترۆ و ....ھتد ، لەدەستى خۆیدا بوە و نەیکردوە بە مڵکى حیزب ، بۆ زانیارى خوێنەران هەندێک لەهاوڕێکانى خودى نەوشیروان مستەفا پرۆژەیەکى پێشکەش ئەکەن بۆ ئەوەى ئەوانە بکرێت بەمڵکى حیزب و خودى کۆچکرد و ڕەتى ئەکاتەوە و بەڵکو توڕەش ئەبێت و لەهەندێک هاوڕێیانى زیز ئەبێت ، بەرهەمى ئەمەش هێشتا نەوشیروان مستەفا کفنەکەى زەرد نەکردبوو بەپەلەو بێدواکەوتن کوڕەکانى و کچەکەى مڵکەکانیان دابەشکرد بەڵام زانیاریەکانمان کەموکورتى تێدایە لە سەر چارەنوسى ئەو پانزە ملیۆن دۆلارەى کەخودى کۆچکردوو لەسەردەمى نوسینەوەى دەستورى عێراق لە جەلال تاڵەبانى وەرگرتووە ، کەئایا نەوەکانى کاکە نەوە چۆن لەبەر ڕوناکى مۆمەکەوە بەسەر خۆیاندا دابەشیانکردووە .
سەرمایەى گۆڕان بێجگە لە بارتەقاى گردێک درۆ و دروشمى بریقەدار و هەڵخەڵەتێنەر ، داراییەکەیەتى کەلەدەستى میراتگرانى نەوشیروان مستەفادایە ، ئەم حیزبە ڕۆکێت ئاسا و زۆر بێشەرمانە بوبە حیزبى بنەماڵە و بازرگانى و پارە پەیداکردن ، زۆر بەئاسانى دەرکەوت کە مانگانە و ژێر بەژێر گوژمە دۆلاریان لەیەکێتى و پارتى وەرگرتووە ، ئێستاش هەر بۆ تەواکردنى ئەو پرۆسەیە سەید عومەرى سەید بیسمیلا ، بیسمیلاى لێکردوە بەدروشمى چاکسازیەوە و کۆمەڵێگ گەندەڵ و پاتاڵى خستۆتە باوەشى پارتى بەناوى بەشدارى لەحکومەتدا هەتا گیرفانى حیزبى پێگەرم بکەنەوە و ئەڵێت حیزبایەتى بەگیرفانى بەتاڵ ناکرێت ، سەید عومەرێکى داماو داهۆڵێکى هاندیکاپە و بەدەست کوڕى نەوشیروان و ئێستا کوڕى نەوشیروان ڕێکخەرى بەکردەوەى گۆڕانە .. کەواتە باشترین وەسیلە بۆ پاراستنى بەرژەوەندى و پێگەى کوڕانى نەوشیروان داهۆلێکى بێرۆحى وەک سەید عومەرە ، بەڕاستى ئەم پیاوە پرنسیپى سیاسى نا بەڵکو تۆزێک حەیاو شەرم بیگرێت پاش ئەو تەمەنەى کەخۆى ڕەخنەى لەهەڵچونى تەمەنى تاڵەبانى ئەگرت ، سیاسەتى نەئەکرد .
سەید عومەرى داماو بەم ٧٤ساڵەى تەمەنیەوە نەیانهێشت لە هەولێر بترازێت و مەسعود ئامادەى بینینى نەبوو ، کەپێشتر وەعدى بینینى دابوو کاتێک کوڕى نەوشیروان وەک باڕۆکەیەکى بێدایک لە حزوریدا بوو .
نەوشیروان مستەفا وەجاخى ڕونە زۆر ڕونیشە لە سیاسەت و لە جوت کوڕەکەیدا :
لەپرۆسەیەکى ماوە بەسەر چوو .. بەسەرچویەک لەسەر عەرشى ڕێکخەرى گشتى نیشتەوە .
لەهەمان پرۆسەى ئێکسپایەردا چەند ئێکسپایەرێک بۆ ڕاپەڕاندنخانەکە هەڵبژێردران .
نەوشیروان مستەفا نەک وەجاخى ڕونە ..ئارام بنوو کاکە نەوە :
دیارە بەسەردانى کوڕەکەت بۆلاى مەسعود فەرمانى گرتنەکەتى هەڵوە شاندۆتەوە .
کاکە نەوە ئارام بنوو وەجاخى سیستەم گۆرین ئاسۆى ڕونە :
ئەوەتا مەسعود داوایکردوە سەید عومەر و بردادەران ببینێت ، بەمەرجێک بەشەمەندەفەرەکەى کاکى وەزیرى پلاندانان بێن و دکتۆر ئاسۆ مەحمودیان لەگەڵدا بێت کە بەڕاستى شارەزاى بوارى قاپدانانە لە بۆنەو ئێوارەخوانەکاندا وەکو ئەو ئیوارە خوانەى ڕەمەزان لەگردەکە کە قەت لەبیر نا چیتەوە .
کەواتە بە ئێوارە خوان و بە داهۆڵى بەسەر چوو بە شەمەندەفەر و بە چیا و نما .
هەر ئەیگۆڕین .. بەسى جزمەى قورئان هەر ئەیگۆڕین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە