عومەری سەید عەلی قەرزەکەی خۆی بە پارتیی دایەوە

Tuesday, 17/09/2019, 8:58

9537 بینراوە


پارتییەکان لێتان پیرۆز بێت وا کاک عومەری سەید عەلیتان بە لۆکیی و سەرمۆرەوە، لە ناو بوخچەی 75 ساڵ‌نەکراوەدا بۆ رەوانە دەکەین.
-------------------------
مرۆڤ کاتێک کە لە دایک دەبێت، لەو کاتەوە مردنێکیش قەرزدار دەبێت. لە باشووری نیشتیمانیش هەر پارت و حیزبێک هاوشانی پارتیی لە دایک دەبێت، وەچە بەرپرسێک دەخاتەوە، لە قوتابخانەی مەلایی و جەلالی پەروەردە دەبێت، هەر یەکەیان، پارتییبوونێک قەرزدار دەبن.

جەلالیی و یەکێتیی لەگەڵ گۆڕانبازەکان، کە بە رەچەڵەک هەر پارتی و پیاوی بنەماڵەی بارزانیی بوون، ئەمانە ئەو تاقمە بێموڕاڵ و کەسایەتییە بچوکانەن، کە جەلال تالەبانی لە نێو قوتابخانەی جەلالیزمدا پەروەردەی کردن، بۆ هەر کوێیەک بچن، یان لە ناو هەر رێکخراو و حیزبێکی جیاوازدا کۆببنەوە، هەر وەکو جەلال تالەبانی مامۆستایان تام و بۆنی خیانەت و ناپاکیی و درۆزینیان لێدێت.
 عومەری سەید عەلی، پاش مردنی نەوشیروان، بە خۆی و گۆچانەکەی دەستییەوە لە گردی زەرگەتە راوەستا، کوڕەکانی نەوشیروان لە رێگای عومەرەوە پەیامی ئاڵوگۆڕێکی جەوهەریان لە نێو بزووتنەوەی گۆڕانیان پێراگەیاند، هەڵبەت گۆچان وەکو سوکایەتیی پێناسە ناکەین. وینستۆن چەرچلی سەرۆک وەزیرانی بەریتانی پێشوو بە گۆچانێکەوە، تا تەمەنی 81 ساڵە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بوو، هیچ کەس رەخنەیەکی لێنەدەگرت، چونکە توانای عەقڵ و ئەزمون و زیرەکی، لەگەڵ وەفا و دڵسۆزی بۆ خاک و نیشتیمان و خەڵکەکەی وای لێکرد چەندین جار ئینگلیزەکان دەنگیان پێی دایەوە، ئایا بەراورد لە نێوان عومەری سەید عەلی و چەرچلدا دەکرێت!؟ هەڵبەت نەخێر، ئەو بەراوردە ئاسمان و رێسمان، قەل و قازییە! دەیان کەسایەتی زانا و سیاسیی جیهانی دیکەش هەن، بە گۆچانەوە بە پیریی لە کارەکانیان بەردەوام بوون، بەڵام ئەم عومەری سەید عەلییە تایبەتە نیشانەی نەزانین و بێتوانایی و هەلپەرستیی و ئەو خەسڵەتە ناشرینیەی تێدایە کە شایستەی ئەوە نییە لە ناو کۆمەڵگایەکی تەندروست و رێکخراوێکی سیاسیی یان مەدەنی دیکەدا بتوانێت جێگای خۆی بکاتەوە کاری سیاسیی بکات. بەو بۆنەیەوە گۆچانێکی ترم هاتەوە یاد، کە کاتی خۆی جەلال تالەبانی بە دەستییەوە گرتبوو، ئەو گۆچانە پێی دەگوترا، گۆچانی جاشایەتیی و دارکاریکردنی هاوڵاتیان، چونکە جەلال لەسەردەمی ساڵانی 1966 بەدەستییەوە گرتبوو بەکاری دەهێنا، کاتێک لە بەکرەجۆ جاش بوو، پێی دەهاتە سەرجادە و شەقامەکان وەکو دەسەڵاتدارێکی رژێم بێشەرمانە کوڕ و گەنج و هاوڵاتیانی پێ دەتۆقاند، کە توڕە بوایە بە گۆچان لێی دەدان، ئەم گۆچانەی لەگەڵ خۆیدا بردە شاخ، هەندێک جار لە پێشمەرگەشی پێداوە. 
بە گشتی گۆچان سیمبوڵی کەسێکی پیروپەککەوتە، یان کەمئەندامێکە، کە پیریی، یان نەخۆشی ناچاری دەکات بۆ راگرتنی بەڵانسی خۆی بە کاری بهێنێت، هەمووشمان کە بەرەو پیری دەچین ئەو رێگایەمان لەبەردایە، بەڵام چاکە مرۆڤ کاتێک دەگاتە تەمەنێک، وەک هەرزەکارێک توانای بەدەنی و فیکری نامێنێت و ئاڵۆز دەبێت، بزانێت لە کوێی توانای کارکردندا خۆی دەبینێتەوە، وەکو عومەری سەید عەلی خۆی نەکات بە مەخسەرەی دنیا و دەوروبەر. هەرچەندە گۆچانیش دەتوانرێت بکرێتە سیمبوڵ و مانای تایبەتی خۆی بدات، وەک چۆن لوتدرێژیی لە کەلتوری ئەوروپی و کاریکاتێرەکاندا مانای درۆی زل پیشان دەدات، ئاواش گۆچان بە مانای خوار و خێچی و چەوتی بەکار دەهێنرێت، عومەر و گۆچانەکەی هیمای بێبڕوایی، نەزانین و بێمستەوای فیکری، چەوتیی و چەمانەوە و سەردانەواندن، هەروەها ماستاوکردن دەگەیەنێت، کە لە ئاستی کەسێکی دەسەڵاتداری تردا وەکو گۆچان بچەمێتەوە و خۆی بچوک بکاتەوە. دەقاو دەق، عومەری سەید عەلی سیفەتی گۆچانی هەڵگرتووە. بڕوانە ئەو وێنەیە کە چۆن لەبەر دەم هێمن هەورامیدا دەچەمێتەوە

جەلال تالەبانی لە خۆڕا کەسانی ئاستنزم و نەفام، گەندەڵ و داوێنپیسی نەدەهێنایە پێشەوە و نەیکردە بەرپرس و باڵا دەست، پۆست و پلە و پایەی پێ نەدەدان! هەمووی بە پلان دەکرد، کەسێکی نەدەهێنا، گەر بیزانیایە دەبێتە مەترسی بۆ خۆی و کوڕ و ژنەکەی، ئەوەی تالەبانی پلانی بۆ دانابوو، هەڵبەت ئەوە دەرچوو، بۆیە ئەمڕۆ کە دەیبینین چۆن یەکێتیی لە بێ پیاوییدا پوکاوەتەوە، پیاوێکی تێدا نەماوە، لە پیاو بچێت، بە مانا عەشایرییەکەی نا، بەڵکو بە مانا ئەخلاق و عەقڵ و دڵسۆزیی، رووبەڕووبوونەوەیان وەکو پیاو!
ئەوەتا نەوشیروانیش وای کرد، چونکە هەردووکیان دروستکەری رێبازی جەلالیزم بوون، ئەم نمونانەیەیان بۆ هێشتینەوە و بەو رێگایەدا بردیانن، کە پاش نەمانی خۆیان، ئەو کەسانە لە سیاسەتدا گوزەر دەکەن، دەبێت یەکێک لەم جۆرە کەسانەی تێدا بێت: (بێ مستەوا، خائین، دەستپیس، دەمپیس و ناوگەڵپیس)، ئەوەی یەکەمیان دەچێتەوە سەر کاک عومەر، نمونەکانی دیکە پاشماوەی خیانەت و درۆزنی و بێموڕاڵی بە دوای خۆیاندا رادەکێشن. ئەوەی جەلال تالەبانی بەجێی هێشت، نەوشیروانیش هەر ئەوەی جێهێشت، دوو کوڕی نەزانی وەک (پاڤێل و قوباد)... نەوشیروانیش دوو منداڵی نەفام و نەزانی وەکو (نما و چیا)، بەڵام نەوشیروان بە دیکۆرێکی جیاواز، بە ستایلی رەنگێکی تر. عومەری سەید عەلییش کە هیچ شتێک لەگەڵ سیاسەتدا کۆی ناکاتەوە، تەنیا مێژوویەک، کە زۆربەی هەموومان پێیدا تێپەڕیوین، بەبێ ئەوەی کەس شانازیی پێوە بکات، کە ببێتە دەستکەوت بۆ خۆی بنووسێتەوە و لە دوایین تەمەنی ژیاندا وەکو عومەر قازنجی لێبکات .

بۆیە ئەوەی عومەری سەید عەلی دەچێتە خانەی مێژوویەکی ساختە و هەلپەرستی، ئەگەر خەڵکی پێیان وابێت عومەر سەید عەلی لەسەر سیاسەت گیراوە، ئەوا دەبێت هەموو کورد و گیراوەکانی سەردەمی رژێم بەعس سیاسیی بن و ناسنامەی سیاسەت بەسەریاندا داببڕێت.
وەک دەگێڕنەوە عومەری سەید عەلی کاتی خۆی و لەسەردەمی مێرمنداڵی و گەنجێتییدا بەخۆی وماتورێکەوە لە گەرەکی شیخانی سلیمانی هاوڕێی بەکری سارە بووە، دواتر جەلالیەکان لە ململانییان لەگەل پارتیەکاندا بۆ ئازاردانی پارتیەکان بەکری سارە و نمونەکانیان بەکاردەهینا، چەند جاریک وەکو دەڵێن کاک عومەری سەید عەلی دەستگیرکراوە، باوکی بەرهەم سالح ئەوسا دادوەر بووە، لەگەڵ دادوەر کەمال مستەفا کەیسی ئەم شەقاوانەیان هاتۆتە لا.
عومەری سەید عەلی هەروەکو زۆر لە هاوتەمەنەکانی خۆی، نەیدەزانی کەپیتالیست و سۆسیالیست چییە؟ تا سەردەمانێک وەکو عوسمانی قالە منەوەر پێی وابوو مارکس و ئینگلس ژن و مێرد و هاوسەری یەکتر بوون !

عومەری سەید عەلی لەسەردەمی بەعسدا بۆ ماوەی٣ ساڵ (١٩٧٦بۆ ١٩٧٩) زیندانی کراوە، کاتێک بەر لێبوردنی گشتی کەوت، دوای ماوەیەک سلێمانی جێهێشت و رووی کردە شاخ، بە ماوەیەکی کورت بریندار بوو، ئیتر بە دوایدا رووی کردە هەندەران و لە سوید گیرسایەوە. واتا لە ئابی ١٩٧٩ ئازاد دەبێ و لە ١٨ تشرینی یەکەم١٩٨٠ بریندار دەکرێت، دەچێتە سوید واتا هەموو تەمەنی پیشمەرگەیاتی لە روژی یەکەمی ئازادکردنی تا برینداربونی ئەگەر لێک بدەینەوە ناگاتە ١٤ مانگ، بەپیی زانییاریەکان هەمووی ١١ مانگ پیشمەرگە بووە، ئیتر لە سوید دانیشتووە تا راپەرین کراوە. هەر وەک هەموو بەرپرسەکانی تر گەڕایەوە و تالەبانی لەسەرکردایەتی و لە مەکتەب سیاسی داینا، کوردستانی باشووریان بەم حاڵەی ئەمڕۆ گەیاند.
ئەمە هەموو سیڤی و خەباتی عومەری سەید عەلییە، بەڵام چونکە ئەو هەموو کاتە خۆی وەکو ئەمڕۆ نەدەناسرا، تا نەوشیروان کۆچی دوایی کرد، پێشتریش ئەو پەیامەی پێسپارد، لە رێگایەوە پایە و پلە و پۆستەی پێبدرێت، تا خەڵکەکە بیناسن. لە رێگای نما و چی کوڕییەوە بەرگی شای فشەی دەسەڵاتیان بە بەردا کرد، تا عەورەتی فیکریی و توانای دەسەڵاتی ببینرێت. عومەری سەید عەلی ئیستا بە رووتی و بە گۆچانێکەوە لە گردی زەرگەتە، دادەنیشێت. نما و چیای شیرەخۆرەی دوێنی، کە لە گردەکە خاوەنی هەموو شتێکن، پارەی دەدەنێ و ریسوا و ناشرینیان کردووە، ئەویش زۆری پێخۆشە، نایەوێت لەو خەوەخۆشە راچڵکەیت، نەکا راستیی بوونی خۆی، لەناو راستییەکی تاڵدا ببینێتەوە. بۆیە هیچ پێی شەرم نەبوو بەخۆی وتاقمە کۆیلەکەی جفات کە (چیا و نما) دەریان چواندەوە. دوور لە عادەت و عورفی سیاسیی، لەبڕی ئەوەی نماو چیا بینە لای ئەم چووە لایان و سوپاسی کردن کە دەریان چواندووە. 

من لە خوارەوە چەند زانیارییەکی نوێی ترتان لەسەر کاری مشەخۆی و گەندەڵی و پیسخۆری عومەری سەید عەلی بۆ دەخەمە روو، تا ئەمیش بچێتە سەر گەندەڵیی و نمونەی بەرپرسە کوردەکانی تر، چونکە ئەو گورانە کۆیلانەی ئیستای نماو چیا زۆر بێ ئابروبەرانەی سیاسی دەیانەوێ وای وینا بکەن کەک ەسیکی پاک و گەندەڵ نییە. هەرچەندە (گەندڵی بە زۆریی، یان بە کەمی نییە).

یەکەم:  ئەو خانوەی ئیستا عومەری سەید عەلی تێیدا دەژی، هی کوڕێکە کە باس لەوە دەکەن کۆنە بەعسی بووە بە ناوی دلێری فاتە. دلێری فاتە دواتر ڕایکردوە، ئیستا لە هەولێر لای پارتی نیشتەجێیە، چونکە کاتی خۆی جەبار فەرمان ماڵەکەی داگیرکرد، دوایی دای بە عومەری سەید عەلی.

دووەم:   عومەری سەید عەلی پارچە زەوییەکی لای گەڕەکی فیرعەونەکان هەیە، داوای 100 دەفتەر دۆلار زیاتر دەکات.

سێیەم:   خانویەکی لە نزیکی دادگای سلێمانی لە گەڕەکی شێخان هەیە، هی ماڵی باوکێتی بۆی بە جێ ماوە.

چوارەم:     مانگانە لە سوید پارەی خانەنشینی ئەو وڵاتە وەردەگرێت کە ئیستا دەکاتە ٣٨ هەمین سال. ئەم مشەخورە پارەی ئەو وولاتە دەبا بەبێ ئەوەی ڕوژیک کاری کردبێ، یان پێویستی پێ بیت، ئەگەر بلێن رەوشی تەندروستی ڕیگای پێنەداوە ، راست نییە، چونکە زۆرکەس هەیە تەندروستی لە عومەر خراپتربووە بەلام لەم ئەورپایە کاری کردووە .

دوو بەڵگە کە تێیدا نووسراوە لە سوید پارەی خانەنشینی وەردەگرێت، بە ناوی عومەر حسێن لە دایکبووی ساڵی (01-07-1945)، جگە لە خانەنشینی حکومەتی هەرێم
پێنجەم:    مانگانە خانەنشینی وەزیری بە شەش ملیۆن دیناری عێراقی وەردەگرێت بی ئەوەی رێکخەری گوڕانکاری کۆمەلگا، روژیکیش وەزیر بووبێت.
جا کەسێک خاوەنی دوو موچەی قەبە و ئەو خانوو و زەویانە بێت، ئیتر بۆچی دەبێت کەسێکی بێ پارەبێت، مەگەر قومارچی بێت. هەرچەندە بیستومە کە ئەوە ژمارەیەکی کەم لە مەکتەب سیاسی و سەرکردەکانی یەکیتی دەزانن کەوا سەید عومەر وەکو زۆربەی بەرپرسەکانی تر جار جارە قومار دەکات. جارێک عومەری سەید عەلی لە یەکێتی دەتۆرێت، تاڵەبانی دەنێرێت بە شوێنیدا، هەرچی دەکەن نایدۆزنەوە دوای ماوەیەکی زۆر رێکخستنەکانی یەکیتی لە قومارخانەیەک لە یونان دەیبیننەوە، پێی دەڵێن مام جەلال ناردوویەتی بە دواتا، ئیتر ئەیهێننەوە بۆ لای تاڵەبانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە