سێکس و شۆڕش (بەشی سێیەم)

Tuesday, 17/09/2019, 21:03

13637 بینراوە


مانگی چواری ساڵی ١٩٨٧تەنها یەک ڕۆژ پێش داستانی ڕزگاری من وپێشمەرگەیەکی تەمەن ١٦ ساڵ بەناوی خەسرەو یەکێک لەئەنجومەنی گوندی گێڵدەرەی شارباژێر بۆخواردنی نانی ئێوارە لەماڵی یەکێک لەوگوندە دایمەزراندین کەچوینە ماڵەکە دوای سڵاو ژنی ماڵەکە بەشەهید خەسرەوی ووت دەک دایکت کوێربێت کوڕی من تۆهێشتا منداڵیت چۆن دایکت دڵی هاتووە ڕێگەت پێبدا ببیتە پێشمەرگە؟ شەهید خەسرەو قوڕگی پڕبوو لەگریان و بەژنەکەی ووت من منداڵنیم من پێشمەرگەم ئەم ووتە جوانەی ژنە گوندنشینەکە بەرامبەر شەهید خەسرەو ئەوەی پێ ووتین کەژنانی گوندەکان لەسەردەمی شۆڕشدا ئێمەی پێشمەرگەیان وەک براو کوڕو پارێزەری سەرسەختی شەرەفیان بینیوە نەک وەک چڵێسێکی تینوو بەسێكس بەکێش بەوژنە مێرخاسە گوندنشینانەی ڕۆڵی دایک و خوشکیان بۆبینین لەسەردەمی شاخدا.
دەمەوێت شەهید خەسرەوتان زۆربەکورتی پێ بناسێنم کاتیک براگەورەکەی شەهید خەسرەو شەهید دەبێت ئەم وەک جێگرەوەی براشەهیدەکەی هەمان چەکی براکەی لەشان دەکات لەکەرتی ٤ی تیپی ٣١ی سلێمانی.
مخابن شەهید خەسرەو لەگەڵ شەهید شێخ جەمیل و ١٠ پێشمەرگەی ترلەگوندی ئاڵەسیاوی شارباژێڕ دوای مقاوەمەتێکی نەبەردانە کۆپتەرەکانی بەعس دوای شەهیدکردنیان لەمەعسکەری سیتەک دەیانخەنە گۆڕێکی بەکۆمەڵەوە.
دەگەڕێمەوە گوندی گێڵدەرە هەمان ئەوگوندەی چۆن ژنە گوندنشینەکە شەهید خەسرەوی وەک کوڕی خۆی وێناکرد ساڵی ١٩٨١شەوێکی درەنگ وەخت فەرماندەیەکی کەرتی پێشمەرگە بەناوی (بابە....تا) لەگەڵ کۆی پێشمەرگەی کەرتەکەی لەهەمان گوندا دادەمزرێن دەستوری شۆڕش وابوو پاش نانخواردن دەبووهەرپێشمەرگەیەک لەکامە ماڵ نانی خواردبێت بەتانیەکیش لەهەمان ماڵ بەرێت بۆمزگەوتی گوندەکە وبەیانیش لەهەمان ماڵی گوندەکە نانی بەیانی بخوات.
پێکهاتەی سادەی گوندەکانی کوردستان وابووهەم کانی ژنان هەبووهەم کانی پیاوان کەچی ئەم ئامرکەرتە ڕەوشت نزمە بەیانی پێش هەموو پێشمەرگەکانی کەرتەکەی هەڵدەستێت بەبیانووی دەموچاوشتن بەرەوکانی ژنانی گوندەکە مل دەنێت لەوکاتەدا ژنێکی گوندەکە منداڵێکی ساوای تازە لەدایکبووی بەباوەشەوە دەبێت زۆرهەوڵ دەدات کۆرپە ساواکەی شیری مەمکەکانی بمژێت فەرماندەی کەرتەکە لەبری لێبووردن کەبەهەڵەهاتۆتە کانی ژنان بەدایکی ساواکە دەڵێت: جاکەی کێشەیە گەرمنداڵەکەت شیری مەمکەکانت ناخوات بامن بۆت بمژم.
پڕنسیپی لێپرسینەوەی سەرانی شۆڕشی شاخ دەبێت بەرامبەر ڕەفتاری ناجۆری وەها توندترین سزای بکەرەکە بدات .
کاتێک کادرێکی کۆمەڵە لەشارباژێر ئەم ڕەفتارە نائەخلاقیەی ئامرکەرت ( بابە... تا) دەگەێنێتە جەلال تاڵەبانی تاڵەبانی داوادەکات بەزووترین کات ئەم ئامرکەرتە بەچەک کراوی بگەێینەلای بۆسەرکردایەتی ئەوکاتەی خۆی لەناوزەنگ.
کاتیک ئامرکەرتەکە دەگەیەننە لای مام جەلال لەبری ئەوەی وەک پڕنسیپی شۆڕش توندترین سزای بدا مام جەلال پێی دەڵێت؟ (بابە.. تا) تۆ شیری نیدۆت پێخۆشە یان شیری مەمکی ژنانی گوندەکان؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە