سەردێری هەواڵەکانی ئەم هەفتەیە لە میدیا جیهانییەکانەوە(3)

Friday, 09.20.2019, 9:14

1211 بینراوە


هەواڵ: تورکیا و بەغداد ڕێککەوتن بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بۆری نەوتی تازە بۆ گواستنەوەی نەوتی کەرکوک بۆ تورکیا دروست بکەن.
هەواڵ: ژمارەیەکی زۆر لە سوپای تورکیا چوون بۆ باشووری کوردستان و فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی بنەکەکانی پەکەکەیان کرد لە باشوور.
هەواڵ: مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی: بوردومانی کێڵگە نەوتیەکانی سعودیە لەلایەن ئیرانەوە مانای ئەوەیە ئێران خوازیاری جەنگە.
هەواڵ: سعودیە ئەو بەڵگانەی ڕاگەیاند کە دەیسلمێنن ئیران هەستاوە بە موشەکباران کردنی کێڵگە نەوتییەکانیان.
هەواڵ: ڕوسیا ڕایگەیاند زیادکردنی سزا بۆ سەر ئیران لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجامی نابێت.
هەواڵ: پوتین ڕایگەیاند ئەوان مووشەکی ئێس-٤٠٠ بە سعودییە دەفرۆشین، ئەگەر دەسەڵاتدارانی سعودیە بڕیاری کڕینی بدەن.



(دەنگدراوە: 2 . زۆرباشە: 5/5)