جیاوازی لەکەسایەتی بکوژی ئیمام عەلی

Friday, 20/09/2019, 13:58

4712 بینراوە


جیاوازی لە کەسایەتی مرۆڤ لە زانستەکاتی دەروون ناسی زۆر لێکۆلینەوەی لەسەر کراوە ، مرۆڤیش ھەرخاوەن دوو وێنەی جیاواز خۆی پیشان داوە کە وەکو رەش و سپی وەک باش و خراپ وەک ساردو گەرم وەک دۆست دوژمن بووە لە ناوەوە لە دەرەوە ، دروست بووە لەناو کۆمڵگای ئاینی ئیسلام ، کەسایەتیەکانی ئەم ئاینە بەشێوازی دوو کەس ، دوو بیرو دوو جەستەو دوو مێشک لە زۆریان دا ناسراون ، ئەگەر چی خودی خۆی خۆشەویستی تاکێ یەزدان خۆشەویستی پێغەمبەر ، ئیمان کردن باوەر کردن بەئاین ، بەشێکی گرنگە لە چۆنیەتی دروست بوونی ئەم جیاوازییە .
عەبدول رەحمانی کوری مەلجەمی مەرادی گێ یە ؟
عەبدول رەحمانی کوری مەلجەمی مەرادی ، لە خاکی مەراد لە خواری نەجران لە دایک بووە ، ھەر لە تەمنی لاوییدا ھاورێیەتی مەعازی کوری جەبەلی کردووە ، قورئانی بەتەواوەتی لەبەرکردووە بووەتە یەکەمین حافیز قورئان کە ناسراوە لە مێژووی ئیسلام دا ، خولیایی ھیچ شتێک نەبووە تەنیا قورئان خوێندن نەبێ ، ھەموو ساتەکانی یەک لە دوای یەکدا قورئانی لە دەستدا بووە بە خوێندنی زۆری کاتەکانی ڕۆژی بردووەتە سەر ، ئەگێرنەوە لە سەری قورئانەکەی خۆشەویسترین شت بووە لای ، نەخاوەن شمشێر بوو ھەتاکو ببێتە ناودارێکی ئازای موسڵمانان نە بازرگان خاوەن پارە بوو ببێتە خاوەن دەسەڵات لە کاتەدا ، قورئانێکی بە تەواوی بەدەست نوسی خۆی نوسیوەتەوە لە ھەموو رینمیایەکانی ئایینی ئیسلام فێر بووە ، کاریشی پێ کردووە بە درێژای تەمنی ، خلیفەی موسڵمانان عومەری کوری خەتاب ناردوویەتی بۆ میسر ، ئەو ساکەی کە وڵاتی میسر تازە ئاینی ئیسلام تیا بڵاو ببو ، خەلیفەی موسڵمانان فەرمانی بەوالی میسر عومەری کوری عاس دابوو ،کە خانویەکی نزیک مزکەوت بۆ دابین بکات ، بۆ ئەوەی خەڵکی فێری قورئان فیقە بکات ، ، عەبدورحمان لە ولایەتی میسر زۆر توند رەو بوو زۆر رەقی قینەی لە غەیری موسڵمانان ئەبوو توندرەوییەکی بەرچاوی دژ بە قوبتیەکان مسیحیەکان و یەھودیەکان ھەبوو ، ھەتاکو رقو قینەی دژی ھەموو ئەوانەش بوو کە کە لە ردەی موسڵمانان لە مێژووی سەردەمی خولافاکانی موسڵمانان دا ناویان دەرکردبو .
کەساییەتی جیاواز !!! .
بەدوا چوونو خوێندنەوەی کتێب مەرجعیەکانی نوسراوەکانی ئەوساتە ، زۆر ترس ئەچێتە ناو جسەتەی مرۆڤ بەتایبەت لە چۆنیەتی شیکردنەوەی ئەو کەسانەی کە بۆ ھەوڵی بڵاو کردنی ئاینی ئیسلامی بوون چۆن ، چی ڕێگایان بەکار ھێناوە ، کەسایەتیەکان لە سەر کام بنەما دروست بووە ، بۆیە راگێشانی ھەر کەسێک بو ناو گێرانەوەی ژیان نامەی سەحابیەکان تابعەکانیان بۆ چۆنیەتی بڵاو کردن ئاینی ئیسلام ئەبێتە زۆر گرنک ، بۆ چۆنیەتی دروست بوونی کەسایتیەکان قۆناغ بە قۆناغ ، بەڵام عەبدول رەحمانی کوری مەلجەمی مەرادی ، بەسەیرترین و جیاوازیترین کەسایەتی ئەژمێردرێت ، بە گێرانەوەی ژیانی ، مێشک رائەوەستی ، کە جیاوازی زۆر سەرنج راگێش لەم کەسایەتیە بەدی کراوە زۆر بە ئاسانی ، ھیچ کاتێک خۆی نەشاردووە لە گێرانەوەی خۆی لە پەرتوکەکانی مێژووی ئیسلام ، خۆشی نەشاردووەتە چونکە باوەر کردن لەی ئەم کە سایتیە بەشێکی گرنگ بوو لە دروست کردنی کەسایەتی ئەو سەردەمە ، بە خۆی زۆر بەھێز بوو ، چۆنیەتی بەستی روداوەکانی ژیانی بەیەکەوە ، ژیانامەی عەبدول عەبدول رەحمانی کوری مەلجەمی مەرادی ،کە قوتابی مەعازی کوری جەبل ھاوڕێ پێغمبەری موسڵمانان ، ئەوەش لە سەردەمی خاوەن ئیمان دارە پلە بەرزەکان ، نێرنراوی عومری کوری ختاب بۆ میسر ، بەڵام بەشێکی کەسایەتی ، عەبدول رحمانی کوری مەلجم ئەبێتە ھەڵگراوی کە دژی عوسمانی کوری عەفان ناسراوە لە مێژوو ، ھەروەھا زۆڕ بە وێنەیەکی تر پیشان دراوە ، کە ئەبێتە بکوژی ئیمامی عەلی کوری تالیب ، مێشک رائەوەستی لە کاتی شی کردنەوە ئەم کەساییتە ، قۆناغەکانی ژیانی چۆنیەتی دروست بوونی لە ناو کۆمڵگای موسڵمانان دا ، پرسیار لەوە دایە کە چۆن مامۆستای ئایین ھەڵگری ئاڵای ئیسلام حافیزی قورئان خۆشەویستی سەحابەکان دژی خلیفەی موسڵمانان رائەوەستێ چەنک ئەکات مییلەت ھان ئەدا دژی ،دوای لە بەشی کۆتایی ژیانی یەکێک لە خلیفەکان بکوژێ ...
چی کرد بۆ چی ؟
جیاوازیەکان بەدی ئەکرێ ،لە دوای ئەوەی عەبدواللە کوری سەعد بووە والی لە میسر ، دوای عومەری کوری عاس ، ئەو بینی کە پێغمبەری موسڵمانان ڵێ خۆش نەبوو ھەروەھا بە ڕەزامەندی پێغمبەر نەبوو لە کاتی کردنەوەی مەککە ، بەڵکو فەرمانی کوشتنی دادوای عوسمان شەفاعەتی بۆ کرد لای پێغمبەڕ کرد ، بەدڕێژای کات دوژمنایەتی بۆ عوسمان پەرەی سەند ھەتاکو ئەو رۆژەی لە گەمارۆی ماڵی مەدینە بەشداری کرد لە کوشتنی عوسمان دا خۆی پیشان دا ، جیاوازی لەکەسایەتی کوری مەلجم زۆر روونە ، کە توانای ئەوەت ئەبێ باوەر بەھەموو ئەو نوسراوانەی لەسەری نۆسرەوە کە دوبارە ھەردەم بێخۆێنی ، عەبدول رەحمانی کوری مەلجەمی مەرادی خۆشەویستی بۆ ئیمامی عەلی گەیشتووە پلەی ورینە کردن زۆریش شانازی بەم خۆشەویستی ئەکرد ئەو بەو شێوەیە سەیری ئیمامی عەلی ئەکرد ،کە کوری ھەمو موسڵمانان بوو زاوای پێغمەر بوو ، یەکم چاوپێکەوتنی لە کناری شاری مەدینەدا بوو ، پەرتوکەکان ئەگیرنەوە لە کاتی یەکەم چاوپێکەوتن زۆر خولیای شمشێرەکەی ئیمام عەلی ئەبێ (زولفیقار) تەنیا ھەوڵی ئەدا سەیری بکات ،ئابن عەبدول رەحمانی کوری مەلجەمی مەرادی ، لە کەسانە بوو موبایعەی ئیمام عەلی کرد ، لە گەڵیادا بوو لە روداوی (جەمل و سەفیین ) کە لە سەفیین پێی باش نەبوو ئەنجامی ، بۆیە بۆچۆنەکانی بیرو رایەکانی بەرەو گۆران کاری سەیر رۆیی ،بەرەو خوارج روی نا ، ھەتاکو بووە عاشقی (قوتامی گچی شجنە ) ، عەبدول رەحمانیێک ئەو کەسەی کە لە ھیچ ئافرەتێک خۆی نەدابوو نە کوری ھەبوو نە کوێلە ھەبوو نە خاوان جاریش بوو ، (قوتامی گچی شجنە ) بەجوانیەکی سەرسامی کرد ، کاتێک داوای ھاوسەری ڵێ کرد یەکەم داوای ئەبوو سەری ئیمامی عەلی بکاتە مارەیی بۆی ، عەبدول رەحمان شمشێرێکی گری کە ھیچ کاتێک خاوەن چەقۆش نەبووە ، ، چل ڕۆژ نوێژ تاعەتی کرد تەنیا بۆ ئەوەی خوا سەرکەتووی کات لە کارەکەی وەکو چۆن خۆی باوەری ھەبوو کە،کارەکەی پێش ھەموو شتێک بۆ خوای گەورەیە ، لە کۆتایی دا ئیمام عەلی کوشت لە کاتی ڕۆیشتنی بۆ نۆێژی بەیانی ڕۆژی حەفدەی لە مانکی رەمەزان ساڵی چلی کۆچی ، ئەو ساتەی کە گیراو بەسترایەوە ، چاوەری ئەوە بوو حەسن حوسین دوو کورەکانی ئیمام عەلی فەرمان بدەن لە چۆنیەتی سزادانی کوشتنی ، ھیچ بەلایەوە گرنگ نەبوو لە برینی دەستو قاچەکانی ، بەڵام کاتێک ھاتنە سەر ئەوەی زمانی ببرن کەوتە سەر چۆک ووتی من غەمی ئەوەم ڕۆژێکم بێت سەرم بەبێ ناو ھێنانی خوای گەورە بم ، جیاوازی لە کەسایتیە لە ھەموو روداوەکانی سەردەمی خۆ بەدی ئەکری کە تیایدا ئامادە بووە ، لە پەرتوکەکانی مێژوو وا پیشانی ئەدا کەو یەکێکە کەسانەی کە زۆر بەنارەحەتی ژیانی بردووەتە سەر ، بۆیە ھەڕچەند دیواری ئاین بەھێز بوو لە مێژوو دا بەڵام دارمانی ئەو دیوارانە بەدەستی سەرانی ئایندارەکان ھەردەم بووە ھۆی روخانی ئاینەکە ئەمەش لە ھەموو بوارێکی تردا ھەیە ، وەکو سیاسەت وەکو دەوڵەت ، رەوشتی مرۆڤ ، زانست و شۆرش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە