لێم گەرێن

Friday, 20/09/2019, 18:59

5387 بینراوە


لێم گەرێن با تف لە هەر چی
سەرکردەی خۆ فرۆش بکەم
لێم گەڕێن
کەواوپاتۆڵی کوردیان
لە بەر داماڵم و
جلی،جلخواری
داگیرکاریان لە بەرکەم
لێم گەرێن
با بیانبەمە بەر دادی
دادگای گەل
بە چەکوشی داد
کەللەی سەریان
ورد،وردکەم
یەکە بە یەکە
دەستیان بگرم
بۆ هەتا هەتای دیرۆک
لە سەر خاکی پیرۆزی
کوردستان
شار بە دەریان کەم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە