وتار نوسین بۆ بەرژەوەندی مانەوەی یەکێتی پارتی

Wednesday, 25/09/2019, 12:56

3821 بینراوە


گاڵتەمان پێ کرا ، گاڵتەیان کرد بە میللەت ئێستاکەش ھەر لە سەر ئەو بەرنامەیە کار ئەکەن بۆ زیاتر گاڵتە کردن بەھەموو تاکێکی کورد ، من پێم سەیرە لە سایتێکی کوردی سەربەخۆ (ئەگەر سایتی سەربەخۆ مابێ )نوسەرێکی کورد شارەزاو ناسراو سەربەخۆ خۆی ماندوو بکا بەنووسین وتار بۆ شیکردنەوەی سیاسەتی پارتی و یەکێتی ، زۆر بەوردی باسی ڕێکەوتنەکانیان ئەکات ھۆی سەرنەکەوتنیان نازانم نوسەرێک خۆی داناوە لە ڕیزی ئەو کەسانە دژی ئەم دوو پارتەن ، خۆی بە خۆش باوەر ئەناسێ ، بەڵام من بۆم دەرکەوت ھەر نوسەرێک وتارێک بنووسی بڵاوی کات لەم کورستانە ، ھاو کات بە شێوەیەکی ناراستەخۆ بۆ سودمەندی ئەو دوو پارتە ئەبێ ، بڕایان بو یەک سەد ئەروات کەس ھەتاکو سەر لە لۆجیک نەما ھەردەم نوسەر ئەمڕۆ لەم بەرەدا بوو بەیانی پەریوەتەوە لەو بەرەی تر دابووە ، بڕیارە لەناوەڕاستی ساڵی داھاتوو ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک بکرێت ، لەدوای روخانی رژێمی سەدام حوسین تەنیا یەک ھەڵبژاردن کراوە لەم شارە ،کوردیش ڕۆڵێکی گەورەی ھەبوو لە بەڕێوە بردنی ئەم شارە ، بۆ چەند ساڵێکی دوای روخانی ڕژێم شۆنی دەستی کورد زۆر چاک دیار بوو ، تێروانین کەین ئەبینین لەسوجێکی شۆستەکانەوە ئەو کە سانەی کە بە روحێکی کەرکوکیەوە کاریان ئەکرد شۆنی دەستیان دیار بوو ، بەڵام ھەموویان کەوتنە ژێر شالاوی زۆڵم و زۆرداری دوو پارتی تاک لە کوردستان ، ( دەسەڵاتی یەكێتی و پارتی ) ،بە تاڵان کردنی شارەکە ھەر لە سەرتاوە پیشەی خۆیان وەکو وەستا لەگەڵ شاکردەکانیان کاریان کردوۆە ، ئەمەش وای کرد کە ھەمووان لە سەر ئەوە ڕێکبین کە زۆر بە خراپی کورد حوکمرانی کرد ، کەرکوکی کردە ماڵی پارتو بنەماڵە ، لە نەبوونی عەقلی شار لە ناو دەسەڵاتدارانی کەرکوک ، بوونی عەقلی شاخ پارتو و کەندەڵی ، وەکو نەدیوبدی چاویان خشانە کەرکوک ، ئەم بەرنامەیە کە بریتی بوو لە دزیکردن جەردەیی کەندەڵی رۆیشتە تاسەر ، پشتگیری لێ کرا لە سەرانی ھەردوو مەلالییەکان جەلالییەکان، بەدوو دروشمی جیاجیا کەوتنە گیرفان پر کردن ھەتاکو ئەو ڕۆژەی کە کارەساتی ١٦ ئاب ھات کە ھەر میللەت باجەکەی دا ، لە سەرووی ھەمویاندا باوەر ناکرێت ، لە کارەساتی ١٦ ئاب زیاتر کارەساتێکی توندوو گەورە رووی دابێ بەرامبەر ئەم شارە ، ئێستاکەش میدیا خاوەن مێشکە پووتەکان باسی ئەوە ئەکەن ، کە روداوەکانی ئێستا کارەساتێکی تری بەرێوە ، ئەگەر کورد نەتوانێ بەزووترین کات پارێزگارێک بۆ کەرکوک دابنێت ئەوا زیانێکی ئێجگار بەدەنگی کورد دەگات لەو پارێزگایە ئەبێت ، کارساتێکی تری کە ھاووڵاتی باجەکەی ئەدا ، چونکە تێروانین لەو یاسایەی دەرکراوە بۆ ھەڵبژاردنی پارێزگاکان ، روون ئاشکرایە رێگرە لە لەدەنگدانی دەیان ھەزار کوردی کەرکوک و رێخۆشکەرە بۆ قەومەچیەکانی عەرەب و تورکمان بۆ ھەڵسورانی بارو دۆخەکە لە قازانجی خۆیان ، ئەمەش ئەبێتە دەنگدانی دەیان ھەزار عەرەبی داگیرکەر و ھاوردە کەرکوک ، ئەگەر بگەرێنەوە بۆ چەند ساڵی رابردوو لەمەنتیقی عەقڵ دا نیە ھەمان پارت قازانجی ئەم شارەیان بوی ، (ڕزگار عەلی دارو دەستەکەی لەدوای نەجمەدین و دارو دەستەکەی ) کە دوو کەسی نمونەی پیاوی سۆپر کوژو دز کەندەڵ بوون ، چەند ساڵێک حوکمرانی ئم شارەیان بەدست بووە ، بەسەرھاتەکان ئەم شارە پیشانی داوە کە تەنیا قازانجو بەرژەوەندی کەسانێک سیاسەتی ئەم شارە ئەباتە ڕێی ، ئەگەر سەیر کەین کە پارتی تەنیا پارتێکی بەڕچاوە یاری ئەکات بە چاڕەنووسی ئەم شارە ، چونکە لەم ڕۆژانە ڵێپرسراوێکی پارتی راگرتنی کۆبونەوەکانی لە گەڵ یەکێتی راگەیادنووە کە پارێزگا ھەڵنابژدڕێت . ئەم ھەواڵە بەمانای شکست ھێنان نایە چونکە ئەم دوو پارتە بیریان لە شکست نیە تەنیا بۆ قازانجو مانو نەمانی خۆیان سیاسەت بەدڕۆ ئەکەن ، ئەبێت چاک بزانین دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک ، ھیچ پەیوەندی نیە بە دانانی پارێزگاری تری شاڕێکی تر ، ھیچ پێوەندی نییە بە دابەشکردنی پۆستەکانی ھەڵەبجەو شاڕێکی تری کوردستان ، چونکە لە زمانحاڵی کەرکوکیان ئەڵێن . کەرکوک بەھەموو شارەکانی کوردستان چاڕەنوسی بستراوە بەڵام تاگە شارێکی کوردستان خۆی بەچارەنووسی کەرکوک نەبستووە ، ھەواڵەکان و میدیا سەربەخۆکان شی کردنەوەیان ھەتاکو ئێستا ووتەو مشتو مڕی سەر مێزەکان زیاتر نیە نازانن ، نازان چۆن بچنە قوڵایی روداوەکان ئەو باسانەی کە لەژێر مێزەکان ئەکرێ ھەتاکو بەراستی ببنە دەسەڵاتی چوار لە دەوڵەت ، بەڵام سەرجەم ھەموو میدیاکان ماڵپەرەکان کەناڵەکان ھەموویان لە خزمەتی بنەماڵەی دوو پارت کار ئەکەن ، ئەوەشی ئەڵی من ئۆپززیۆنم لە گەڵیا دا بە یەک مێشک لە قازانجی دوو بنەماڵە کار ئەکەن ، ئاگایان لە خۆشیان نەماو، بۆ نمونە ئەم بیانووە کە پارتی وا باسی ، ئەکرێ بۆ خۆدزینەوە و شکست ھێنانی رێکەوتنی دانانی پارێزگاری کەرکوک کە بڕیاربوو لەماوەی ٤٥ رۆژی رێککەوتنەکەی سلێمانی دەستنیشان بکرێت و لەئەنجومەنی پارێزگا دەنگی لەسەر بدرێت ، تاکەی ئێمە ھەر خۆش باوەر بین ئەمانە ھیچ کاتێک بیریان لە چاڕەنوسی میللەت نەکردووە ، ھەتاکو ئێستا بێن باوەڕیان پێ بکەین کە بیری چارەنوسی کرکوک ئەکەن ، ھەر ئەوان نەبوون فڕۆشتیان زیندە چاڵیان کرد ، بە دوای تەرمەگەی بەگریانی تمساحەوە ،خۆیان پیشان دا ، گوایە کۆمەڵی ھۆ ھەیە بۆ ئەم شکست ھێنانەی ئەم چەند ڕۆژە وەکو ئەڵێن خالد شوانی ئەو کۆنە پارێزە کە ناوی دەرکرد بووە پیاوی یەکێتی لە ماوەیەکی کورتی تەمندا ، کاتێک وا باس ئەکەن لە دەرگای محکمەی کەرکوک چاوەرێی سکاڵایەک بوو ھەمو ڕێگایەکی ئەگرتە بەر بۆ ئەوەش ، دەموو چاوی بوە نمونەی شارەزا ترین کەس لە یاسا ، کە چەندھاپارێزەر ھەیە ئەناڵێنی لە دەست بێ کاری پیشەی پارێزەری ، ھەروەھا باسی ئەوە ئاکرێ کە روەند مەلا مەحمود سەرۆکی دەسەتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کە لە لایەن یەکیتیەوەندانڕاوە فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ دەرنەکراوە ، ئایا فایلە سەرەکیەکانی کورد کەرکوک پێویست بەمە ئەکات ئەم بریاڕرانە چی پێوەندی ئەبێ بە چارەنوسی شارێک کە دو سەدە زیاتر ڵە ژێر کاری سیاسەت کارەساتی تووش ئەبێ ، زۆر چاک دیارە ھەر وەکو حکومەتەکاتی تر کاتی ئیەوێ کاری خۆی بکا لە ناو دەوڵەت دا ، تیمێکی نھێنی لە حکومەت دروست ئەکات ، ئەمەش بۆ ئەوەی سەرجەم دستوپێی حکومەتەکی کەخۆی سەرۆکایەتی ئەکات ئیفلیج بکات ھەڵسو کەوتن بە نھێنی ، بۆ ئەوەی حوکمرانی ھەرێم ئاڵوز بێ تەنیا خۆیان بەبنەماڵە سەر کاری ووڵات ببنە ڕێوە ، کوبونەوە ڕێک کەوتن لە دوای یەک پارتی ، ھەمووی کاڵتە کردن پێمان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە