خودپەرستی..!

Monday, 23/09/2019, 12:58

5108 بینراوە


فرۆم له باره ی عه شق: ده لێت هۆشیاری سه باره ت به جودایی مرۆڤایه تی،به بێ هۆشیاری سه باره ت به دوو باره یه کگرتنه وه به هۆی عه شقه وه سه رچاوه ی شه رم،له هه مان کاتیش دا سه رچاوه ی گوناهو په شیویه.
ئەو مرۆڤانه ی ناتوانن عاشق بن ،به دڵنیایی که سانێکی خۆپه رستن و به رده وام به شوێن شته تایبه تی یه کانی خۆیانه وه ن و هه مووشتێک به پێوه ری سودی خۆیان ده پیوون و هه رشتێک سوودی تایبه تی بۆیان تیا نه بێت ده ستی بۆنابه ن ،به مانایه کی تر ده بێته که سیکی خود په رست.
له باره ی خود په رستی فرۆم ده ڵیت. مرۆڤی خۆپه رست ته نها په یوه ندی به خودی خۆیه وه هه یه وهه موو شتێکی بۆخۆی ده خوازێ وهیچ چێژ له به خشین وه رناگرێت،له کاتێک دا چێژ له وه رگرتن وه رده گرێ،ته نها له گۆشه ی به رژه وه ندی تایبه تی خۆیه وه له دنیای ده ره وه ده ڕوانێ،بایه خ به پێویستی خه ڵکانی تروباری هاوڕێیه تی وشه رافه تی خەڵکی تر نادات،ئه وجگه له خۆی ناتوانێت هیچ شتێکی تر ببینیت،ئه وسه باره ت به هه موو که سێک وهه موو شتێک له گۆشه نیگای سودو به رژه وه ندیه ک،که له وانه یه بۆخودی خۆی به ده ستی بهینن،هەڵوێست وه رده گرێ،له بنه ڕه تدا له به رامبه رخۆشه ویستی دا لاوازو بێ توانا یه.
هه ڵبه ت له ئێستای کۆمه ڵگای کوردیدا ،ته واو ئه و بۆچوونه ی فرۆم ڕااسته ،به شێکی زۆری ئه وانه ی دەچنە پڕۆسەی هاوسەرگیریەوە ،لەچاوی دەسکەوت و کۆنترۆڵکردنی کەسی بەرامبەرەوە ،لەوپڕۆسەیە دەڕوانن ،چونکە هیچ ئاگاییەکیان لەبارەی خۆشەویستی و پێکەوە بوون نی یەو دەیانەوێت ،لەڕێگەی ئەو پڕۆسەیەوە دەسکەوتە تایبەتیەکانیان بەدەست بهێنن و کۆنتڕۆڵی تەواوی تایبەت مەندیەکانی بەرامبەربکەن و بیانخەنە قەفەزو چوارچیوەیەک تەنها بەرژەوەندیەکانی خۆی بەدەست بهێنێت و بیکاتە کۆیلەیەکی بەرژەوەندیەکانی خۆیی و لەهەموو ژیانی کۆمەڵایەتی دایبڕێت،چونکە ئەو لەبنەمادا هیچ ئاگاییەکی لەژیانی سوزداری خۆشەویستی نی یە و ناشزانێت پێکەوە بوون و هاوسەرگیری مانای داگیرکردن و دابڕینی پەیوەندیە کۆمەڵایەتی یەکان نی یە ،بەمانایەکی تر هاوسەرگیری بەمانای خۆشەویستی نایەت .زۆرن ئەو پیاوژنانەی لەچوارچیوەی هاوسەرگیری دا ژیان دەکەن و هیچ خۆشەویستیەک لەنێوانیاندا نی یە ،چونکە ئەوان هاوسەرگیریان بە بەرژەوەندی زانیوەو پێکەوەبوونیان ،لەپێناوی دەسکەوتی مادی یان چیژی سێکسی یە ، ئه گه رنا ئه وان له خه یالدانیشیاندا شتێک بوونی نی یه به ناوی عه شق وخۆشه ویستی بۆ ده ره وه ی خۆیان ،هه موو قسه کانیشیان له وباره یه وه بۆفریودانی خه ڵکه تابگه ن به مه رامه تایبه تیه کانیان .به شیکی زۆری ،هاوسەرگیری و پێکەوە بوونەکانی کۆمەڵگای کوردی لەو چوارچێوەیەدا دەسوڕێتەوەو هیچ پەیوەندیەکی بەژیانی هەستەوەری و پێکەوە بوونەوە نی یە.
کاتی ئه وه یه تاکی کۆمەڵگای کوردی،چیتر خۆیان نه که نه قوربانی به رژه وه نی خوازو خودپه رسته کان و بەناوی ژیانی هەستەوەری و پێکەوەبوون ،لەکاتێکدا ئەوان هەرگیز باوەڕیان بەپێکەوەبوون نی یە و شەڕی بەرژەوەندی دەکەن ،لەچوارچیوەی هاوسەرگیری ،کەجگە لەخودپەرستی و بەدەست هێنانی دەسکەوت هیچ ترنی یە.
هؤله ندا

سوود له م سه رچاوه یه وه رگیراوه:
هونه ری خؤشه ویستی -ن- ئه ریک فرؤم.وه رگیرانی بؤکوردی :عوسمان شاکر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە