بەرپرسێکی باڵای ئاسایشی یەکێتی لە کەلار دەستدرێژی دەکاتە سەر ژنانی ئەنفال

Monday, 23/09/2019, 13:59

6928 بینراوە


 ئەو زمان و دیاردە ناشرینانانەی، کە کاری بەدەڕەوشتی بەرپرسەکان ئاسانتر دەکات

کاتێک بەدرەوشتی دەگاتە لوتکە، بە بێ بەرنامە و پەروەدردەیەکی زانستیانە زار و زمانی رەخنە هاندەری ئەو کارە دەبن.
بۆ ئەوەی خواردنێک بۆگەن نەکات خوێی پێوە دەکرێت، ئەی ئەگەر خوێکە خۆی بۆگەنی کرد چی پێوە دەکرێت.؟!(مەسیح)
دەسەڵاتی دروستکراوی کوردیی کە داگیرکەران پشتگیری لێدەکەن و تەمەنی بەرەو سەرو 28 ساڵ و زیاتر هەڵدەکشێت، بۆ ئەو مەبەستە ماوەتەوە، تا کۆمەڵگای کوردی دابڕێزنن، کەرامەت و شەرەفی کوردی پێ نەهێڵن، لەو رێگایەشەوە، کورد لە ناو بەرن، لێرەشەوە هەموومان تف و نەفرەت لە ناسنامەی کوردبوونی خۆمان بکەین.
پارتیی و یەکێتی و ئەم حیزبانەی تر بۆیە دروست بوون تا ئەرکی دوژمن و داگیرکەران ئاسانتر بکەن، هەموو کەسە پیس و پۆخڵ و بەدڕەوشتەکان، کە لەناو دەسەڵاتەدا کۆبوونەتەوە، بە دڵی دوژمن و داگیرکەرانی کورد کار دەکەن. زنجیرە فلیم، دراما تورکییەکان بەشێکی بچوکنی ئەو پلانەیە، کە لەو رێگایەوە عەقڵی کۆمەڵگای کوردیی پێ تێک دەدەن، من هیچ پێم سەیر نییە کاتێک نمونەی (سایە کەریم، ئەستێرە کەریم، نەجمەدین کەریم، رێبوار کەریم و ...هتد) لەناو ئەو زۆنگاوی کۆمەڵگای کوردی و لە ژێر سیاسەتی ٢٨ ساڵەی دەسەڵاتی پارتەکاندا سەر هەڵدەههێنن و پەیدا دەبن، هەر یەکەیان بۆ ئامانجێک کار دەکەن، لە خاڵێکیشدا یەک دەگرنەوە، ئەویش بەجێهێنانی خواستی دوژمن و داگیرکەرانە بۆ بڵاوکردنەوەی بەدڕەوشتی و تێکشکانی تاکی ناو کۆمەڵگا و داڕزانێ عەقڵ و هزری کوردییە، یەکێکیان بە کاری سێکسی، ئەویتر بە دەم پیسی و گاڵتەکردن بە شەرواڵی کوردی، هەروەها هاندان بۆ یاخیبوون و بەرەڵایی، تا سەدان سایە کەریمی لێ دروست ببێت، ئەوانی تریش گەندەڵی و دزیی و خیانەت و ناپیاوی. ئەم کەریمانە هەموویان دیاردەیەکی ترسناکن، نەک دیاردەی وشیاربوونەوەی کۆمەڵگا بە شیوەی پەروەردەیەکی راست و زانستیانە.
لە بوونی نمونەی ئەماندا کەسایەتییەک پەروەردە و دروست دەبێت، ئەویش بەرپرسی ناوگەڵ ئاڵٶش و بێویژدان، لێپرسراوی حیزبی بەدڕەوشت و بێ شەرم، کە هیچ ترسێکی نامێنێت بۆ ئەوەی بەنگەخوێنی حەرام بکاتەوە، دەستدرێژی بکاتە سەر دایک و خوشکی هاوڵاتیان. تێرمێکی فەلسەفیی هەیە دەڵێت: مریشک و هێلەکە کامیان لە پێشدا ئەوی تری لێ دروست بووە؟ ئەگەر لە وەڵامدا هەر کامێکیان پێش بخەیت، سەرەنجام ئەو پرسیارە بە دوای خۆیدا دەهێنێت، کە بپرسیت: ئەی ئەوەی تر چۆن و لە کوێوە پەیدا بووە؟ بۆ وەڵامی ئەم باسەی خۆمان وەکو نمونەی هێلکە و مریشکەکە، نازانم ئایا ئەو خەڵکەش دەسەڵاتی خائین و بەدڕەوشتیان دروست کردووە، یان دەسەڵاتەکە ئەو خەڵکەکە بەدەڕەوشتەی دروست کردووە؟ خۆ بەرپرسەکانیش نەوەی ئەو کۆمەڵگایەن!؟ ئایا هەردووکیان تەواوکەر، یان دروستکەری یەکترن؟ کەوابێت نابێت ئێمە هیچ کام لە کەریمەکانیش لە دەسەڵاتی فاسدی کوردی دوور بخەینەوە، ئەگەر دووری بخەینەوە، ئەوا دەبێت نمونەیەکی وەکو ئەو بەرپرسە باڵایەی ئاسایشی یەکیتیش لە کەلار دوور بخەینەوە، کە زۆر بێشەرمانە ئەمڕۆ دەستدرێژی دەکاتە سەر ژنانی ئەنفالکراو.
لە کۆتایی ئەم پەرەگرافەدا رەنگە بپرسن ئایا ئەمە چ پەیوەندییەکی بەو بەرپرسەی کەلارەوە هەیە؟ لە وەڵامدا دەڵێین: بەڵێ پەیوەندیی هەیە، کاتێک تۆ کە باسی شەرواڵ لە پێت کرد و خۆشت بێ شەرواڵ ئەو کارەت ئەنجامدا، یان هەرچی شتی ناشرینە لە زارت بێتە دەرێ، لە رقی پیاو هانی بەرەڵایی ژن بدەیت، ئەوەش پشتگیرییە بۆ هەموو ناشرینییەکان، دەست و دەم و ناوگەڵ، یەک مەبەست دەپێکن ئەویش بۆ تێکدانی رەوشتی کۆمەڵگایە، چونکە زمانیش کاریگەری بەسەر کردارەوە هەیە، پشتگیریکردنی ژن بۆ داوێنپیسی و لەشفرۆشی، بە بیانووی خراپی پیاو، هیچ جیاوازییەک نامێنێتەوە کە تۆش نەچیتە ریزی ئەوان، وەک دەڵێن هەموو رێگاکان لەوێوە دەچنەوە سەر بانە.
بابێنە سەر باسەکەمان و لەوەی سەرەوە دوور بکەوینەوە.

ئەو بەرپرسە باڵایەی ئاسایشی یەکێتی کێیە، کە دەستدرێژی دەکاتە سەر ژنانی ئەنفال؟

 کاتێک بە بازگەی دەروازەی کەلاردا دەچیتە ناو شاری کەلار، هاوڵاتیان بە نووسێنێکی گەورە قسەیەکی جەلال تاڵەبانی دەبینن، کە نووسراوە: (ئاسایش ئەرکی پاراستنی ڕەوشت و کەرامەتی خاڵکیە!) من زۆر جار کە بەوێدا تێدەپەڕم لە نائاگاییەوە لە دڵی خۆمدا دەڵێم (تڕحێو.. ئەی کە وا نییە! ئەی ئەوە نییە بەرپرسی ئاسایشی کەلار بۆ خۆی رەوشت و کەرامەتی خەڵکی شارەکە هەتک دەکات)!؟
باشە، من لێرەوە هەر وەکو بۆگەنبوونی خوێ کە لەسەرەوە نووسیومە، دەپرسم: ئەی ئەگەر بەرپرسی باڵای ئاسایش خۆی بەدڕەوشت بێت؟ کە لەڕێگەی چەند کارمەندێکی نهێنی ناودەزگاکەی خۆیەوە ئەو کارە ناشرینەی بۆ رێک دەخەن، کە دەست بۆ ڕەوشت و کەرامەتی خەڵکی دەبات، ئەی ئەمە چی ناو لێدەنرێت!؟
هەڵبەت ئەمە تەنیا من نییم، نە یەکێک نە دووان و نە سیان، لەو کارە نارەزاییان دەربڕیوە و گلەیی ئەوە دەکەن، کە دەزگای ئاسایش لە کەلار بەناوی پێدانی ئیقامە و مۆڵەتی مانە و و پێدانی کارەوە لەو شارە، باندێکی بەدڕەوشتی دروست کردووە، کە چەند کارمەندێکی داڕماو لە ڕەوشت دەست بۆ کەرامەتی ژن و کچانی ئەو شارە دەبەن، تەنانەت لە ڕێگەی تەلفۆنیەوە مەرج لەسەری پێدانی ئیقامە دادەنێن. لەوانە ئەگەر ژن و کچ بێت داوای کاری سێکسی لێدەکەن. دیسان مانەوە لەو شارە، مۆڵەتی کارکردن، یان بۆ هەر پێداویستیەکی تر، دەبێت ئەو کچ و ژنە ئەگەر بۆ یەک جاریش بێت داوای کاری سێکسی لەگەڵدا دەکەن.
زۆرن ئەو کەسانەی بەناوی نیشتمانپەروەری و خەمخواردن لەخەڵک و هاوڵاتی خەریکی جێبەجێکردنی حەز و پیلانەکانیان و ئەو پلە و پۆستەی هەیانە بەکاری دێنن بۆ ئیشی تایبەت و تێرکردنی حەزەکانی خۆیان.

ئاسایش واتە فەراهەم کردنی خۆشگوزەرانی و حەسانەوەی هاوڵاتیان لە ژێر سێبەری ئەو دەزگایەدا، بەڵام شتەکان لە کوردستان پێچەوانە بوەتەوە، لەپاڵ دابینکردنی ئاسایش و پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەکە و ڕاو نانی تیرۆرستان، کە جێگەی داخە، ئاسایش ڕاوی کچ و ژنیش دەکەن، پەڵپ و بیانو و دەگیرێت بەو کەسانەی کە دێنە هەرێم و نیشتەجێ دەبن، نەبوونی بەڵگەی نیشتەجێبون و کارت و ئەو بابەتانەی کە تایبەتن بەهاوڵاتی هەرێم دەکەنە هۆکارێک بۆ گەیشتن بە ئافرەت، وەک نمونە شارۆچکەی کەلار لە گەرمیان، کە بەرپرسی ئاسایشی کەلار بەناوی (سەردار مەحمود عەلی) و برا ی پەرلەمانتار (سالار مەحمود)، ئەو کەسە بێ کەرامەتە وەکو گورگ کەوتوتە گیانی ئەو ئافرەتانەی کە جوانن یان کاریان بە رێکارە یاسایەکانی ئاسایش هەیە، ئەمە لە کاتێکدایە هاوڵاتی مافی خۆیەتی چۆن بژی و چۆن نەژی، چی بکات و چی نەکات، هەرکەسێک بۆ خۆی ژیانی شەخسی خۆی بەوشێوەیە ئەکات، کە خۆی ئەیەوێت، بەڵام بەمەرجێک زیانی بۆ دەور و بەرو کۆمەڵگا نەبێت، بەڵام بەداخەوە (سەردار مەحمود عەلی)، ئەم بەرپرسە بەزۆرەملێ دەیەوێ لەگەل ئافرەتەکان ئارەزووی سیکسی خۆی بەتال بکاتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە ئەو شەخسە ئەگەر بەرپرسیارێتی نەبوایە ڕەنگە بەو شێوەیە نەبوایە، بەڵام کەسانێک ئەو کارە ئەکەن گوایە ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتی دابین دەکەن لەژێر ناوی یاسادا و لەبەر پرسیارێتیدان، ئیتر ئەبێت هاوڵاتی پەنا بۆ کوێ بەرێت؟ !
ئێمە وەکو ئەخلاقی نووسێن کۆتا خاڵ دادەنێن بۆ ئەو بەرپرسەی ئاسایش، ئەگەر بێتو بەردەوام بوو لەو کارەی ناچار دەبین ناو و بەڵگە و زانیاری زیاتر لەسەری دادەبەزینین بە زنجیرە، کەچون ئەوەی ئەم بەرپرسە داوینپیس و ئاست نزمەی یەکیتی بەرامبەر ژنە ئەنفالەکان دەیکات مەگەر حەجاجی نوگرە سەلمان بیکات، لەوەش کارەساتتر سالاری برای خۆی باس لە کەیسی ئەنفال دەکات و پێ خەمخوری ئەنفالە.

تێبینی کوردستانپۆست:
لەگەڵ ئەو نووسینەدا ناوی چەند کەسێکی تێدا هاتووە، ئێمە ئەو ناوانەمان لابرد، کە تێیدا بە بەڵگەوە بەرپرسی ئاسایشی کەلار دەستدرێژی کردۆتە سەر چەند ژنە ئەنفال و ناچاری کردوون کە لەگەڵیدا سەرجێی بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە