بەرپرسێکی گەورەی نێو دەزگای پاراستن و پارتیی بە پەلە گەیەندراوەتە نەمسا

Monday, 23/09/2019, 22:16

21277 بینراوە


ئازاد بەرواری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی و جێگری پێشووی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، کە لە هەمان کاتدا یەکێکە لەو کارمەندە دەستڕۆیشتوانەی نێو دەزگای پاراستن، ماوەی هەفتەیەکە بە هۆی نەخۆشییەکی کوتوپڕەوە گەیەنراوەتە وولاتی نەمسا بەهۆی تێکچوونی رەوشی خراپی تەندروستی کە ئیستا لەژێر چاودێری دکتوردایە، سەرچاوەیەک لە هەولێرەوە بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا گومانی ئەوە دەکرێت، ئازاد بەرواریش ژارخوارد کرابێ، هەرچەندە تەمەنی هەیە، بەڵام وەک دەڵێن هێشتا روون نییە، گومانەکەش لەوێوە سەرچاوەی گرتووە، لەبەر ئەوەی ئازاد بەرواری نهێنی زۆر مەترسیداری لەلایە بەتایبەت لەسەر ماڵی بارزانی، ئەو سەرچاوەیەک کە کەسێکی نزیکی نێو دەزگای پاراستنە دەڵێت وەکو بیستومانە لە دانشتنێکدا ئاماژەیەکی کەمی بە رووداوێکی نهێنی داوە. بۆیە گومانەکان رەنگە لەمەیانەوە سەرچاوەی گرتبێت.

شایانی باسە ئازاد بەرواری لە رابردووشدا چەند بەرپرسیارییەکی گەورەی لە ناو پارتییدا هەبوو، جگە لەو متمانەیەی کە بنەماڵەی بارزانی پێیان دابوو، بە نمونە کاتی خۆی بەرپرسی پارتە کوردستانیەکان بوو، ئەو کاتەی کە لە ساڵێ 1989 کریم سنجاری بەرپرسی ریکخستنی تایبەت بووە، واتە پاراستنی ئێسا ئازاد بەرواری سەرپەرشتیاری بووە، جگە لەمە بەرپرسی پەیوەندی نهێنی نێوان سەدام و مەسعود رێکخستووە، کارەکتەری سەرەکی روودانی 31 ئاب بوو، دیسان بەرپرسی نهێنی پەیوەندی نێوان موخابراتی سوری و پارتی بووە، جگە لەمەش بەپرسی فایل ( پ ک ک) بوو، بە تایبەتی لە دوای ساڵانی 1991 تاکو 2003 .
شایانی درێژەپیدانە کە لەوبارەیەوە زیاتر قسەی لەسەر بکەین، ئازاد بەرواری لە رێگای مەلا غەنی کە بەرپرسێکی بالای بزووتنەوەی ئیسلامی بوو، ئەم مەلا غەنییە لە ژێریشەوە پاراراستن بوو، پەیوەندیی راستەوخۆی بە ئازاد بەروارییەوە هەبوو، هەردووکیان لە دوای ٣١ی ئاب سەرپەرشتی هەموو ئەو تەقینەوانەی دەکرد، کە لە ناو هەولێردا روویا دەدا، جگە لە دۆسییەی مەلا بەشیر، شەڕی کۆمۆنیستەکان، هەروەها تێزابکردن بە قاچ و قولی کچ و ژنان لە رێگای مەلا غەنییەوە.
وەکو سەرچاوەکە دەڵێت ئازاد بەرواری سەرپەرشتی هەموو ئەوانەی کردووە. هەندێک جار ئەو تەقینەوە و کارانەی کە لە هەولێر دەکرا بۆ ئەو مەبەستە بوو تا پرۆپاگەندە دژی پەکەکە بکەن، بڵێن ئەوان پێیهەڵساون. سەرچاوەکەی کوردستانپۆست درێژە بەمە دەدات و دەڵێت هەرچی تاوان و پیاوکوشتنێک بووە لەو ماوەیەدا ئازاد بەرواری بەرپرسی راستەوخۆی بووە، هەڵبەت بە راوێژکاری و ئاگاداری مەسعود و مەسرور بارزانی. لە کۆتاییدا سەرچاوەی ئەم هەواڵە دەڵێت: ئازاد بەرواری پەیوەندیی بە میتی تورکیشەوە هەبوو، زۆر کات سەردانی نهێنی تورکیای کردووە لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو دەزگایە دانیشتنیکردووە، ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە، کە ئیستا فازیل میرانیی هاوڕێی سەفەری ئەم نەخۆشییە کوتوپڕەی ئازاد بەروارییە کە پێشتر هەردوکیان نێوانیان زۆر خراپ بووە، سەرچاوەکە دەڵیت ئەویش بۆ ترسی فازیل مێرانی دەگەڕێتەوە، کە دوای ئەوەی مەسرور بارزانی بۆتە سەرۆکی حکومەت، ئەمیش ترسی لێ نیشتووە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە