ئەو وێنەیە، وێنەی نەنکی من نییە!

Tuesday, 09.24.2019, 18:56

3311 بینراوە


لە کۆمەڵگای کوردەواریداهەتیو بە کەسێک دەڵێن کە بێ دایکوباوک بێ.ئەوبارودۆخە بۆ سیاسەت لە کۆمەڵگای باشوورورۆژهەڵاتی کوردستانیش هەر دەگونجێ.بەوواتایە سیاسەت وەک هەتیوی بە سەرهاتووە،هەر سەرکردیەک کە دروست بووتەنیا هەر بۆ خۆی بڕیاردەرە!ئەوانی دەوربەریی وەک کۆتەڵ دێن ودەچن وپارەی بژیوی ژیانیان مانگ بە مانگ وەردەگرن. کاتێکیش کە لە سیاسەت شکستیان پێ هێنان تەواوی نەهامەتیەکان دوای شکست دەکەوێتە سەر شانی خەڵكی هەژارو خاوەن شەهید.لە شەڕی خۆ دڕێنی ناوخۆییدا لە نێوان بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیدابەوپەڕی بێشەرمی وبێ نامووسیی بارزانی وتاڵەبانی لە سەر شاشەی مێدیاکانەوە گووتیان:من ومامجەلال گوناحباریی ئەو شەڕە نەبووین!ئەدی کێ گوناحبارە؟

وێنەی بابەت
ئەووێنەیە هی نەنکی من نییە، هی نەنکی بارزانی نییە، هی نەنکی قاسملوونییە،هی نەنکی تاڵەبانی نییە،هی نەنکی و...وێنەی ئانگێلا مێڕکێلە،خەڵكی وڵاتی ئاڵمانە وتەواوی ژیانی خۆی بۆ پێشکەوتنی وڵاتەکەی تەرخان کردوە ویەکێکە لە بە هێزترین ژن لە دونیادا. ئەو وێنەیە،وێنەی نەنکی تاکە تاکەی خەڵكی وڵاتی ئاڵمانە. ئەو خاتوونە کاتێک کە هەشت کاتژمێر کاروئەرکی خۆی تەوادەکا وەک مرۆڤێکی ئاسایی خەریکی ژیانی خۆیەتی. / سرنج بدەنە وێنەکەی لە ناو بازاڕدا/ کام سەرکردەی کورد لە باشوورورۆژهەڵاتی کوردستان بەرژەوەندیەکانی شەخسیی خۆی فیدای خاک وفیدای نەتەوەی کورد کردوە؟من پێم شک نایە.هەرکەسیش ناوی ئەو سەرکردەیە دەزانێ با وتاریی لە سەر بنووسێ.پێمان بناسێنێ.بەڵام بە بێ دەمارگرژیی وبە بێ لایەنگریی لە هیچ حیزب وکەسێکی تایبەت.
خاتوو مێرکێل،تەنیا خاڵی لاوازیی ژیانی سیاسیی ئەو دژایەتی کردنێکی بەرفراوانە لە ئاست تەفگەریی ئازادیی کوردستان یانی پ،ک،ک، تا ئێستیش نەگەیشتۆتە ئەو باوەڕي کە ئەو ڕێبازە، رێبازێکی شۆڕشگێڕە نەک تڕۆریست. بێ گومان ئەو سیاسەتە قڕێژەشی بە خاتری بەرژەوەندیی وڵاتەکەی بووە،کە ئەو رێكارە لە ناو حیزب وسەرکردەکانی باشووروڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دی ناکرێ،بەوواتایە کە بەرژەوەندیی نەتەوەیی خاکی پیرۆزی کوردستان بخەنە پێش تەواوی بەرژەوەندیەکانی سەر گۆی زەوی وبەرژەوەندیی بنەماڵەیی وشەخسی خۆیان!
قاسملوو گووتنێکی هەیە کە زۆر جار لە لایان دێمۆکڕاتەکان وکەسانی دیکە دووپات دەکرێنەوە ئەویش ئەوەیە کە دەڵێ: گەلێک ئازادیی بوێ دەبێ نرخی بۆ بدا.ئەو قسەیە زۆر بە نرخە وقەت کۆن نابێ. زۆر سەرکردەی دیکەی شۆڕشگێڕی بیانیش بەو شیوەیە ئاخفیون.ئەوەی کە بۆمن جێگای رەخنەیە لەو گووتنەدا خودی گووتنەکە نییە.شێوازیی بەڕێوەبردنی ئەو گووتنەیە لە رێئالیتەی ئەو گووتنە لە پڕاکتیدا.بەوواتایە:
گەل یان نەتەوە منداڵەکانی سەرکردەکانیش دەگرێتەوە. تاک تاکی دانیشتوانی وڵات دەگرێتەوە. من لە سەر ئەو بابەتە بە هیچ شێوەیەک باسەکە ناکەمە هی خۆم.بەڵام وەک زۆرینەی بنەماڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خاوەنی ٧ کەس شەهیدم کە هەرکامیان بە شێوەیەکی دڕندانە لە لایان دەسەڵاتی هەیی لە تاران گیانیان بۆ کوردستان فیدا کرد.پرس ئەوەیە،ئەو نرخەی کە دەبێ بۆ ئازادیی کوردستان بدرێ،تەنیا هەر دەبێ کوڕە هەژارو کچە هەژاری کورد بیدا؟ئەو کەسانەی کە چەکی پێشمەرگایەتیی دەشآن دەکەن هەر دەبێ لە چین وتوێژی هەژاران بن؟بە دەگمەن کچ وکوڕی سەرکردەی حیزبیم دیوە کە لە شەڕدا گیانی خۆیان فیدا کردبێ،ناڵێم نەبووە بەڵام خۆدزینەوەی کوڕە بەرپرس وکەسی یەکەمی حیزبی بۆ بەرەی شەڕ زۆر هەبووە.!چوون من زۆریان دەناسم ئاگرە سوورەی شەڕی پێشمەرگایەتیان لە ژن ومنداڵی خۆیان دوور خستۆتەوە!
قازی محەممەدبۆ خۆی تاقە کوڕێکی هەبووە کە کاتی خۆی ناردویەتی شآری تەورێز تا لەوێ بژی ودەرس بخوێنێ.سمکۆ شکاک بە خاتری ئەوەی کە جەواد پاشآی تورک پێی گووتبوو، ماڕشیمۆن بکوژە، منیش خەسرەوی کوڕت دەدەمەوە!بەداخەوە ئەوکارەی کردودرۆشی دەگەڵ کرا! عەوڵای موهتەدی ژن ومنداڵی لە بریتانیا خەریکی خۆشگوزەرانین وبۆ خۆشی وەدووی قوونی شآپەرەست وفارسەرەگەزپەرەستەکانەوە وێڵە!لە وێنە کێشانیشدادەگەڵیان کەس باشآری ناکا!منداڵەکانی مەڕحومی مەلا شێخ عێززەدین لە کوێن؟ئەوە خەریکی پارەکۆکردنەوەن لە یەکێک لە شارەکانی وڵاتی سۆئێد! بەڵام ٢ برای من مفت لە ناو کۆمەڵەدا گیانیان لە دەستدا.جگە لە٥ کەسی دیکە لە کەسانی نزیکیی بنەماڵەکەم.

کچەکانی دوکتور قاسملوولە کوێن؟
کچەکانی قاسملوو دەیانتوانی کاریگەریەکی باشیان لە سەر یەککگرتنەوەی دێمۆکڕاتەکاندا هەبێ.
من ناچمە سەر چۆنیەتیی ترؤرکردن وشەهیدکردنی قاسملوو، بەڵام بۆ خۆی بۆ ماوەی دەساڵ رێبەرایەتیی حیزبی دێمۆکڕاتی بە دەستەوە بوو، لەو ماوەیەشدا هیچ کەس نەیدەزانی منداڵەکانی لە کوێ دەژین وچۆن دەژین؟زۆر جار ژن ومنداڵی سەرکردەکان،دوای نەمانی خۆیان دەتوانن کاریگەریەکی بە هێزلە سەر ئەو رێکخراوەیە دابنێن کە باوکیان هەیبووە.کچەکانی قاسملوو دەیانتوانی ڕۆڵی سەرەکی بگێڕن لە بە هێز کردنی ئەو حیزبەی کە باوکیان تێیدا کاریگەریی هەبووە.ئەوان بۆیان دەکرالە چآرەنووسی سیاسیی حیزبدادا لەهاتوورێ نیشآندەربن.هەر نەبێ لە تۆڵەی شەهید کردنی باوکیان رێگای چالاکیی سیاسەتیان هەڵبژاردبایە نەوەک خەریکی ژیانی شەخسی خۆیان بایەن.من لە کەسێکی جێگای متمانەم بیستووە کە هاوسەرەکانیشیان کورد نین وبیزنیزوانن!منداڵەکانی من وهی کەسانی ئاسایی قەت ناتوانن کاریگەریان لە سەر هیچ حیزب ورێکخراوەیەکی کوردیی هەبێ دوای نەمانی باوکیان.بەڵام هی کەسانی وەک قاسملوو، مەلا شێخ عێززەدین وزۆربەی سەرکردەکانی دیکە دەتوانن رێگای باوکیان درێژە پێبدەن وناوی خۆیان لە مێژووی کورد وکوردستاندا بەرز رابگرن.

گووتنەکەی قاسملوو دووپات دەکەمەوە کە گووتوویە:
گەلێک ئازادیی بوێ دەبێ نرخی بۆ بدا.منداڵی کام سەرکردە نرخی ئەو ئازادیەی داوە؟ کوڕوکچی کام سەرکردە لە ریزی یەکەمی بەرەی شەڕدا گیانی خۆی لە دەستداوە؟ئەگەریش هەبووبێ بە دەگمەن ئەو کارە ڕووی داوە.چارەنووسی کورد وای لێ بەسەرهاتووە کە تەنیا کوڕەهەژاروکوڕە رەنجدەر لە ریزی یەکەمی خەباتدا دەبێ نرخی ئازادیی بدەن!؟ چاولە ژیانیی منداڵەکانی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بکەن،بۆتان دەردەکەوێ چۆن خەڵك بە چآوی کۆیلە دەنرخێنن!چاو لە منداڵەکانی کەمپنشینەکانی کۆی سەنجەق و زڕگوێزەڵە بکەن،تەنیا کوڕەهەژاروزەحمەتکێش رەوانەی ئاودیوی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن وبە کوشتیان دەدەن!؟بۆیە، گەلێک ئازادیی بوێ دەبێ سەرەتاحیزب وسەرکردەی حیزبیی باش بناسێ.دەنا تووشی رۆژگارێک دەبێ کە کورد تووشی بووە.

نرخی ئازادی!
چل ساڵی دەسەڵاتیی کۆماری ئیسلامی هیچ نەماوە بە سەر کوردیی نەهێنن،ئەو تڕاژیدیایانە بە تەنیا هی لایەنێک نەبووە،ئەو حیزبانەی کە خۆیانبە دمڕاست وئازادیخواز دەزانن بەشی خۆیان بە زیادەوە نەهامەتیی بۆ خەڵک بە دیاری هێناوە.لەحاڵێکداهەم لێدەدەن وهەمیش دەگرین خۆیان مەزلوم نرخاندوە ووادەزانن خەڵکی هەژای دەبێ هەستونیستیی خۆی فیدای بەرپرس ومەرپرسی حیزبیی بکا،کوڕي هەژارلە سەر نان ودۆی دایکوباوکی رەنجدەریی خۆی مەزن دەکرێ کە چی دەبێ ببێتە چەکداروبادیگاردی ئەو بەرپرسانەی کە منداڵەکانی خۆیان لە ئاگرە سوورە بە دوور ڕادەگرن!
من لێیان دەپرسم نەرخی ئازادی کێ دەبێ بیدا؟ تەنیا منداڵی هەژاری کورد؟قەت ناخوازم باسی کەس وکاری خۆم بکەم،چون لە منیش ماڵوێرانتروپڕ لە نەهامەتیتر هەیە کە بە هەزارانن ئەو دایکوباوکانەی جگەرگۆشەکانیان لە سەر ناوی پێشمەرگە وپێشمەرگایەتیی گیانی خۆیان دڵسۆزانە فیدای خاکی پاکی کوردستان کردوە،کە چی منداڵە بەرپرسەکان خەریکی ژیانی وگوزەرانی خۆیانن ودوورن لە رۆژانی سەختی تەمەنیان.بۆ یەکەمین جارە ناوی ئەندامانی بنەماڵەی خۆم لێرەدا دەنووسم با تاقمێک دەروێشی حیزبیی ودرۆزنی حیزبیی خراپ لێم تێ نەگەن.وانەزانن رەخنە گرتن لە بەرپرسی حیزبی کفرەوهەرکەس رەخنە بگرێ جێگای ناوەڕآستی جەهەننەمە!یان پاداشی رەخنەکەی رقی فیشەکی بەرپرسی ناکوردی سەردەمە.
ناوی شەهیدەکان: شووعلە ئیبڕآهیمیان /کچی پووری خێزانم /، رەشآد کەریمی،هەژار کەریمی،فایق کەریمی،رەزاکەریمی،فەتاح کەریمی ،ناسر کەریمی!
نرخی ئازادی دەبێ کوڕە هەژار بیدا؟




(دەنگدراوە: 9 . زۆرباشە: 4/5)