بارزانی بۆ بەرژەوەندی فاشیەتی تورک گەلی کورد برسی دەکات.

Friday, 27/09/2019, 7:18

12855 بینراوە


هەموومان گوێمان لێبووە کە سەرۆکی ئەمەریکا بە هۆ و بێ هۆ جاروبار پەلاماری سعودیە و شاکەی دەدات و بە ئەو پەڕێ سووکاتیەوە ناویان دەهێنێت، سەرەتا ووتی سعودیە مانگایەکی شیردەرە، کە شیرەکەی تەواوبوو، سەری دەبڕین و دەیخۆین. دواجاریش ووتی سعودیەکان هیچ نین، ئێمە نەبین بەرگەی ٢ هەفتە ناگرن.
لە دووساڵێ ڕابردووشدا، ترامپ گەیشتە سعودیەو ٥٠٠ ملیارد دۆلاری لەگەڵ خۆیدا بردەوە، بەبێ ئەوەی دەنکە شقارتەیە بداتە سعودیەکان، ئەمەش لەکاتێکێدایە بە ملێۆنان عەرەب سواڵدەکەن لە نەبوونیدا، لەکاتێکدایە کەبەپێی "ڕێخراوی جیهانی خواردن" ١٧ ملێۆن یەمەنی پێویستی بە هاوکاری بە پڕتاوی هەیە.
دۆناڵد تارمپ چوونکە کەسێکی شەلاتیە و ئاگاداری ئەتەکێتی دیبلۆماسی نیە، هەرچی بیری لێدەکاتەوە، بێسانسۆر دەردەپەڕێنێت و بیر لە پلە و پایەی خۆی ناکاتەوە کە سەرۆکی گەورەزلهێزی جیهانە، لەولاشەوە چوونکە دەسڵاتدارنی سعودییە، هیچ لەبارا نەبوون، ئەوانیش بێ ئاگان لەهەموو بەرپرسی سەرکردایەتی ووڵات و جێگایان لە کۆمەڵگای جیهان، لەگەڵ و ناوگەڵ هیچی دیکە بە هزیرایاندا نایەت، ئەگینا دەبوو ئەوەی ترامپ پێیان دەکات، بەرهەڵستکارێک بیکردایە ئەوا دەیان ملێۆن دۆلاریان خەرج دەکرد بۆ لەناوبردنی، قاشقچی و سەدان هەزارانی دیکە نموونەن.
ترامپ سعودیەکان باش دەناسێت، بە ڕێگای سیخوڕەکانی سی ئای ئەیەوە دەزانێت کە سەرانی سعودیە سەرگەرمی چین، بۆیە بەکەیفی خۆی تۆپ تۆپێنایان پێدەکات، دەبینن هەزاران فلێمی کۆمێدی تراژیدی لەسەر سەرانی سعودییە سازکراوە، لەوانە "تەیکن" تا ژمارە ٤ ئاگادارم، بەتەنها "گۆڵدی هاون" دەیان فلیمی هەیە لەسەر دەسەڵاتدارانی سعودیەو کەنداو هەیە، بۆیە بێ پەروا پەلاماریان دەدات. ئاخر سعودیە چ پێویستی بەشەڕ هەبوو لەگەڵ یەمەن، یان ئەگەر ترامپ نەیدانایە بەشەڕ، چ پێویست بوو لەگەڵ قەتەر نێوانیان تێک بچێت؟
خۆیان واتەنی خاک و خۆڵیان هەمووی زێرە، بۆ نەیانتوانی کە سەرەوەت و سامانیان بۆ بەختەوەری گەلەکەیان و گەلانی ناوچەکە بەکار بهێنن؟
مەسعودەکەی لەمەڕ خۆشمان، دوای سەدان ماڵوێرانی و وکوێرەوەری بەخت ڕێگەیدا کەلە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ بگەڕێتەوە کوردستان، دەبوو، ئەو کابرا وەک دەروێشێکی ئیمندار شەو ڕۆژ لە خەڵوەتدا بێت و هەموو هزری بۆ بەختەوەری خەڵکەکەی بەکار بهێنایە، بەڵام نیتشە واتەنی: ئەستەمە کە مێشوولە قانع بکەیت کە ئاوی سازگاری کانی باشترە لە مەنهۆڵ و زەلاکاو.
هێشتا سەدام نەڕووخابوو، تورکەکان ڕێگەیان نەدا کە ئەمەریکا لەخاکی تورکیاوە پەلاماری لەشکرەکەی سەدام بدات، جگەلەوە تورکەکان هەڵویاندا بە ڕیگای خێڵی بارزانیەکانەوە کێشە بۆ ئەمەریکا دروست بکەن، ئەوەبوو، ئەمەریکا دەسگیری کردن و توورکەیان کردە سەریان و ڕەوانەی تورکییان کردەوە، واتا ئەمەریکا ڕێگەی نەدا کە تورک ئاژاوەگێڕی بنێتەوە، ئەوە خێڵی مچە بارزانی بوو، کە وەک ئەڵێن مەڕ لەجیاتی ئەوەی خۆی قووتار بکات لەدەست گورگ دوای دەکەوێت، خێڵی مـجەش بارزانیش بەهەمان شێوە، دوای ئەوەی ئەو هەموو سووکایەتیەی کە ئەردۆغان بە خوودی مەسعودی دەکات، وەک پاشای سعودیە نقەی لێوە نایەت و جار لەدوای جار زیاتر و زیاتر گوێڕایەڵی فاشیەتی تورکە،

پێش ئەردۆغان دۆمەکەی خێڵی مچە بارزانی، باشووری نیشتیمان نیمچە ئازادبوو، چوونکە فڕۆکە بەبێ پسوولەی بەغداد بۆ کوێی بویستیایە دەفڕی، سنوورەکان وەک ووڵاتێکی ئازاد بەدەست کوردەوەبوو، دیسان وەک وولاتێکی ئازاد، هەروەها کورد نەوتی خۆی دەفرۆشت لەسەدا١٧دەی لە بوودجەی عێراقیش بەیاسای پێدەگەیشت، دەبوو ئەو پرۆسە بەرەو پێشکەووتنی زیاتر و دەست بردنبێت بەرەو ئازادی زیاتر و چەساپاندنی بەڵام ئەفسووس خێڵی مچە بە ووشیاریەوە لەقەلیاندا لەو ئازادیەیی هەبوو.
ئێستا هەروەکوو کە هەولێر و بەغداد ڕێک کەتووتوون لەسەر ناردنی ڕۆژانەی٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەغداد، کە بەغدادیش بووجەی کوردستان بنێرێت، کەچی هەوڵیر یان ڕاستر خێڵی مچە بارزانی ئەو بڕە نەوتە نانێرێت، بەڵکوو ئامادەیە کە گەلەکەمان لەباشوور برسی بکات، لەبەر چاوی کاڵی فاشستی تورک، بەو هیوایەی کە ئەو سکاڵایەی کەلەسەر تورکیا تۆمار کراوە لە فەڕانسا، عێراق ژێوان بێتەوە، ئەگینا هیچ بەربەستێک نیە، کە خێڵی مچە نەوتەکە نەنێرن بۆ بەغدادا، واز لەوە بێنە کە کۆمەڵێک هەرچی و پەرچی و لومپن، بەغداد تاوانبار دەکەن، چوونکە کاک ئەحمەد حاجی ڕەشیدکۆمەڵی ئیسلامی، هەروەها دوکتۆر غالب محەمەد سەربەگۆڕان لە لیژنەی دارای عێراقدان و ئاگاداری تەواوی نهێنیەکانی ئەو پرۆسەن و بەشداریشن لە دادگایەکەی تورکیادا، مەبەستمە بڵێم کە پرۆسێسکە کارێکی شاراوە نیە، کەتەنها چەند کەسێک ئاگادار بێت، بەڵکوو زۆرینەی هەرە زۆرمان دەزانینن کە بنەمالەی مچەبارزانی گەلەکەمان برسی دەکات، نەوتە نانێرێت بۆ بەغداد، هەتا بەغداد بودجە بنێرێت، تەنها لەبەر ئەوەی کە بەغداد ناجار بکرێت، کە بێدەنگ بێت لەئاست سکاڵاکەی عێڕاق، کە مانگی یەکی سەری ساڵێ نوێ بەئەنجام دەگات و تورکیا سسزا دەدرێت، چوونکە تورکیا ڕێکەوتنی نێوان تورکیاو عێراقی پێشێل کردووە، تورکیا لەڕێگای کوڕکەی ئەردۆغانەوە هەوڵێ زۆریدا کە تاوانەکە بخاتە ئەستۆی باشوور و باشوور سسزا بدرێت، هەروەها هەوڵێ زۆریشیاندا کە سکاڵاکە دوا بخەن، بەڵام بەغداد هەڵوێستی نەرادنەبوو، ملی نەدا، ئەوەی کە لێدا شایستەی باسە و ترسناکە گەل بێدەنگە، بێدەنگی گەلیشە کەئەم بنەمالە بۆگەنەی کرۆدتە خۆرەری گیانی و ژیانی خۆی، بیهێنە پێش چاوی خۆت، تورکیای فاشی بەئاگر وئاسن بەربۆتە ووشک و تەرێ خاک و خەڵکمان، کەچی ئەم بنەمالەبۆگەنەی خێڵی مچە بارزانی لە خیانەتی خۆیان ناکەون!
دەقی سکاڵەکەی سەفارەتی ئەمەریکا کە ڕیفڕاندۆم دژ بەگەلی کوردە، (کلیکی وێنەکە بکە)



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە