وشەی جەهەنم لە چی یەوە هاتوە؟

Friday, 27/09/2019, 19:33

16734 بینراوە


وشەی جەهەنم لە چی یەوە هاتوە؟
جەهەنم سەرقەبرانێک بوە لە یەروزەلەم (ئیسرائیل) وشەکە خۆی برتیەلە جێهەنا
Gehenna
ئەم وشەیە لە سێ زماندا هاتوە پێش هاتنی ئیسلام، زمانی عبری، یۆنانی، ئارامی
)Hebrew: גהנום, גהנם, Greek γέεννα, Aramaic ( גִהַנָא
جێهەنا دۆڵێکی بچوکە لە هینۆم، بە عبری پێی دەڵێن جی هینۆم ئەمەش کورت کراوەی جی بن هینۆمە واتە دۆڵی کوڕی هینۆم، ئەم دۆڵە دۆڵێکی بەردینەو دەکەوێتە خواروی یەروزەلەم.
لە کاتی پاشا سەلۆمۆ لەم دۆڵەدا قوربانیان دەدا بۆ خواکان، قوربانیەکان برتی بوون لە منداڵی تازە لەدایک بوو، ئەم منداڵانەیان بە زیندوی هەڵدەدایە ناو ئاگرەوە، واتە ئاگرێکیان کردبۆوە لەو دۆڵەدا و منداڵەکانیان بە زیندوی تێفڕێ دەدا.
لە کتابی پیرۆزی ئینجیلدا باس لەمە دەکرێت وەک تاوانێکی قێزەوەن و دەڵێن خوا لە پاشا سەلۆمۆ توڕە بوەو غەزەبی لێ گرتوە. بەڵام بە وردی باس لەم باسە نەکراوە.
دوای پاشا سەلۆمۆ ئەم دۆڵە کرایە شوێنی کۆکرندەوەی خۆڵ و خاشاک و پاشان ئاگریان تێ بەردەدا، واتە ئەم دۆڵە هەمیشە ئاگری تێدا بوو و خۆڵەکەیان پێ دەسوتاند. پاشان ئەم دۆڵە بەکارهێنرا بۆ سوتاندنی جەستەی مرۆڤی مردو یان ئاژەڵ یان ئەوانەی تاوانبار بوون لەوێ دەیانکوشتن و دەیانسوتاندن، خەڵکی دەیانگوت خستیاننە ناوی ئاگری جێهەنە، واتە هەرچی بکەوتایەتە ناو ئەو دۆڵەوە دەسوتا بە ئاگری جێهەنە.
ئەم ئاگرەش شەوڕۆژ بەردەوام بو بە یارمەتی فۆسفۆر ئاگرەکە خۆش دەکرا.
بۆنی ئەم دۆڵەو ئەو شتانەی کە تێیدا دەسوتا لە دوریەکی زۆرەوە بۆن دەکرا.
ناوی جەهەنم لێرەوە هاتوە و هیچ پەیوەندی بە دینەوە نیە، پاپا فرانسیسکۆ پاپای فاتیکان لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامە نوسێک وتی: جەهەنم و بەهەشت درۆیەو دروستکراوی ئێمە بوە بۆ ئەوەی خەڵک لە خۆمان کۆبکەینەوە. دوای ئەوە ڕۆژنامە نوسەکە ئەم بابەتەی بڵاو کردەوە، پاپا فرانسیسکۆ لە قسەکانی پەشیمان بوەوە بەڵام قسەکان تۆمار کرابوون.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە