هاوڕێیه‌كم تێلی بۆ كردم

Saturday, 09.28.2019, 16:59

4251 بینراوە


- ده‌نگوباس چی هه‌یه‌؟
- منیش ووتم: شكور خه‌ریكه‌ وڵات ده‌بێته‌ شامی شه‌ریف
رۆژ نیه‌ سه‌دان كه‌س نه‌درێنه‌ دادگا له‌ سه‌ر گه‌نده‌ڵی..
تائێستا چه‌ند كه‌س سزای له‌ سێداره‌دایشیان بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه‌ كاری پێناكرێ سزاكه‌یان راگیراوه‌..
- لێ كۆمه‌ڵێك میدیای سێبه‌ر و په‌یج و مه‌یجه‌كان خه‌ریكن فشاری جیدی بكه‌ن، بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی سزای له‌ سێداره‌دان.
جا جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌و كاك مه‌سروره‌، کە ڕێبین هه‌ردی هێشتا نایناسێت و عه‌لی حه‌مه‌ ساڵحیش ده‌هۆڵی بۆ ده‌كوتێت.. ئەو کاک مەسرورە هه‌ر رۆژه‌ی خۆی ده‌كات به‌ فەرمانگایەکدا،  رۆژێك وه‌ك مامۆستا ده‌چێته‌ قوتابخانه‌، رۆژێكی تریش  وه‌ك كارمه‌ندی ته‌ندروستی خۆی ده‌كات دكتۆر.
ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن جلی ژنانه‌شی پۆشیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێته‌وه‌..
تا ئێستا چوارده‌ قائیممه‌قام، ٥٠٠ مودیر ناحیه‌، ٢١ پارێزگا له‌سه‌ر كاره‌كانیان دورخراونه‌وه‌..
- چاوه‌ڕێی دادگایی ده‌كه‌ن.
جا جگه‌ له‌وه‌ش له‌مرۆژانه‌ ده‌ڵێن به‌پێ تا كۆیه‌ هاتووه‌و بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت له‌ده‌ڤه‌ری سه‌وز چ باسه‌..
هه‌رچه‌ند پێوستی به‌وه‌ نیه‌ بێته‌ ده‌ڤه‌ری ئه‌م دیوی دێگه‌ڵه‌،چونكه‌ براده‌رانی گردی زه‌رگه‌ته‌ كاره‌كانی ئه‌و به‌ زیاده‌وه‌ جێ به‌ جێ ده‌كه‌ن و رۆژانه‌ ده‌وامی فول به‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن.
ده‌رباره‌ی مووچه‌ش ، قه‌وله‌ له‌ دوو مانگی یه‌كه‌می ده‌ست به‌كار بوونی، هه‌موو ئه‌و مووچانه‌ی كه‌ نێچیری ئامۆزای پاشه‌كه‌وتی كردن، بێ برینی یه‌ك دیناری قاوه‌یش هه‌مووی بداته‌وه‌.
ئه‌و براده‌ره‌م پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد، ئه‌ی مووچه‌ له‌ كاتی خۆیدا دابه‌ش ده‌كرێت..
ووتم ئه‌وه‌ كێشه‌یه‌كی ئه‌و تۆ چونكه‌ جه‌نابیان هه‌ر یه‌كم لێدوان ووتی حكومه‌تێكی قه‌رزدارم وه‌رگرتوه‌، خۆشی ته‌نیا سێ مانگ مووچه‌ی ئه‌مساڵ قه‌رزداره‌..
راستیه‌كه‌ی له‌وه‌تای كاك مه‌سروری گۆڕان هاتۆته‌ سه‌ر حكومه‌ت مووچه‌ كه‌مێك دواتر ده‌كه‌وێت، لاكین له‌ كۆتایدا دوای هاتنی پاره‌ی به‌غدا به‌ له‌قه‌له‌ق دابه‌شی ده‌كه‌ن.
ئه‌و هاوڕێیه‌م سه‌ر سوڕما بوو، واده‌زانی دوور له‌ رووتان پێی ڕاده‌بوێرم.
به‌راست شتێكم بیر چوو..
گوایه‌ قه‌ولی داوه‌ ته‌نانه‌ت لێپیچینه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی پێشوش بكات،گوێ به‌وه‌ نادا كه‌ ئامۆزایه‌تی..
به‌ڵام شتێك له‌ هه‌مووی سه‌یرتر و سه‌رنج راكێشتر.. گوایه‌ ئه‌نفالچیه‌كانیش ده‌داته‌ داگا...
كاك مه‌سرور كاری زۆری ماوه‌ جارێ ڕێبین هه‌ردیه‌كان نایناسن.
وێنه‌كه‌ی خواره‌وه‌ عه‌باس بایز ی كۆنه‌ موشته‌شار و ئه‌نفالچیه‌ .






(دەنگدراوە: 7 . زۆرباشە: 4.5/5)