دەست لە بینە قاقای خەڵک بەردەن

Sunday, 29/09/2019, 23:13

11045 بینراوە


گەر سەرنجێک بدەین لە ھەنگاوەکانی ئەم کابینەبە ناو نوێیەی حکومەتی ھەرێم ھەر لە سەرەتاوە بە دروشمی بنەبڕکردنی گەندەڵی و چاکسازی خۆی بەیانکرد و سەرەتا بە گۆڕانکاری لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەستی پێکرد و پاشان بە گۆڕینی پارێزگاری ھەولێر و ھەر بەوەو نەوەستا دەستی برد بۆ ناو وەزارەتەکان و ژمارەیەک وەزیر و گزیری باڵەکەی مەسرور بارزانی بەجێ کرا ، ئەمانە سەرەجەمیان ئەو کردانەن کە واردن بۆ دروستکردنی حکومەت .
ئەم حکومەتە وەک ئاماژەم پێدا دروشمی زۆر ڕوونی ھەبوو وەک کابینەکانی پێشوو بنەبڕی گەندەڵی و چاکسازی لە دام و دەزگاکانی حکومەتدا کەچی لە جێگای چاکسازی لە سەکتەرەکانی دەسەڵات و بنەبڕکردنی پاوانکاریەکانی حیزبی و پەلکێشکردنی گەندەڵکاران بۆ بەردەم دادگا ئێمە چالاکوانان و بیروڕا جیاوازەکانمان لە گۆشەی زیندانەکاندا بینیەوە و سزادانی کەسایەتی چالاک و ڕەخنەگرمان دیتەوە و دەیان برادۆستی و چالاکی بادینان و ڕۆژنامەوانانمان لە زیندانە تاریکەکاندالە ھەواڵەکاندا پێگەشت ، ھەروەھا گەمارۆی سەر ١٣ ھەزار کوردی ئاوارەی باکوری کوردستانی نیشتەجێی ناوچەی مەخمور بە ئێستاشەوە دەبینرێت ، جگە لەوانە ئەم کابینەیە کەڕ و لاڵە بەرامبەر بۆردومان و لەشکرکێشی تورکیای ھاوسێی .
ئەوانە سەرجەمیان لە لایەک و دەستبردن بۆ قەدەری خەڵک لە ڕێگای وەزارەتی تەندروستیەوە و بڕیاری داخستنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی ھەڕەشەیەکە بۆ سەر دانیشتوانی شارەکەو دەورو بەری ، لای ھەموان ئاشکرایە پارێزگای سلێمانی ژمارەی دانیشتوانی ملێۆنێک یاخود زیاترە کەچی لە جیاتی کردنەوەی بەشی فریاکەوتنی زیاتر لەو شارە بەھۆی بەرفراوان بونی شارەوەوزۆربونی ژمارەی دانیشتوانەوە کەچی ئەم کابینە لە ژێر ناوی چاکسازیدا دەست دەبات بۆ کەرتی تەندروستی خەڵک و قەدەری ھەزاران ھاوڵاتی دەخاتە ژێر مەترسی نەخۆشخانەیەکەوە ، ئەو ھەنگاوەی ئەم کابینەیە دەبێت لەلایەن جەماوەری دانیشتوانی ئەو شارەوە سەرکۆنە بکرێت ھەرچەندە لەبەرامبەر ڕووداوەسیاسیەکان کاردانەوە نیشان نەدراوە بەڵام بەرامبەر بە کەرتی تەندروستی کە وابەستەیە بە ژیانی ڕۆژانەی ھاوڵاتیانەوە پێویستە بێدەنگ بشکێنرێت .
ئەرکی ئەم کابینەیە داخستنی کۆمپانیا حیزبیەکانە نەک نەخۆشخانە ، داخستنی پالاوگە نەوتیە کەسایەتیە حیزبیەکانە نەک فریاکەوتنی شارێک ئێوە قەدەری ووڵاتێکدان بۆ نادیار ئاراستە کردووە قەدەری تەندروستی ھاوڵاتیان موڵکی ئێوە نیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە