ترازانی بنەماڵەیەکی گەندەڵ

Sunday, 29/09/2019, 23:21

11740 بینراوە


ساماڵ سالار
دوابەدوای دەیان ڕاپۆرت و نووسین لەسەر دزی و گەندەڵیەکانی د. محمد قادر خۆشناو وەزیری پێشوتری تەندروستی حکومەتی هەرێم و پزیشکی تایبەتی تاڵەبانی لەسایتی حەق و دروستبێژی کوردستان پۆست کە بەوهۆیەوە نهێنی فەزاحەتەکەورەکانی دەرکەوت و سەرانی یەکێتیش دوای نەخۆشکەوتنی تاڵەبانی پەراوێزیان خست بنەماڵەکەیان گەڕانەوە ژێر سێبەری پارتی و لەڕێگای حزبە ئیسلامیەکان کە دووبرای بەناوی د.شاخەوان و هیوا دەستیان هەبوو لەگەڵ ڕێکخستنەکانی یەکگرتوو و کۆمەڵ و ڕەوتە وەهابی و بانگخوازەکانی هەولێر گەڕانەوە هەولێر و هەموو ئەو سەروەتەی لەڕێگای دوورینەوەی کچان و گەندەڵی و تەندەراتی وەهمی و دەرمانی بەسەرچوو لەوەزارەتی تەندرووستی بەدەستیان خستبوو کە بەدەیان ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێ کەوتنە ڕووتاندنەوی خەڵکی هەولێر و کرمنەوەی چەندین عیادەی ددان و قەستەرە ئێستا هەرکەسێک بەلای کلینکەکەیدا بروات و سڵاوێک بکات قەستەرەیەکی بۆدەکات لەگەڵ دەیان دەرمانخانەی گەورە ڕێککەوتووە بۆ ساغکردنەوەی دەرمانی نزیک بەسەرچوو ئەوەی کە سەرف نابێت.
گەڕانەوە بۆ هەولێر بۆ پەردەپۆش کردنی گەندەڵیەکانیان بوو بۆ ئەوەی لەچاوی میدیاو خەڵکی دڵسۆزی سلێمانی خۆیان حشار بەن بەپێی سەرچاوەیەکی جێی باوەڕی ناو خێزانی خۆشناو هەر بەو پارەیە منداڵەکانیان چەندین بیناو چێشتخانەی گەورەو مامناوەندیان لە هەولێر و ئەلمانیا و سویسڕا و سووید کڕیوە جگە لە پشکی چەندین نەخۆشخانەو سەنتەری بزیشکی ئەهلی وە کڕینی نەخۆشخانەیەک بەناوی بەسلەم هەمووشیان لەگەڕەکی هیواسیتی هەولێر بەڕیز خاوەنی دەخانوون کە کوڕونزیکەکانیان تیایدا نیشتەجێن و هەرخانوێک نرخی سی دەفتەردۆلارە و گەورە و بچووک هەڵگری ڕەگەزنامەی دۆمۆنیکان .
لەئێستادا بەهۆی ئەوەی گوایە خۆشناو خۆی و کوڕەکانی دەستیان گرتووە بەسەر کۆی سامانەکەدا و ئامۆزاو نزیکەکانیان بێ بەش کردووە کەوتوونەتە سەنگەر گرتن لەیەکتری و ئامانجەکەش تەنها پارەکەیە هەردوو لا هەوڵی لەکۆکردنەوەی خزم و کەساکانیانن لەدژی یەکتری هانیان ئەیەن
پێویستە لەم بڵندگۆیەوە کەیسی هەموو ئەوانەی دەستیان لەتاڵانکردن ومۆنۆپۆلکردنی سامانی گشتیدا هەبووە دووبارە بخرێتەوە بەر دیدەی شەقام و دۆسیەکانیان ببرێ بۆ دادگا تا نەتوانن وەکو بەرزەکی بانان بۆی دەرچن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە