‌جیهانی وەرزشی لەنێوان چیژ و بازرگانیکردندا

Sunday, 29/09/2019, 23:46

5307 بینراوە


لە ئێستادا دنیا وەرزش بۆتە خواست و ویستی سەردێڕی زۆربەی خەڵکی ، خەڵک بەجۆری وەرزش دەبینێت و بەڵام جیهانی وەرزش زۆر ئاڵۆزتر و فراوانترە کە ئێمە دەیبینین
جاران وەرزش چیژ و تایبەتی خۆی هەبوو وە کەسانی کاراماو بەتوانا بوون بەڵام ئیستا هەموو بۆتە بازرگانی و کێبڕکێ کردنی کۆمپانیاکان و بازرگانەکان کە یاریزانان و وەک کاڵا و شت و مەک سەیری دەکەن نرخیان لەسەر دادەنێن ، لەولاشەوە سیاسییەکان
کە دەستیان گرتووە بەسەر ئەم وەرزشەدا کە بە وویست و ئارەزوی ئەوان یاری بە ئەنجامەکان و هەستی خەڵکی دەکەن و
وەک کارتێک بەکاری دەهێنن لە بوارەکاندا و سەرنج ڕاکێشانی خەڵکی
وە هەروەها ئەگەر سەیری هەندێک یارییەکان بکەیت دەبینیت جۆریک مامەڵەکردنی پێشوەختەی پێوە دیارە کە لەلایەن چەند کەسانیکەوە کڕدراوە و ئەنجامەکەی دیارە وە یان بوونی چەند یاریزانیک کە ساڵانە خەڵات دەکرێن کە تیایدا چەند کەسانێکن ساڵانە دوو بارەو سێ بارە خەڵاتەکان بۆ ئەوان دەبن ئەمەش بەهۆی بونی ڕێککەوتن و واژۆکردنی لەگەڵ ئەو کۆمپانیاییەی کە سپۆنسەر کردووە بۆیە هەتاوەکو ئەو کۆمپانیاییانە سپۆنسەریان بن خەڵات و دیاریکردنی باشترینەکان لەژێر سایەی ئەوان دەبێت
وە هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا وەرزش بۆ هەندێک ووڵات بۆتە مایەی ناساندن و خێر کە ساڵانە ئەو وەرزشە دەکرێ دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵکی سەردانیان بکەن و ئابوری ووڵاتەکەیان ببوژێتەوە بەڵام بەمەرجێ ئەو ووڵاتەش لەژێر دەسەڵات و وویستی ئەو کۆمپانییایەدا بێت کە سەرپەرشتی دەکات ، بۆیە لە ئیستادا وەرزش جۆرێک لە بازرگانی کە هەندێک زیانیان بەر دەکەوێت و هەندێکی تر قازانج
‌ ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە