بە هاوکاریی و پشتیوانی پارتیی، تورکیا سەربازگەیەکی دیکە لەسەر چیای حەسەن بەگ دەکاتەوە

Monday, 30/09/2019, 18:08

11725 بینراوە


سەرچاوەیەک لە هەولێر بە پەیامنێری کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا دەزگای میتی تورک، بە هاوکاری دەزگای پاراستن خەریکی دروستکردنی قەلایەکی سەربازیین لە سەرچیای حسەن بەگ، چاودێری توندیش دەخەنە سەر ئەو چیایە، هەروەها بنکەیەکی سەربازی بۆ پشکنینیش لەسەر جادەی سەرەكی چیای حسەن بەگ دادەنرێت، ئیتر ئەو ناوچەیە دەبێت بە ناوچەی سەربازی قەدەغەکراو، ناهێڵن رێگە نادەن كەسی ئاسایی بچێتە سەر ئەو چیایە. بە پێی زانیارییەكان دروستكردنی ئەو قەڵاسەربازییە، لەلایەن پارتیەوە دروست ئەكرێت بە هاوكاری دەزگای میتی تورك بۆ مەبەستی چاودێریكردن بە سەر جموجۆلەكانی پەكەكە لەم ناوچەیە و چاودێری كردن بە سەر چیای بناری قەندیل.
شایانی باسە چیای حسەن بەگ، چیایەكی زۆر بەرز و ستراتیژییە، کە بەسەر بە سەر قەزای سۆران و ناحیەی سیدەكان و دەورو بەری دەروانێت. ئەم چیایە كەوتوەتە دیوی رۆژهەڵاتی قەزای سۆران و بە دووری 130كیلۆ مەتر لە باشوری هەولێرەوە دوورە. لە سەردەمی حکومەتی بەعس و شەڕی نێوان عێراق و ئێران، لەو کاتەوە ئەو چیایە بۆ مەبەستی سەربازی بەکار هێنراوە، حکومەتی عیراق جادەی بردۆتە سەر ئەو چیایە، تەنانەت سەددام حسین خانوویەکی تایبەتی لەم شوێنە بۆ خۆی دروست كردبوو.
سەرچاوەکە دەڵێت بورجێكی ئاسیا سێل لە سەر چیای حەسەن بەگ دانراوە، كارمەندێكی ئاسیا سێل لەوێ کاری دەکرد، بەڵام ماوەیەك بەر لە ئێستا لەلایەن پارتییەوە ئەو كارمەندەیان ئاگادار کردۆتەوە، کە ئیتر نابێت بچێتە سەركار و لە خاڵی پشکنین چەند کەسێکی سەر بە پاراستن و سەربازی تورکی رێگایان لێگرتووە پێان وتوە ئەوان خۆیان چاودێری بورجەكە دەكەن.
هاوكات سەرچاوەکە دەڵێت دەزگای میتی تورک ئیستا لە چیای کورەک بارەگایەک و لە ناو سەربازگەی بابشتیانیش کە سەر بە قەزای سۆرانە بارەگایان هەیە، بە جلی کوردییەوە جموجۆڵی نهێنی دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە