سێکس و شۆڕش (بەشی چوارەم)

Wednesday, 02/10/2019, 21:47

8655 بینراوە


هەندێک لەهاوڕێکانی شاخم سەرزەنشتی ئەوەم دەکەن هەڵدانەوەی ڕووپەڕەکانی مێژووی شاخ لەکوردستان پۆستدا بەتایتڵی ( سێکس وشۆڕش) چەمۆڵەدانە لەکۆی خەباتی سەختی شاخمان بەخۆشتەوە .
نۆڕینی ئەم هاوڕێیانەم بەم میتۆدە پێچەوانەکەی دروستە چونکە گەرئەم هاوڕێیانەی شاخم وەک چۆن لەشاخدا ئازابوون بەرامبەر داگیرکەری بەعس دەبوو هەموو ئەو ڕووداوە قێزەوەنانەی شاخیان بۆنەوەی دوای شاخ تۆماربکردایە؟ دەبوو بەکیژو گەنجانی دوای ڕاپەڕینیان بووتایە ئەمانە ئەوفەرماندە سەربازیانەی شاخ بوون کەڕۆژێ لەڕۆژان ملی خۆتان لەچەقۆدەسوو تاپێشمەرگەیەکی شاخی وەک ئێمە لەگوندێکدا ببینن؟
سەرەتای شۆڕش دوای ئاشبەتاڵ بەدەیان کەڵەژن لەناوڕێکخستتەنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستاندا وەک برین پێچ وەک ناردنی کۆمەکی دارایی ئەوەی ئێمەی پیاو پێێ نەدەوێراین ئەوان بەجەسارتەوە ئەنجامیاندا کەچی سەرانی شاخ لەبری ئەوەی تاجی شۆڕشیان لەسەربنێن دوای ڕاپەڕین بونەوە بەهەمان پیاوەکانی بەعس وهەمان داواکاریشیان هەبوو لەشکاندنی شکۆی ژنی کورد.
ساڵی ٢٠٠٤خوشکی شەهیدێکی هاوڕێم چووبوو بۆلای یەکێک لەشۆڕشگێڕەکانی هاوڕێی شاخی براکەی پێی ووتبوو: بێجگە لەپیازو پەتاتە هیچی ترلەماڵمان نیە؟ لەوەڵامدا پێی وتبوو جاپیازچیە؟ جاپەتاتە چیە؟ بەگاڵتەچاڕیەوە پێی ووتبوو بەس ئەمشەولام بمێنەرەوە هەموو ماڵەکەت پڕدەکەم لەپیازو پەتاتە.
شەوێکی تاریکی ساڵی ١٩٨٧من وهاوڕێیەکم ویستمان لەجادەی سلێمانی- کەرکوک بپەڕینەوە تابگەینەوە سەرکردایەتی بەرەوگوندی یاخسەمەر کەچی فەرماندەی کەرتێکمان بینی ژنی پیاوێکی گوندنشینی داماوی هەڵگرتبوو.
ساڵی ١٩٨٧ بەرگدرویەکی شاری هەولێر کچی جەیش شەعبیەکی هەڵگرتبوو بەرەو سەرگەڵوو تا ڕزگاری بکات گوایە باوکی کچەکە بەعسی بووە و ویستویەتی بیداتە دەست بەرپرسێکی بەعسی، کەچی بەرپرسی مقەڕەکەی شاخ لەسەرگەڵو کچەکەی کردە ژن و بەرگدروەکەشی ناردەوە بۆهەولێر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە