حاجی مەسیفی و قومارخانەی مەڵبەندی ٣ی هەولێر (بەشی یەکەم)

Wednesday, 02/10/2019, 22:47

4817 بینراوە


یەکێتی لە هەولێر کەوتۆتە دەستی کەسانێکی قومارچی و بە دڵی خۆیان یەکێتیی بەرێوەدەبەن و قومار بە یەکێتی ئەکەن هەروەها لەناو مەڵبەند حاجی مەسیفی کەوتۆتە دژایەتی هەموو ئەوانەی کە لە کوتلەی کۆسرەت نین بەهەموو شێوەیەک دژایەتی ئەو کەسانە دەکرێت کە سەر بە ماڵی مام جەلال ئەژماردەکرێن هەروەها لەبەشەکانەوە دەستیان پێ کردووە خەریکی تۆمەت بەخشینەوەن بۆ لێپرسراو بەشەکان تا رادەیەک گەیشتۆتە ئاستێک ئێستا مووچەی کارمەندی کورە شەهید و کورە هەژاریان بریوە کە سەر بەخۆیان نین کە بە ٦٠ رۆژ ٢٠٠ دوو سەد هەزاریان ئەدەنێ هەروەها مووچەی (٥٠) کارمەندیان بڕیوە ئەم لەشوێنی ئەوانە چەقوو کێش و نەخوێندەواریان لە شوێن داناو کە سەر بە کۆسرەتن وەک شەقاوە لە ناو مەڵبەند خەریکی جاسوسی کردنن بۆ حاجی و تاخمەکەی هۆکاری بڕینی ئەو مووچەیە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە ئەو کارمەندانە نارەزاییان دەربڕیوە لە فەیسبوک لەئەدای بەرێوەبردنی مەڵبەند لەلایەن قورمارچیەکەوە . هەر بەوە نەوەستاون ئەو کارمەندانەی کە سەربە مالی کۆسرەتن مووچەیان بۆ دوو هێندە کردوون هەروەها هەموو ئەو کارانەوە لە رێگەی سەروەری داراییەوە جێ بەجێ کراون وەک سەگی بەردەمی ژووری حاجی بەردەوام خەریکی هێنانی قسەی ئەو کارمەندانەیە کە نارەزایی دەردەبڕن هەروەها لە پاداشتی ئەو کارە قومارچیەکە دوو کەسی بندیواری بۆ سەروەر دامەزراندووە پارەکەی وەر ئەگرێـت

دڵسۆزێکی یەکێتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە