هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


پاسەوانەکەی لقی چواری پارتیی عیزەدین مستەفا رەسوڵ کۆچی دوایی کرد

Thursday, 03/10/2019, 17:43

12869 بینراوە


هیوا بەرپرسی لقی چواری پارتی: (دکتۆر عێزەدین تەلەفۆنی بۆ كردم، وتی: کاکە هیوا زۆر نیگەرانم لەو ڕوداوەی ئەمڕۆ کە لەگەڵ بارەگای پارتی لە شارەکەی من ڕویداوە، ئەگەر پێتان وایە بوونی من لە ناو بارەگای لقی ئێوە دەبێتە هۆی ئەوەی پەلامارتان نەدرێتەوە، هەر ئیستا دێم).

-------------------------------
عیزەدین مستەفا رەسوڵ پاش بەسەربردنی تەمەنی 85 ساڵ، لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد،  زۆر لە سایتەکان و کەناڵەکانی راگەیاندنی پارتیی و حیزبەکانی دیکە، بە تۆڕە کۆمەڵایتییەکانەوە سەرقاڵی ئەو هەواڵەن و بە شان و باڵیی ئەم کۆچکردووەدا هەڵدەدەن.
 عیزەدین مستەفا رەسوڵ کە کوڕی مەلا مستەفای سەفوەتە بنچینەیان دەگەڕێتەوە بۆ خەڵکی دێلێژەی سەر بە قەرەداغ. باوکی د. عیزەدین کاتی خۆی یەکێک بوو لەو مالایانەی کە لە سەردەمی دروستبوونی حکومەتی عێراق لەگەڵ برایەکی تری  بە شار و گوندەکانی  ئەو ناوچانە و شارباژێر و پێنجوین و هەڵەبجە و سلێمانیدا دەگەڕان، دەنگیان کۆ دەکردەوە بۆ ئەوەی لە بری خوێندن بە زمانی کوردی داوایان  لە خوێندکار و مامۆستای حوجرە و قوتابخانەکان دەکرد  کە خوێندن بکرێت بە زمانی قورعان واتا (عەرەبی).
عیزەدین مستەفا رەسوڵ لە سالانی 50کاندا سەر بە حیزبی شیوعی عێراقیی بوو، بۆ خوێندن چۆتە شام و دوایی بۆ یەکێتیی سۆڤیەت، خوێندنی دکتۆرای لەوێ تەواو کرد، لە سەردەمی بەعسدا تا رووخانی رژێمی بەعس لە ژێرەوە  بەعسی و هاریکاری ئەمن و ئەو دەسەڵاتەی دەکرد.
فاروقی مەلا مستەفای برای عیزەدین ئەمیش لەو کەسە ناپاکانەیە، کە توانی بە هۆی سیاسەت و بازرگانییکردن خۆی دەوڵەمەند بکات، بە یارمەتی جەلال تالەبانی ئەم سامانەی ئەمڕۆی پێکەوە نا.
عیزەدین نەیشاردۆتەوە کە وەکو کۆکتێل بیروباوەڕی تێکەڵ کردووە، کۆمۆنیست و مەلاییش بووە، (واتا شیوعیی و پارتیی) هەمیشە بە شان و باڵی مەلا مستەفا و بنەماڵەی بارزانییدا هەڵ دەدا. چەندین جار لە نووسین و دەنگداندا لە کۆڕ و سیمینارەکانیشدا عیشقی خۆی بۆ بارزانی دەربڕیوو وەکو باوکی کورد پێناسەی کردووە.
----------------
تاڤگەری ئازادییش ئەمڕۆ بەو بۆنەیەوە سەرخۆشی لە گەلی کورد دەکات و دەیلاوێنێتەوە:
عیزەدین مستەفا رەسوڵ مرۆڤێکی به‌رخودێر
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌ ئه‌مڕۆ پ. عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ ئه‌مڕۆ لەشاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد، کە ئەگەر سەیری ژیانی بکەیت، دەتوانیت بڵێین مرۆڤێکی لێوان لێو له‌ به‌رخودێریی بووه‌.
له‌ کۆچی ناوه‌خته‌ی پ.عیزه‌دین-دا، سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی گه‌لی کورد و تایبه‌ت خانه‌واده‌ و ڕۆشنبیران و ئه‌ده‌ب دۆستان ده‌که‌ین. که‌سایه‌تی پ.عیزه‌دین وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی ڕۆشنبیر و گه‌نجینه‌یه‌کی به‌ها داربووه‌ بۆ زمان و ئه‌ده‌بی کوردی و لێکۆڵه‌رێکی دیاریی مێژووی بووه‌، خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی به‌ نێوماڵی کورد کردووه‌. وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی سیاسیش خاوه‌ن هه‌ڵوێستێکی نیشتمانپه‌روه‌ر بووه‌ و هه‌میشه‌ داکۆکیکارێکی سه‌رسه‌خت بووه‌ بۆ مافی گه‌له‌که‌ی.
وه‌ک ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندنی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان، هیوادارین هه‌وڵ و خه‌ونی پ.عیزه‌دین ڕه‌سوڵ به‌رده‌وامیی پێبدرێت و له‌بیر نه‌کرێت. دووباره‌ سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی گه‌لی کورد و خانه‌وادی به‌ڕێزیان ده‌که‌ین.
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان
ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن
03/10/2019
----------------------
کوردستانپۆستیش لەسەر ئەو سەرخۆشییەی تاڤگەری ئازادی، سەرخۆشییەکەیان بڵاونەکردەوە و بۆ تاڤگەری ئازادیمان ئاوا نووسی،
بۆ ئەوەی کورد بە ئازادی بگات، دەبێت پێش هەموو شتێک ئەوانەی داوای ئازادیی بۆ دەکەن،  بیرکردەنەوەیان ئازادانە بێت،، ئازادانە بنووسن ، ئازادانە رێگای راست پیشانی خەڵک بدەن، ئەوسا دەتوانن ببینە تاڤگەری ئازادیی.
-----------------------------------------
دیسان ئەمڕۆ هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەو پیاوکوژەی لقی چواری پارتیی، کە لە 17ی شوباتدا لەگەڵ چەکدارەکانی یەکێتیی کۆمەڵێک گەنجی شاری سلێمانیان تیرۆر و شەهید کرد، نهێنییەکی لەو رۆژە ئاشکرا دەکات، کەوا عیزەدین مستەفا رەسوڵ پەیوەندیی پیوە کردووە، ئەو نووسینەی خوارەوەدا هیوا مستەفا دەڵێت: دکتۆر عیزەدین تەلەفونی بۆ کردم وتی کەوا ئامادەیە بێتە لقی چوار و لەوێ بمێنێتەوە،، (واتا پاسەوانی لقی چوار بکات) لە خوێندنەوەی ئەو نووسینەی هیوا، پیاو شەرم لە زۆر شت دەکات، کە لە شارێکدا ئەو هەموو کەسە ناشرین و بێ شەرمانە هەن و لە هەڵچوندان، کە دەشمردن خەڵکی بە باڵایاندا هەڵدەدات.

هەڵوێستێکی (د. عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ)تان بۆ دەگێڕمەوە
ساڵی ۲٠۱۱ من بەرپرسی لقی ٤ ی پارتی بووم لە سلێمانی. ڕۆژی ۱۷ی شوباتی هەمان ساڵ پەلاماری لقی ٤ درا، کە بەداخەوە ڕوداوی ناخۆشی لێکەوتەوە.
کاتژمێر ۸ ی شەو دکتۆر عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ، گەورە ئەدیب و نوسەر و ڕۆشنبیری کورد، تەلەفۆنی بۆ كردم، وتی: (کاکە هیوا زۆر نیگەرانم لەو ڕوداوەی ئەمڕۆ کە لەگەڵ بارەگای پارتی لە شارەکەی من ڕویداوە، ئەمانەی پەلاماری ئێوەیاندا گومان دەکەم خەڵکی ڕەسەنی شارەکەبن، زۆرێک لەمانە هی ئەملا و ئەولان هێناویانن، من بڕوام بە چەک نیە، بەڵام ئەگەر پێتان وایە بوونی من لە ناو بارەگای لقی ئێوە دەبێتە هۆی ئەوەی پەلامارتان نەدرێتەوە، هەر ئێستا دێم، چونکە ئەوە بارەگای مەلا مستەفای بارزانی یە و سەرۆکی نەتەوەی کورد بووە و لای ئێمە هەر بە سەرۆکی کوردیش دەمێنێتەوە).
من زۆر سوپاسم کرد، وتم : ئەو تەلفۆن کردنەت بەو ڕەئیە جوانەوە هەمووشتێکە و پێویست ناکات و زۆر سوپاس.
دواتر ئەو هەڵوێستەی ناوبراوم بە نامەیەکی تایبەتی بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی نوسی، کاک (ڕزگار عەبدوڵلا قەدۆ )لە مەکتەبی جەنابی سەرۆک تلفۆنی بۆکردم وتی: جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی لەسەر نامەکەی جەنابت نوسیویەتی( پێی بڵێن، سوپاسی من بگەیەنێتە جەنابی د. عێزەدین مستەفا ڕەسووڵ).
منیش سوپاس کردنەکەم بەتەلفۆن گەیاند..
ئەمڕۆ کە بیستم ئەو پیاوە مەزنە کۆچی دوایی کردووە، هەر یەکسەر ئەو شەوەم بیرکەوتەوە و هەرگیز بیرم ناچێتەوە.
هەندێ کەسایەتی گەورەی شاری سلێمانی لە چین و توێژی جیا جیا، ئەوکات هەڵوێستی پشتیوانیان دەربڕی، ناوی ئەوانیشم بە ئەمانەتەوە گەیاندە شوێنی خۆی..
سڵاو بۆ گیانی بەرزە فڕی د. عێزەدین .
سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەم..
--------------------
لە کوردستانپۆستدا چەندین نووسین لەسەر د. عیزەدین نووسراوە، لەوانە:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە