شاری بێ دەروازە!

Saturday, 05/10/2019, 18:45

4142 بینراوە


خانی لەپ زێڕین بۆ خۆی قەڵای دم دمی سازکردوخۆی گەمارۆدا!پاشآن قزڵباشی شیعەی سەفەوی هاتن گەمارۆیانداوتێکیان شکاند!تورکەکانی عوسمانیش بۆ شکستیی خان رۆڵێان هەبووە.
ئێستیش سەرهەڵدانی قەڵای دم دم بۆتە بەشێک لە مێژوومان!
دوو:سمکۆ شکاک فریوی جوادپاشآی تورکی خوارد، پێی گووت مارشیمۆن تڕۆر بکە منیش کوڕەکەت ئازاد دەکەم! سمکۆ لە ماڵی خۆیدا ماڕشێمۆنی تڕۆر کرد وپاشآن لەو کارەی پەشیمان بۆوە! لەدواییدا لە ناچاری دووبارە فریوی رەزاشای قولدوری خوارد وهاتە بەر دەستی ئەویش گرتی وسەری بڕی.
ئێستیش سمکۆ بۆتە قارەمانی نەتەوەیی وباوکی ناسیونالیزمی کورد!
سێ: مەلامستەفای بارزانی هەزاران کوردی بەکوشتدا! پاشآن بوو بە پیاوی شآی ئێڕان وهاوکاریی ساواکی ئێران.کاتێک شکستی خوارد پارەی خەڵكی دزی وهەڵاتە ئامریکا!لەوێ مرد!
ئێستێش مەلا مستەفا بۆتە باوکی روحیی کورد!وەک قارەمانێک سەیری دەکردرێ!
چوار:قازی محەممەد یەکەم سەرۆککۆماری کۆماری مهاباد بووکە کۆماریی کوردستانی راگەیاند! بۆ تەواوی کوردستان! نەیزانیی ئەوە گەمەیەکی ناونەتەوەیی بۆ ساتوسەودای سیاسیی.کاتێکیش شکستی خوارد ٤٥ کیلۆمیتر بەرەو ئەڕتەشی شڕو شەوێقی شای ئێڕان چوو،و مەڕی لە بەر لاقی بەرپرسانی نیزامیی ئێڕان کوشتەوە!
ئیستیش بۆتە سمبۆلی نەتەوەیی وئەو حیزبەی کە لە سەرناوی دێمۆکڕات بۆیان دامەزراندبوو،وەک دەواری شڕی لێهاتەوە ولە کەمپەکاندا کەوتۆتە بەر رەحمەتیی بنەماڵەی بارزانی!
پێنج:ئەوحیزبەی کە سەر بە بنەماڵەی بارزانییە، ٧٣ ساڵی تەمەنە! کە چی تا ئەوڕۆ مەلای باوکیان وئیدریس وئێستێش مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەو حیزبەن. تا ئەوانیش بمێنن سەرۆکایەتیی نادەنە دەست کەس!
ئێستێش مەسعود بارزانی ساڵی پار ویستیی دەوڵەتی کوردیمان لۆ دامەزرێنێ، کە چی دەوڵەتی کوردی لێ ڕووخاندین!تا ئەوڕۆش مەلای تێكشکاوی باوکیان وەک باوکی روحیی کورد ناوی دەبەن!
شەش:قاسملووی خوێنەدەواری هەندەران دۆستی نزیکی سەددام حوسێن بووە، مەلا عەوڵای حەسەنزادە دەڵێ: سەددام وەک قوتابیەک لە بەرابەر قسملوودا دادەنیت وگوێی بۆ قسەکانی هەڵدەداشت.قاسملوو لەماوەی دە ساڵ رێبەرایەتیی حیزبی دێمۆکڕات هیچ حیزبێک نەمابوو بەربینگیی پێ نەگرێ وشەڕی دەگەڵ نەکا!
ئیستێش قاسملوو بۆتە پێغەمبەری ئاشتی وئاشتی خواز.کاتێکیش زانی تەواوی دەرگاکانی لە سەر داخراوە،رووی لە وتووێژی کۆماری ئیسلامی کرد وئەوانیش نەخشەی تڕۆریان بۆ راخست لەوەش سەیرتر هەر جووت دێمۆکڕات، جار نییە دروشمی: قاسملوو،قاسملوو،رێگات درێژەی هەیە بەرزنەکەنەوە!
حەوت ، مەسعودی کوڕێ مەلای خەتێی دەڵێ: من تا ماون پێشمەرگەم! بڕۆن چاو لە حیسابی بانکی وکۆشکوتەلاریی بکەن!جگە لەوانەش لەناو ئەو کۆشکو تەلارەدایە کە پێشوازیی لە بکوژەکانی قاسملوودەکا!:
هەشت: جەلال تاڵەبانی کاتی خۆی گووتی: من بە دوکتور شەڕەفکەندیم گووت،مەچۆ بۆ میکۆنوس،وشاریی خۆت بە!کە چی بە قسەیان نەکرد وتڕاژیدیا دووپات بۆوە!دیتمان ئەویش تەڵەی تڕۆری بۆ دانرابوو!
بڵێی ئەو ماستە بێ موو بێ؟دەنا تاڵەبانی چۆنی دەزانی لە میکۆنوس چی دەقەمێ؟
نۆ: دوو دێمۆکڕات وچەند کۆمەڵەمان هەیە!؟ نزیکەی ٣٥ ساڵ زیاترە لە ناو کەمپەکانداکۆماری ئیسلامیمان لۆ دەڕووخێنن!ئێستێش دەڵێن: ئەوە ئێمـەیەن نوێنەریی خەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستان وئێمەیەن دووحیزبی سەرەکی!ئەدی شاری بێ دەروازە چۆنە؟وادەزانن خەڵك گێژداغ کراوە وساڵی ١٩٧٨دووپات دەبێتەوە؟
دە: تەنیا مەرجەعمان کەم بوو!ئەویش خەریکە بێسوود بارزانیمان لێ قالب بکەن!ئەو کابرایە نازانێ وتارێکی سیاسیی بنووسێ کە چی خۆی وەک زاناومەرجەع بە خەڵک لە قالب دەدا!گووتی رێفڕآندۆم سەری نەگرت بڵێن: ئەو کابرایە شێتە!تەنیا ئەو قسەیەی وەرآست گەڕاوە.
یازدە: شاری بێ دەروازە شوێنێکە کە ٢٨ ساڵە دزو مرۆڤ کوژ وجەردەی سیاسیی وخاکفرۆش وگزیریی بیانی بە زەبری چەک وپارەی خەڵكی هەژار دەسەڵاتیان بە دەستەوەیە وبەری نادەن!
دوازدە:بۆ ماوەی ٢ مانگ زیاترە هاووڵاتیەکانی ئێمـەی کوردی باکور کە لە بەر زەختووزۆریی دەوڵەتی فاشیستیی تورک پەنایان بۆ کەمپی مەخمور هێناوە ١٢ ساڵە لەو کەمپەدا دەژین، لە سەر بڕیاری ئەردۆغان ونۆکەرەکەی مەسعود بارزانی گەمارۆ دراون!رێگای هاتووچوویان بەسەردا داخراوە!ئەدی شاری بێ دەروازە چۆنە؟
وڵات ئەگەر وەک شاری بێ دەروازە نەبێ چۆن کورد بە دەستی کورد گەمارۆ دەدرێ؟کا... بێسوود هێشتا نەکراوەتە مەڕجەع دەستوری ئاوا دەدا، بکرێتە مەڕ.. جەع..کوردستان گەمارۆ دەدا تا دڵی ئەربابەکانی لێ نەهێشێ!

”سیاسەت وشاری بێ دەروازە!”
حیزب چێ دەبن.سەرکردە چێ دەبن.چەکدارچێ دەبن.زۆری پێناچێ دەبنە دمڕاستی خەڵک وخۆیان دەسەپێنن.شەڕدەکەن بە کەس ناڵێن! ئاشت دەبنەوە بە کەس ناڵێن. بە دزی ونەهێنی لە بنەوە دەگەڵ دووژمن دادەنیشن بە کەس ناڵێن!دوای ئەوەی کە شکستیان هێنا وئاشبەتاڵیان کرد دەنگ دەکەن!پێم ناڵێن: ئەدی شاری بێ دەروازە چۆنە؟شاری بێ دەروازە ئەوەیە کە پێمان دەڵێ:کورد ٢٩ جار سەریهەڵداوە بەڵام نەگەیشتۆتە ئامانج! تاقە نەتەوەیەکم لە ٢٠٠ ساڵی رابوردوو بۆ ناو بەرە ٢٩ جار سەری هەڵدابێ ونەگەیشتبێتە ئازادی!؟
بۆماوەی ٢٨ ساڵە شارەکانی هەولێروسڵێمانی بە زەبریی چەک وتۆقاندنی ئازادیخوازانی کورد دەستی بە سەردا گیراوە.وەک دووشاری داگیراو دەچی لە لایان دووبنەماڵەی نامرۆڤ.شەڕی نێوان مەسروورونێچیروان بارزانی، شەڕەزێڕینگەرانەیە بۆ دابەشکردنی دەسەڵات! کوڕەکانی تاڵەبانی قوونیان لە ئێڕان ولە بەغدایە،کە چی لە سەر خەڵکی هەژارخۆیان وەک قارەمان نیشآن دەدەن!
ئەدی سیاسەتو شاری بێ دەروازە شآخ وباڵی هەیە؟لەوەتی جەلال تاڵەبانی بەرەو بەهەشت فڕیوە یەکێتی بێ نیشتمانیی خەریکی بەستنی کۆنگرەن! بەڵام تەماحی سیاسیی ودزی وفزیی لێ ناگەرێ ئەو کۆنگرەیە پێک بێت.چون حیزب بۆتە موڵکی بنەماڵەی جەلال تاڵەبانی، حوکمە دەبێ کوڕەکانی دمڕاستیی دەسەلآت بن.لە لایەکی دیکەوە دەسەڵاتی مەلاکان لە ئێڕان گاریگەرییەکی بە هیزیان لە سەر داهاتووو چۆنیەتیی ئەو کۆنگرەیەدا هەیە!دەبێ ئەوان رازی بن!

دیسان شاری بێ دەروازە:
رۆژنامەوان وئازادیخوازوحەق بێژ لە شاری هەولێربۆیان نییە زمانیان بگەڕێ،کەچی بە فیتی نێچێروان بارزانی / ژنەمەلا / پەیکەریی غاندی / گاندی / دادەنرێ!سەراسەریی بنەماڵەی بارزانی کتێبێکیان لە سەر ژیانی غاندی نەخوێندۆتەوە!هەر نازانن خەڵکی کوێیە؟ کە چی لە سەر حیسابی خەڵكی ساویکلکە وهەڵخڵەتاندنی دونیای دەرەوە کۆتەڵی غاندیدادەکوتن!ئەدی شاری بێ دەروازە چۆنە؟
شاری بێ دەروازە چۆنە؟
مەلامستەفاخۆی بە ڕێبەریی کوردوباوکی روحیی کورد دەدایەناسین.چآولێبکەن لە ناوی منداڵەکانی تاقە ناوێکیان مافی کوردوکوردایەتیی پێوە دیار نییە،ئەو کابرایە هەر پێی کراوە جووت بێ ومنداڵ دروست بکا،پاشآن وەک رزگاریدەر خۆی لە قالب بدا!
ناوەکان:عوبەیدوللا، لوقمان،سابیر،ئیدریس،جەمیلە، زەکیە،مەسعود،نیهاد، دڵشاد،سیداد،وەکیل،وەجیە،سیهاد!تەنیا ناوێکی تا تاڕادەیەک بۆنی کوردەواریی پێوە دیارە/ دڵشادە / ئەویش نێوەی ئەو ناوە دەکرێ بە فارسی وکوردی بشووبهێنرێ!
مەسعود بارزانی کوڕی دڵێ بەوە خۆشە کە تەنیا پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی ١٠٠٠ کەس دەبن!درۆ ئاوانەبێ بەکار نایە!غەرەزوکینە بەرابەر بە زێباریەکان وای لە کورتەباڵایە کردوە کە درۆزنیش بێ.ئێوە هەزارانیش بن بەکاری چارەسەری کێشەی کورد نایەن.چون پەرێزتان گڵاوەورابوردووتان پڕە لە خەیانەت.

شاری بێ دەورازە چۆنە؟
خەریکن لە سەر مەحموود سەنگاوی،کاوە کوژ، شەڕیکی دیکە بە سەرکوردیی هەژاردا بسەپێنن!لۆمپەنێکی وەک سەنگاوی بە ڕۆژی روناک کوڕە هەژارێکی وەک کاوە گەرمیانی تڕۆرکرد کە چی وەک قارەمانێک بە خەڵکی دەفرۆشنەوە.رێگە نەدان بەو لۆمپەنە بۆ شاری هەولێڕ ئەوەمان وەبیر دێنێتەوە کە لە سەردەمی خۆیدا مەلامستەفا گووتبووی: من قەیتانی قۆندەرەی عەبدولکەریم قاسمم! بەڵام لەو سەردەمەدا مەسعودی کوڕێ بە قەیتانی قۆندەرەی هیچ پێڵاوێکی کوڕە رەنجدەرێک نانرخێندرێ!سەددام داگیرکارتر بووە یان بنەماڵەی تاڵەبانی وبارزانی؟

مەلا حەیاکی وشاری بێ دەروازە!
مەلاعەوڵای حەیاکی /حەسەنزادە / یەکێکە لە مێعمارانی شەڕی ناوخۆیی وشەڕی ناو دێمۆکڕاتەکان. ئەو کابرایە تا قاسملوو زیندووبوووەک چاپەزیی خۆی دەگەڵ خۆی دەیگێڕا،بە بێ ئیزنی قاسملوو زاری نەدەگەڕا.ئیستێ کە قاسملوو نەماوە لۆدە لۆدە دەئاخفێ.زۆر زیرەکانە کەسایەتیی قاسملوو دەشکێنێ!لە وتوووێژێکیدا ئاوا باسی خۆی وسەددام وقاسملوودەکا:
دەڵێ، من تەنیا جارێک دەگەڵ قاسملووپێکەوە چووینە دیتنی سەددام!من هەستم کرد لەو دانیشتنەداکاتیك قاسملوو قسە دەکا، سەددام وەک قوتابییەک گوێ بۆ قسەکانی هەڵدەخا!مەلای گرینۆک دەخوازێ بڵێ قاسملوودۆستی هەری نزیکی سەددام بووە، منی جارێک دەگەڵ خۆی بردوە،جارەکانی دیکە بە تەنیا هەر بۆ خۆی چووە!
لە سیاسەتدائەرک بابەتێكی دیکەیەو پێغەمبەرایەتیی بابەتێکی دیکە.قاسملوو زۆر بە هاسانی فریوی مەلاکانی خوارد.بۆ وتووێژ چووبوو، بەڵام نەیدەزانی تەڵەی تڕۆریان بۆ راخستووە!پاش ئەوەی کە زانی ئەو حیزبەی ئەو ڕێبەرایەتیی دەکا خەریکە تووشی ئاشبەتاڵێکی مەزن دەبێتەوە.هێڵی دانیشتنی دەگەڵ تاران هەڵبژارد!دوای خۆی دێمۆکڕاتەکان بۆ ئەوەی ئەو کارە قەوزەپۆش بکەن، ناز ناوی پێغەمبەریی ئاشتیان لە سەر دانا!ئەگەر قاسملووئەوڕۆ زیندوومابایە قەت ئیزنی نەدەدا پێی بڵێن، پێغەمبەریی ئاشتی.چون هێڵی چەپ وهێڵی پێغەمبەرایەتیی عەرزوئاسمانیان جیاوازە!
ئەدی شاری بێ دەروازە چۆنە؟

ئەو رۆژانە لە سەر تۆڕی فەیسبوک چەند وێنەیەکی قڕێژ وبێواتادەبیندرێ! ئەویش وێنەی کوڕەکانی نێچێروان بارزانی ومەسروور بارزانییە.!نیشآن دانی ئەو وێنانە بە کۆمەڵگای کورد دەڵێ،چەندە ساویلکەو خۆش باوەڕێن!لووسکە بارزانییەکان سەردانی جێی گشتی وفێڕگەکان دەکەن وبە سەریان دەکەنەوە!بنەماڵەی سەرشۆڕی بارزانی پێمان دەڵێن،بۆ داهاتووتان دەبێ لە ئێستێوە منداڵەکانی ئێمە وەک سەرۆک وبەرۆک قەبوڵ بکەن.لە وڵاتێکی وەک عەڕەبستانیش هەر ئەو دیاردەیە دەبینرێ!

شاری بێ دەروازە!
ئەورۆژانە لە بەغداوشارەکانیی دیکەی عێڕاق خەڵک خۆی نیشآن دەداونارەزایەتیی لە چؤنیەتی گوزەران وژیان وبەڕێوەبەرانی سیاسەت دەردەبرێ.ئەوە کارێکی پیرۆزە وپێویستە تا ئێستێ چەندین جار ئەوکارە کراوە.ئەوەی کە بۆ من جێگای پرسیارە ئەوەیە: خەڵكی ژێر دەستیی داگیرکەری بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی لە باشووری وڵات خۆیان لە عەڕەبی بەغداوشارەکانی دیکەی عێڕاق پێشکەوتووترە!کە چی بۆ تاقە ڕۆژێکیش چاو لەوخۆنیشآندەرانە ناکەن کە بێنە سەر شەقام وبە ئارامیی داخوازیەکانی خۆیان بۆ ڕای گشتی دەرەوەی کوردوکوردستان دەرببڕن.یانی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی لە سەددام دڕندەترن؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە