Sunday, 06/10/2019, 14:10
9008 بینراوە
ئەوانەی سوڕی ژیانی سەرزەویان تەواو کردوە هەندێک لە ناوەکان دەنوسم و باسیان لێ دەکەم بەڵام ژمارەیان زۆر زیاترە لەوەی کە من لەم بابەتەدا ئاماژەی پێ دەکەم، عیسای مەسیح، بودا، باباژی هیندستان، سێنجۆمەین هتد.. ئەو کەسایەتیانەی من باسیان دەکەم ئەوانەن کە خۆیان هەڵیان بژاردوە ببنە چاودێری مرۆڤ و یارمەتیمان بدەن بۆ بەرەوپێش چوون لەم قۆناغەدا.ئەم کەسایەتیانە سوڕی ژیانیان لەسەر زەوی تەواو کردوەو هەر یەکەیان زیاتر لە هەزار جار ژیاوە تا توانیویەتی لە ژیان تێ بگات و سوڕەکە تەواو بکات. کەواتە ئەوانەی هەموو سوڕەکانی ژیان تەواو دەکەن لەسەر زەوی ئیتر وەک مرۆڤ ناگەڕێنەوە سەر زەوی ، بەڵام دەتوانن لە شیوەی مرۆڤ بگەڕێنەوەو خۆیانمان نیشان بدەن و ڕێنمایمان بکەن..
|
تەمەنی ڕۆحەکان جیاوازن |
باباژی |
کۆشکەکەی لەهیری ئەو کۆشکەی باباژی دروستی کرد ڕاستی بوو وەک چۆن زەوی راستیە و هەست بە هەموو شتێک دەکەیت تێیدا..پاش ئەوەی توانی دڵی لەهیری خۆش بکات کۆشکەکەی هەڵوەشاندەوە بۆ گەردیلە و کۆشکەکە نەما.. پاشان لەهیری بۆ دەر دەکەوێت ئەم ژیانەی ئێمەی تێدا دەژین تەنها ئاوێنەی بیرکردنەوەکانمانە..لەهیری دەڵێت باباژی توانای هەبوو هەموو گەردیلەکان لەیەک ببەستێت و هەرچی دەوێت دروستی بکات تەنها بە بیرکردنەوەی لەو شتەی دەیەوێت دەتوانێت دروستی بکات. ئەمە هیزی ئەو ڕۆحەیە کە سوڕەکانی ژیانی سەر زەوی تەواو دەکات. بەم جۆرە لەهیری توانی سوڕەکانی ژیان لەسەر زەوی کۆتایی پێ بهێنێت و بچێتە سوڕێکی باڵاتر..ئەوانەی داهێنەری یۆگان هەموو قوتابی باباژی و لەهیرین. پاش باباژی، عیساو بوداش دەیانتوانی شتهایەک بکەن کە مرۆڤی ئاسایی نەیدەتوانی بیکات، وەک ڕۆیشتن بەسەر ئاودا، یاخود سێنجۆمەین دەیتوانی بە ٢٠ زمان قسە بکات..سێنجۆمەین هەرگیز نە نانی دەخوارد نە ئاو، هەگیز ڕۆژێک پیر نەدەبوو ئەمەش پەیوەندی هەیە بەهەمان شتەوە وەک باباژی.. ئەم ماستەرانەی ژیان و سوڕەکانی ژیان لەسەر وەک شوانێک وان بۆ ئێمە و هەمیشە ڕێگای ڕاستمان نیشان دەدەن.. ئەوانەی بابەتی منیان خوێندۆتەوە دەزانن من بیروباوەڕم وایە کە ئێمە لە ناو سیمولەیشن دەژین و ئەم گەردونەی ئێمە تەنها بیرکردنەوەیەکی دروستکەرە..واتە دروست کەر بە تەنها بیرکردنەوەیەک دەتوانێت گەردونێک دروست بکات، وە تەواوی ژیانی تێدا بەرقەرار بکات بە هەموو کۆمپلێسەکانی ژیان و بونەوەرەکانیەوە، بیرکردنەوە چیە؟ ئەویش تەنها شەپۆل و داتایەو هیچی تر.. |
© 2019- Kurdistanpost