چاپەزەکەی قازی محەممەد و پێشمەرگە!

Sunday, 06/10/2019, 21:51

6228 بینراوە


حەفتاوسێ ساڵ لەوەی پێش شاری مهاباد شارێکی چووک بووە. رەنگە ئەوشآرە خاوەنی دەهەزارکەس دانیشتووکەمتر بووبێ.تەنانەت زۆربەی شەقامەکانیشی قیرەتاونەبوون.سیستمی کۆمەڵاگای ئەو کات خاوەنیی دامودەزگای ئیداریی پێویست ودامەزراوەیی نەبووە.بەڵام جوغڕافیای سیاسیی وکۆمەڵایەتی ئەو شآرە هەردەم بۆ دەسەڵاتدارانی ناوەند گرینگ بووە.بە تایبەت زۆربەی هەر زۆریی ئەو شآرە لەنەتەەوەی کورد پێکهاتبوون.
دوای شەڕی دووهەمی جیهانیی دەرفەرتێک بۆ کورد رەخسا، بەتایبەت بە دامەزراندنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد / ژ،ک / خواستیی دێرینەی کورد روخساریی خۆی نیشآنداوبابەتیی دیرۆکیی سەربەخۆیی بۆ کوردستان خۆی زیندووکردوە.بە داخەوە ئەو پرسە گرینگە بە دوو قۆڵی لە نێوان دەسەڵاتی ناوەندودەسەڵاتیی کاتیی کورد لە بار برا!ئەوەش کاتێک خۆی نیشآندا کە لە سەرفەریی دوایی قازی محەممەدوهاوڕێیانی بۆ لای باقرئۆف لە باکو،قازی بە باقرئۆفی گووت: دەبێ ئەڕتەشی سوور یارمەتیمان بدا تا دەوڵەتیی کوردیی دامەزرێنین، بۆیە نەهامەتی لەوێڕا دەستی پێکرد!

چاپەزیی قازی وپێشمەرگە:
دەڵێن: دوای ئەوەی کە لە شاریی مهاباد پرسی دامەزراندنی کەیانێکی نەتەوەیی هاتە گۆڕێ دەبوا بیر لە پاراستنی ئەو کەیانە بکرێ.لە هەموو دونیادا بۆ پاراستنی سنورەکان ئەڕتەش ونیزامیی وسەربازو... ئەو ئەرکە دەگرنە ئەستۆی خۆیان.کوردیش دەیخواست لاسایی گەلانی دیکە بکاتەوە وهێزی پاراستن بۆ خۆی دامەزرێنێ.
لەو سەردەمدا بۆ هۆی ئەوەی کە بنەماڵەی قازی ناودارو دەستڕۆیشتووبوون،کاریگەریی تەواویان لە بنەماڵەو کۆمەڵگای ئەوکاتی شاری مهاباد هەبووە.لە کۆبوونەوەیەکی چەند کەسیی بە بەشداریی قازی وچەند گەورەپیاوی شآردەبوایە ناوێک بۆ چەکداریی کورد وەدۆزن. سەرەتان ناوی سەرباز دیاریی دەکەن، کاکیی چاپەزیش کە پەیتا پەیتا چایان بۆ دەباو ناراستەوخۆ گوێی لەو وتووێژە دەبێ ولە پڕ دەڵێ: بۆ ناوی پێشمەرگە لە جیاتی سەرباز دیاری ناکەن؟
بە تێگڕایی قسەکەی دەسەڵمێنن وزۆریان پێ خۆش دەبێ.لەو کاتە یەکێک لە شآنازیەکانی حیزبی دێمۆکڕاتەکانی نیشتەجێی کەمپی موسعود بارزانی ئەوەیە کە بۆ یەکجار ئەو ناوە لە رۆژهەڵات کوردستان لە دایک بووە.ئیدی بەرهەمەیی پێشمەرگەوپێشمەرگایەتیی چۆن بووە وچی بەسەرهاتووە باسێکی دیکەیە،بە تایبەت پێشمەرگە لە باشوورورۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتوونە کوێی رزگاریی دەبێ مرۆڤی دوورناس بۆ خۆی لە شەنی بدا.

٢٩ جار سەرهەڵدان!
کورد ٢٩ جارسەری هەڵداوە! بەڵام نەگەیشتۆتە ئامانج!لەو دونیایە پان وبەرینەدا تەنیا نەتەوەکەم بۆ ناو بێنن، کە ٢٩ جار سەری هەڵدابێ وئاکامیی نەبووبێ!لە هەر سەرهەڵدانێک بۆ ئەوی دیکە هەزاران مرۆفی بێ تاوان گیانی خۆی لە دەستداوە وهەزارانی دیکەش برینداربووە!خاڵی نەهامەتیی لەوەدایە بۆ هەر شکستێک کە روویداوە، بە منداڵانی داهاتوویان گووتوە: بۆ ئەوکاتی سەردەم ودیرۆک هەر ئەوەندە دەکرا!دەبێ شووکرانە بژێر بین ودەنگ نەکەین!لەوەش بترازێ هەموو جارێک سەرکردەکانی ئەو ٢٩ سەرهەڵدانە لێمان بوونە قارەمان وقیلی کەوای سپی کە یەخەمان بەرنادەن! چما کەس دەوێرێ رەخنەیان لێبگرێ؟هەر ئەو کەسەی کە خۆی بە پێش...مەرگی نەتەوەکەی وسەرکردەکەی وحیزبەکەی دەزانێ چآوت لێ سوور دەکاتەوە وهێڵی سوورت بۆ دادەڕێژێ!

پێشمەرگەوپێشمەرگایەتی:
هەر ئێستێ من دەستێک جلوبەرگی پێشمەرگەوتەفەنگێکی ژەنگاوی وتۆزلۆق وپشتێندێکی پان وکڵاوێکی قۆچ وسمێڵێکی بادراووجووتیك پێڵاوی ئادیداس لە پێ بکەم، دەبمە پێشمەرەگەودەڵێم پێشمەرگەم.پرسی سەرەکی لێرەوە دەست پێدەکا، ئایا منی پێشمەرگە، ئەرکی پێشمەرگایەتیم بۆ جێ بە جێ دەبێ؟توانای پێشمەرگایەتیم هەیە؟توانیمە لە ئاست دیرۆکی کورد بە رادەی پێویست خۆم پەروەردە بکەم؟ئایا لە باشووری کوردستان ورۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگە، پێش...مەرگی نیشتمان بووە یان پێشمەرگەی حیزب ودەسەڵاتیی حیزبیی؟جوابی ئەو پرسیارە دەسەڵاتی ٢٨ ساڵەی چووت بنەماڵەی داگیرکار دەیدەنەوە.جوابی دووهەمیش دەبێ حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وەئەستۆی خۆیان گرن کەسێ دەیە زیاترە گیرۆدەی زەختی داگیرکارێکی وەک بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانین.من وادەزانم پێشمەرگەو پێشمەرگایەتی دوو بابەتی جیاوازن کە هەر کەس بۆی ناکرێ چەکی پێشمەرگایەتی دەشآن بکا.

مەبەستی ئەو بابەتە:
هەر ئێستێ شادڕەوان قازی محەممەد زیندووبێتەوە وچاپەزەکەشی زیندوو بێتەوە، یەکسەر بانگی دەکاتە محکەمەی خۆی ودادگایی دەکاو پێی دەڵێ: تۆ ناوی پێشمەرگەت بۆ پاراستنی وڵات دیاریی کردوە.تۆش بەرپرسیاری لەوکارە. من باوەڕم بە پێشمەرگە وپێشمەرگایەتیی هێنابوو، کە چی دوای من وتۆ پێشمەرگە بۆتە چەکداریی حیزبی وبادیگاردی پاراستنی سەروەت سامانی بنەماڵی حیزبی وبەرژەوەندپەرەستەکان!لە رۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستان.
لەو دوو بەشە لە وڵات کەسانێک هەن کە لە رابوردوودا چەکی پێشمەرگایەتیان دەشآن کردوە.دوای چەند ساڵێک لە بەر هەر هۆیەک بووبێ دەستیان لە کاری چەکداری وکاری حیزبی هەڵگرتووە، ئەو کەسانە یان لە ناوخۆی وڵات دەژین یان لە هەندەران.
ئەوانی هەندەران بە تایبەت زۆر قۆڕدەماخن.کەس ناوێرێ رەخنەیان لێ بگرێ زوو دەست دەباخەڵیان دەنێن ووێنەی سەردەمی پێشمەرگایەتیی خۆیان نیشآن دەدەن!
یان رووپەڕی فەیسبوکیان داگرتوەوپەیتا پەیتا وێنەی بە چەکەوە دادەبەزێنن.منەتی دونیاش لە سەر خەڵكی ساویلکە دەکەن کە بۆ ماوەیەک پێشمەرگە بون.!وادەزانن هەر کەس چەکدار نەبووبێ نابێ مافی قسەکردنی پێ بدرێ.!لە نێوەشدا کەسانی دڵسۆز وقارەمان هەبوون کە بە دڵێکی پاک خزمەتیی نەتەوەکەیان کردوە وچەکی پاراستنیان هەڵگرتووە.بەڵام بەرژەوەندپەرەستیی حیزبیی رێگای نەداوە ئەو کەسانە بە پێی پێویست رێزیان لێ بگیرێ.
دەزانن بۆ زۆرەنەی هەری زۆرتان پێشمەرگەنین؟با پێتان بڵێم،سەرکردەوبنکردەی حیزبیی، سەرۆک وبەرۆکی حیزبیی،شەڕی ناوخۆییتان پێدەکەن، ئێوە وەک کۆتەڵ بێ دەنگن! دووبارە چەکیان بۆ هەڵدەگرنەوە!حیزبەکانتان لێک دەترازێن،ئێوە وەک داری رەقتان لێ دێ هیچ ناڵێن،حیزبەکانتان پێکەوە ئاشت دەبنەوە هیچ پرسێکتان پێ ناکەن، ئێوە وەک دیوارراوەستاون وچاویان لێ دەکەن!؟ داروبەردو سامانی ئەو خاکە دەدەنە دەست دوژمن ئێوە هاوکاریان دەبن!؟بۆ بڕێک مووچەی مانگانە فززەتان لە خۆتان بڕیوە!کەسانی بوێر ورۆژنامەوان دەگرن، کەسی زاناو تڕۆر دەکەن،،لە ناوخۆی وڵات دەبنە شێر،لەئاست دوژمنیش دەبنە ڕیوی،ئێوە هەر بێدەنگن!
ئەرێ پێم ناڵێن: ئێووە پێشمەرگەن یان فسمەرگە؟

پەراوێزێکی پێویست:
بنە چەکەو بناوانی بنەماڵەی شادڕەوان قازی محەممەد کورد نەبون،ئەوان لە وڵاتی گورجستانەوە بەرەو ئیڕان هاتوون ولە رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەردەمی دەسڵاتداریی بوداق سوڵتان لە شاری مهاباد گیرساونەوە.قازی محەممەد کوڕی قازی عەلیە.ئەو بنەماڵەیە بە هۆی دەستڕۆیشتوویی لەشآری مهاباد جێگای رێزی تایبەتیی خەڵک بون.قازی محەممەدیش بۆ خۆی وەک کەسێکی موڵکدارودەوڵەمەندناسراوەوقسە ڕۆیشتووبووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە