خۆپیشاندان چی دەگۆرێت..!

Sunday, 06/10/2019, 21:59

4287 بینراوە


سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکان ،لەبەشێک لەشارەکانی عێراق بەرەوکوێ هەنگاو دەنێت.دەکرێت دەسکەوتێک بەدەست بهێنێت ،یاخود وەک جارەکانی پێشو چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت و سەرئەنجام دەچێتە ژێرباڵی ڕەوتێکی ئایینزاو کۆتایی پێدێت.
هەرکاتێک خۆپیشاندان هەڵگری ئامانج سوستراتیژی خۆی نەبێت ناتوانێت دەسکەوتێکی ئەوتۆی هەبێت،بەمانایەکی تر هیچ لەژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان ناگۆڕێت و کۆمەڵێک دەبنە قوربانی و دواجار دەچنەوە ماڵەوەو ماوەیەکی زۆر بێدەنگ دەبن .
جیهانی ئێستای سەرمایەداری بەجۆرێک دەستی بەسەر تەواوی کایەکۆمەڵایەتی و ئابوریەکاندا گرتوە ،لەڕیگەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی جۆراوجۆری سەرشەقامەکان ناتوانێت هیچ بەدەست بهێنێت ،چونکە خۆپیشاندانەکان هەڵگری ستراتیژی کۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی گەندەڵ و چەوسێنەرنی یە.
بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی خۆپیشاندانی ڕیفۆرمیستیانە نەیتوانی وە هیچ گۆڕانکاریەک بکات و ئەگەر دەسکەوتێکی کاتیشی بەدەست هێنابێت،ئەوا لەکورترین ماوەدا لێیان سەندراوەتەوە .چونکەخۆپیشاندا لەسەربنەماو ستراتیژی گۆڕانکاری نەبووە.دەکرێت بڵێین هەندێک جار هەڵچونێکی کاتی و داخوازی کاتی بووە،بۆیە تائێستا لەعێراق دا هیچ خۆپیشاندانێک نەیتوانیوە کەمترین گۆڕانکاری بەدوای خۆیدا بهێنیت و سەرئەنجام شکستی هێناوە،ئەمە بۆ کوردستانیش هەر ڕاستە .
ئەگەر زۆر نەگەڕێینەوە بۆ داوە و ،لەدوای ڕوخانی ڕژیمی بەعس وە لەخۆپیشاندانەکانی تەواوی عێراق بەهەرێمیشەوە بڕوانین ،دەگەین بەو ڕاستیەی خۆپیشاندان هیچ ناکۆڕێ وهیچ ناخاتە سەرژیانی خەڵکی بەشمەینەتی عێراق وهەرجارەی چەند کەسێک دەبنەقوربانی و ،لەباشترین حاڵەتیش دا ساڵانە یادی قوربانیەکان دەکرێتەوە.هەروەک خۆپیشاندانەکانی ساڵانی ڕابووردوو ،کەدواجار چووەخزمەتی سەدرو توانی کورسیەکانی پەڕلەمانی پێی زیاد بکات .خەڵکی کوردستانیش ئەوەیان لەبیرە کەچۆن بەناو معارەزە سواری ملی خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوبات بوون و دوایی فرۆشتیان بەپۆست و کورسی و پارەو جارجارێک یادی قوربانی یەکان دەکەنەوە.
ئەگەربمانەوێت خۆپیشاندا ئامانجی هەبێت و گۆڕانکاری بەشووێن خۆیدا بهێةیت ،ئەوەدەبێت بەرلەئەنجامدانی ئامانج و ستراتیژی خۆپیشاندان دیاری بکرێت و خۆپیشاندەران واداربکرێت بەئامانجەکان و ڕێکخراوبکرێن لەدەوری داخوازیەکان و دەسەتەی سەرپەرشتی کردنی خۆپیشاندەران دیاری بکرێت ولەلایەن خۆپیشاندەرانەوە شەرعیەتیان پێی بدرێت.ڕەنگە بتوانێت ئامانجێکی کەم بەدەست بهێنیت و کۆمەڵگا هەڵخرێنێت بۆ ئامانجەگەورەکە ،کەکۆتایی هێنانە بەدەسەڵاتی مافیاگەری،بەلام ئەوەی تائێستا ڕوویداوە تەنها خۆپیشاندانی بێ بەرنامەو بی ستراتیژبووە ،بۆیە شکستیشی مسۆگەربووە.
نەبوونی ڕابەرایەتی یەکی ڕادیکاڵ و خاوەن ئامانج هۆکاری سەرنەکەوتنی ناڕەزایەتی یەکانە ،دەمێکە ئەوەش سەلماوە ریفۆرم و داواکاری ڕیفۆرم خوازازی دەرئەنجامێکی ئەوتۆی نابێت،لەباشترین حاڵەتدا دەسکەوتی کاتی دەبێت .بۆیە دڵخۆشکردن بەوەی لەڕێگەی خۆپیشاندانێکی بێ ڕابەرایەتی یەکی ڕێکخراوڕادیکاڵ ،کەبەتەنها ئامانجی خۆپیشاندان نی یە ،بەڵکو ئامانجی کۆتایی هێنانە بەمافیاگەری و نەهامەتیەکان ،دۆخی خەڵکی هەربەشێوەیە بەردەوام دەبێت .ڕۆزا لۆکسمبۆرگ زۆرجوان ئەوەی پێناسەکردووە ،کەڕیفۆرم جگە لەکات کوشتن و مانەوەی سەرمایەداری هیچی تیری لێ بەرهەم نایە ،بۆیە لەجیاتی لایەنگری ڕیفۆرم باوەڕی بەشۆڕش هەیەو بەچارەسەری کۆتایی دەزانێت بۆکۆتایی هێنان بە نیزامی چەوسێنەرانەی سەرمایەداری.بەبڕوای من خەڵکی عێراق وکوردستانیش تەنها بە شۆڕشی خاوەن ئامانج و ستراتیژی ڕۆشن و ڕادیکاڵ دەتوانن ،لەدەسەڵاتی مافیاگەری ڕزگاریان بێت.
هۆڵەندا
٢/١٠/٢٠١٩
تێبینی:
بۆئاشنابوون بە چەمکی شۆڕش و ڕیفۆرم خوێنەر دەتوانێت بگەڕیتەوە سەر تیزەکانی ڕۆزالوکسمنۆرگ بەتایبەت کتێبی ڕیفۆرمی کۆمەڵایەتی ،یان شۆڕش
اصلاح اجتماعی ام الثورة

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە