(الابتکار – بەدى هاتوو بەدیهێندراو – Inovation )

Sunday, 06/10/2019, 22:13

5847 بینراوە


ئینۆڤەیشتن ( Inovation ) زاراوەیەکە بەواتاى گەشەسەندنى دروستکردن یان گەشەکردنى هەر بەهایەکى نوێی بەکارهاتوو لەچارەسەرو داواکارى نوێ یاخود کۆن یان بازاڕ بە هەرڕێگەیەکى تازە(1) دەستەکەوتە ( ئینۆڤاتیەکان – مبتکر – بەدیهاتووەکان )لەڕێی جۆرى پسپۆڕی لە پرۆژەکان و بەکارهێنراوەکانى تەکنۆلۆجیاو بیرکردنەوە ڕێپێدراوە ئاسانەکانى بازاڕ یان حکومەتەکان یان کۆمەڵگا یان کارە باڵاکان و لەزۆربەى کاتەکاندا بەکاردەهێندرێت لەڕێ پرۆگرامەکانى گەشەی بەدیهاتن . (ابتکار – Inovation – "داهێنراو "بەدى هاتوو ) لەبنچینەدا بەواتاى ڕووداوەکانى شتێک بەزوویی کە هاو واتاى (دیناو – مکاشفە) بەزوویی دێت .
وشەى (ئینۆڤەیشن) ى ئینگلیزى وەرگیراوە لەوشەی (In novare) ى لاتینی بەواتاى نوێکردنەوەو گۆڕان . لەزمانى عەرەبیدا لەبەرامبەر زاراوەى ( ابتکار )دا زاراوەکانى وەکو : ( ابداع – ابتداع – اخترع – ستحداث– تجدی – حدپ – مبتکر – مخترع – مستحدپ ) بەکارهاتوون (2). ئەم زاراوەیە ( ابتکار- بەدى هاتوو) : ئاماژەیە بۆ بەکارهێنانى بیرۆکەو شێوازى ئاڵوگۆڕ بەباشترین شێوە . یان هەڵدەسێت بە شتێکى جیاوازتر لەبرى گەشەکردن بە شتەکە خۆى و بەشێوەیەکى باشتر . 
* پێناسەکانى ابتکار – Inovation – "داهێنراو "بەدى هاتوو: - لەڕووى بەرهەمهێنانەوە : بەرهەم هێنانى شتێ:ى نوێیە لە ماوەو کاتێکى دیاریکراودا بۆکارلێکردنى تاک و شارەزاییەکەى . - لەڕووى کرداریەوە : دەستەواژەیەکى کردارى دیاریکراوە ، پەرچەکردارێکە بەجیاکردنەوەى بێژە بەوەى لەماوەیەکى دیاریکراودا . - (دالتما – Daltman Ducan) : و (هۆڵباک – Holbek ) : ئیبتکار : کردەیەکى گشتگیری داهێنانە . نزیکە لە پێشنیاز . دەربڕینە لەواژەى کردارى داهێنان . بەرهەمهێنانى وێناى تازەیە بۆ چارەسەرى کێشەیەکى دیاریکراو ، هەروەها بەشێکە لەرۆشنبیری تاک .
- شیمیر هورن – Shermer Horn .R. J: دەستکەوتى بیری نوێ و دروستکراوە لە کاتى ئەنجامدان و ئەزموونکردنیدا . ئیبتیکار بە (فكرة– بیرۆکە ) دەستپێدەکات پاشان جێبەجێدەکرێت .
- مایکڵ پۆرتەر – Michael porter : ئیبتیکار : کردەى چونە ناو تەکنۆلۆجیاى نوێیە ، بۆهەر فرمانێک و هەستان بەکارى هێنەرانە لەهەمان کاتدا . 
- دکتۆر سەعید ڕوکیل : ئیبتیکار دەستەواژەیەکە لەکردەیەکى هەڵسوڕاو بەهەر کارێکى ئەرێنى کە ڕێگاو هۆکارى بەرهەمەکە بۆ بەرهەمە جیاوازو جۆراوجۆرەکان .
* گرنگى و بابەخى زاراوەى : (الابتکار – بەدى هاتوو بەدیهێندراو – Inovation ): 1) چاکسازى لەچۆنێتى بەرهەمەکان . 2) گەشەپێدانى بەهرەى بیری کەسی لەکاتى کارلێکردنى بەکۆمەڵ و ئەزموونى ئاڵو گۆڕى هەست و سۆز. 3) لاى بەشداران ( وێنە ) بایەخدارو گرنگ دەکات . 4) گیانى ململانێ دروستدەکات لەناو بەشداراندا . 5) چارەسەرى بەشێک لەکێشە هونەریەکانى بەرهەم دەکات .
* تایبەتمەندیەکانى (الابتکار – بەدى هاتوو بەدیهێندراو – Inovation ): 
1) نواندن بەشێوەیەکى نوێ ئەنجامدەدرێت . 2) لەڕووی( بەش و کۆ) وە دەچێتە ناو شتە تازەکانەوە . 3) لەڕێى ململانێوە تواناکانى جیاوازى و جوڵاًندن زیاد دەکات . * ئەو هۆکارانەى کاردەکەنە سەر (الابتکار – بەدى هاتوو بەدیهێندراو – Inovation ):
= پۆلێنکردنى هۆکارەکانى ئیبتکار دەگەڕێنەوە بۆ سێ کۆمەڵەى پەیوەست بە : 
1. هۆکارەکانى کەسێتى . 2. هۆکارەکانى ڕێکخستن . 3. هۆکارەکانى ژینگەیی .
بەگشتى ئەم زاراوەیە لەزۆربۆنەو کات و شوێنى هەجۆرو جیاوازدا بەکاردێت و شانۆش سوودى لەم زاراوەیە بینیوە و زیاتر لەڕووى فەنتازى و شارەزایی و تاقیکردنەوەى وزەى خەیاڵ و ئامادەکارییەکانى کارى نواندندا بەکاردێت و پێویستە ئەکتەر لەتەمەن و قۆناغەجیاوازەکاندا بایەخ بدات بەمەشقەکانى ئەم بابەتەو بەگرنگى و بایەخەوە تە ماشاى بەکات لەهەر بەکارهێنانەکانى : " دەنگ و جەستەو خەیاڵ و ئازادى و سنورەکانى خەیاڵ و ڕاهێنان لەسەر ڕووناکى و موزیک و ئارایشت و هتد ..." کە بۆچوونى بەندە ئەمانە دەبنە پێشمەرجى کارى پراکتیکى لە شانۆی نوێ و هاوچەرخدا . 

ژێدەرو سەرچاوەکان : 
خوێنەرانى بەڕێز بۆ نووسینى ئەم بابەتە سوودم لەم سەرچاوانە وەرگرتووە : 
سەرچاوەى پێشنیاز کراو بۆ خوێندنەوە : 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە