قەحبەخانەی سیاسەت

Tuesday, 08/10/2019, 18:36

7338 بینراوە


بەرهەمیی کومونیزمی سووننەتی لە سۆڤیەتی پێشوو بۆ کورد، خنکاندنی کۆماری مهاباد و لە سێدارەدانی پێش هەنگانی ئەو کۆمارە بووە بۆ کورد! چەپیی سووننەتی تا ئەوسەردەمەش هیچ خێروبێرێکی بۆ نەتەوەکەمان بە دیاری نەهێناوە! کۆماری مهاباد ڕووخا، دوای چەند دەیەکیش سۆڤیەت ڕماو پارچە پارچە کرا!
تا ئەم سەردەمەش هیج زلهێزێک دەستی کوردی نەگرتووە تا لە جۆگەلەیەک بی پەڕێنێتەوە بۆ جۆگەلەیەکی دیکە. کاتێکیش جوابی سڵاویان داوینەوە کە کاریان پێمـان بووە! لە بازاڕی کۆنەفڕتۆلێ سیاسەتیی سەدەی ١٩و٢٠ دا قوربانیی هەری مەزن نەتەوەی کورد بووە.
کورد دووجار چەوساوەتەوە و بۆتە قۆچی قوربانیی! جارێک دونیای دەرەوەی کوردستان سەریان بڕیوە، جارێکیش سەرکردەوبن کردەی گزیر مەسلەکی کورد چەقۆی لە ملی سووە تا بەرژەوەندیی بنەماڵەکەی خۆی پێ بپارێزێ.
دوێنێ کۆنە سووزمانیی دەوران، وەزیریی دەرەوەی رووسیە،لاورۆڤ لە لایان وڵاتفرۆشانی بنەماڵەی بارزانی فەڕشی سووری بۆ راخرا و رووی کردە بارەگای بنەماڵەی بارزانی و فرمێسکی تیمساحیان بۆ ڕشتین.ئەوەی کە بۆ من سەرنجڕاکێش بوو ئەوەیە کە داوایان لە لاوڕۆڤ کردوە کە کوردەکانی سووریە بپارێزێ!
تەنیا کوردی گێل و کوردی گێژداغ باوەڕ بە بنەماڵەی بارزانی دەکا کە بۆ خۆیان وەستای خەندەق و وەستای بە کوشتدانی منداڵی ساوای ژنی دووگیانن! ماوەیەکی زۆرە کەمپی مەخموور بە فەرمانی ئەردۆغآن و جێ بەجێ کردنی کوێخا مەسعود لە ناو کەمپەکاندا گەمارۆ دراون! کە چی داوا لە لاوڕۆڤ دەکا کوردەکانی رۆژئاوا بپارێزێ!
ئەوەندەی کە ئەردۆغان و دەسەڵاتەکەی دژی خۆ بەرێوە بەریی رۆژئاوای کوردستان، بنەماڵەی بارزانی دوو ئەوەندە دژی ئەو دەسکەوتن کە خەریکە هێدی هێدی پەروەردە دەبێ.دەسەڵات لە باشووری داگیرکراو لە ئازادی و دێمۆکڕاسی دەترسێ،خەمخۆریی بۆ کوردەکانی رۆژئاوا تەنیا پۆزێکی سیاسییە کە نیگریسەکانی سەری رەش خۆیان پێ هەڵدەکێشن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە