ئەردۆگانی رەگەزپەرست و خوێنڕێژ، تا ناقڕگەی لە تاوان و ستەمکاریدا نوقم بووە، تا سەر ئێسقان دژایـەتی گەلی کوردی ئازادیخواز و ئاشتیخوازی بیتاوانمان دەکات، تا بڵێی کابرایەکی دڕنـدە و بەدرەفـتار و نامـەرد و کـردار قـێزەوەنـە، هەلپەرست و خـۆپـەرست و لەخـۆباییە و تووشی نەخـۆشی شیـتی گەورەبـوون بووە، دیکتاتـۆرێکی سکـۆپاتییە و خـۆشی و چـێژ لە ئەشکـەنجـەدان و سەرکوتکردن و کـوشـتن و خوێنڕشتـنی بێتاوانـان دەبینـێت، بە تایبەتیش کورد، زەلامێکی سەدڕووە و دڕنـدەیـەکی بێـوێنەی ناهـەمـوارە.
قورئان دەگرێتە دەستەوە و بەرزیدەکاتەوە، وا خۆی پیشان دەدات، کە فریشتەیە، کەچی بە خوێنی کوردی بێتاوان دەستـنوێژ دەشوات.. وا دەزانێت کە خەڵکی هـێندە ساویلکەن و نەزان و بێ ئاگـان و تاوانەکـان و کـردارە قـێزەوەنەکانی نـابینن و بە درۆ و دەلـەسە و بە سیناریۆ هەڵبەستراوەکانی بـڕوا دەکەن و خـۆڵ لە چـاویـان دەکـات.
لە سایەی ئەم دیکتاتۆرە لەخۆباییەدا، کە هەموو دەسەڵاتەکانی تورکیای قورخکردووە و تاکـڕەوانە بڕیـار دەدات و خـۆی لە سەرووی یاساوە دادەنێت.. لە سایـەی سیاسەتی شکستخواردووی لەسەر ئاستی ناوە و دەرەوەدا، تورکیای تووشی قەرزاری و دەیـان قەیـرانی سیاسی و ئابـووری کـردووە. تورکیـای کـردووە بـە دەوڵـەتـێکی لەشکـرتاری سەرکـوتـکەر و داپڵـۆسین، تورکیای کـردووە بە زینـدانستان، ئـازادی و دیمـوکـراتی و دادپەروەری و یەکسانی و مافەکـانی مـرۆڤ ئـازادی رۆژنـامەوانی، لە تورکیادا لەژێـر بوونیان نییە و سفـرەوەن. تا دێت نـرخـی ليـرەی تورکی لە بـەرانبەر دولار لە دابەزین دایە و ئابووری تورکیا بەرەو دارووخان دەڕوات. رێژەی هەژاری و بێکاری و گەندەڵی و هەڵکشندایە.. لە رووی سیاسیشەوە حـزبە دەسەڵاتـدارەکەی ئەردۆگـان کەلەبەڕێکی گەورەی تێکەوتووە و دووچـاری شکـستی گەورە بـووە.. ئەوەبـوو لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکانـدا، شاری ئیستەمبـوڵ و چەنـدین شاری تـریـان لەدەسـت دا، جیابوونەی عەبـدوڵڵا گول و داود ئەحمەد ئۆغـڵۆ و عـەلی بابـاجان لە سەرکـردایەتی پـارتی داد و گەشەکردن، گورزێکی تر بوو لە ئەردۆگـان درا.. ئەم کێشە ناوخـۆیی و دەرەکیـانە لە سایەی سیاسەتی تاکڕەوی و شکستخواردووی ئەردۆگان دا سەریان هەڵـداوە.. تابێت نارەزایی و تووڕەیی خەڵکی و دوژمنـانیەتیکردنی ئەردۆگـان لە زیـاد بوونـدان.
ئەردۆگان دەیەوێت ئەم کێشانە بەرێتە دەرەوەی تورکیا، بە ناوی پارستنی سنوورەکانی تورکیا و دروستکردنی بە ناوە ناوچەی ئـارام، بە قـورسترین چەکی کوشندەی زەوی و ئاسمانی هێڕش بکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان و ژینۆسایدی کورد بکات و کوردستان وێـران بکات و خەڵکەکەی دەربەدەربکات و سێ ملیۆن ئاوارەی عەرەبی سووری و بە سەدان خێزانی تورک لە رۆژئاوای کوردسـتان نیشـتەجێ بکـات و دیمۆگـرافیای ناوچـە کوردسـتانییەکـان لە بەرژەوەنـدی عـەرەب و تـورک بگـۆڕێـت.. مـاڵ و زەوی و زاری کـورد بەسەر عەرەب و تورک و جاشە بەکرێگیراوەکانیدا دابـەش بکـات.