بەر لە تورک و ئەمریکا خۆمان بەرپرسى نەهامەتى رۆژئاواین

Wednesday, 09/10/2019, 21:05

9784 بینراوە


ئەوەى کە لەرۆژئاوا رویدا شتێکى چاوەڕوان کرابوو، لەبەر ئەوەى تورک و عەرەب و فارس هەموویان دوژمنى سەرسەختى کوردن، بۆ لەناوبردن و جینۆسایدکردنمان هەموو رێگەیەک دەگرنە بەر، سەربارى ئەوەى کە چواردەورمان بەدوژمنى سەرسەخت تەنراوە،کەچى بۆخۆمان زۆر بێخەمین هەمیشە لەدژى یەک لەسەنگەرداین،وەک کریس کۆچێرا دەڵێت (دوژمنى گەورەى کورد، تورک و فارس و عەرەب نى یە، بەڵکو کورد خۆیەتى).ئەمەش وایکردوە کە دوژمنان بەسانایى  زەفەرمان پێبەرن وبمان کەن بەپۆڕى خوراو.گەر سەرنج بدەن سەرەتاى ساڵى 1976 و سەرهەڵدانى ینک یەکەم کارى ئەو هێزە شەڕ و ململانێ بووە لەدژى  پارتى و بەکوشتدانى هەزاران کەس لەپێناو هیچدادواتر خوڵقاندنى کارەساتى هەکارى لێکەوتەوە.هەروەهاشۆڕشى رۆژهەڵاتیش هێندەى خەریکى شەروکوشتارى ناوخۆى نێوان کۆمەڵەو دیموکرات بون،نیو هێندە لایان لەدوژمن نەدەکردەە، لە باکوریش کاتێک پەکەکە دروست بوو،ئەویش یەکەم کارىدژایەتى وشەڕولەناوبردنى پارتەکانى دیکە بوو، پاشان ساڵانى 1991بەدواوە کە کوردى باشور توانى فەرمانڕەوایى ناوچەیەک بکات، لەبرى ئەوەى بیر لەیەکێتى نەتەوەیى و یەکگرتن  پێک هێنانى هێزێکى تۆکمە وسەرکردایەتیەکى لێهاتوو بکاتەوە، ببێتە پەناو ئارامگەیەک بۆهیزەکانى دیکەى پارچەکانى کوردستان،یەکەم کارى راگەیاندنى شەڕبوو لە هەمبەر پەکەکە، دواتر، بەرپاکردنى چەندین شەڕ بووە لەدژى هێزەکانى دیکەى باشوور و و حزبەکانى رۆژهەڵات، پاشانیش کە شۆڕشى رۆژئاوا سەریهەڵدا و کورد بەرابەرایەتى پەیەدە توانى بەشى زۆرى ناوچەکوردیەکانى ئەوێبخاتە ژێرکۆنترۆلى خۆیەوە،وەڵى ئەوانیش فەرمانڕەوایى و دەسەڵاتێکى تۆقێنەریان سەپاند و سانسۆریان خستەسەر زۆرێک لە پارتەکانى ئەوێ، لێرەو لەوێ لەلایەن پەیەدەوە پەلامار دەدران و لەبرى پێکهێنانى بەرەیەکى فراوان و رێکخستنێکى مەزن کە بتوانن روبەروى هەردو دژمنى (تورک وعەرەب )ببنەوە.کەوتنە کوشتن و راوەدونانى نەیارانى سەربەپارتەکەیان،کەئەمەش،بەراستەوخۆ لەلایەن تورکیا و بە سەرکردایەتى مەسعود بارزانى و دروستکردنى(قەسەدە) پیادەکرا، بۆیە ئەو ئەنجامانەى کەئێستا لە رۆژئاواو باشور بەزیانمان گەیشتوە بەرى رەنجى ئەو ململانێ و دوژمنایەتیەمانە. کە دڵنیاشم تا عەقڵیەت و پاوان خوازى و خۆبەگەورەزانین وسەرکەشیمان وابێت حاڵمان لەمەباشتر نابێت. 
لەلایەکى دیکەوە گەر هەندێک شۆڕبینەوە بەناو مێژوو، رابردوى کورددا، هەمیشە دەبینین کە کورد لە بوارى سیاسەت و دیبلۆماسیەتدا فریودراوە، هەمووکات  دوژمنان وەک داشى دامە و لەیستۆک بەکاریان هێناوە،تا کاریان بەکورد  بووە خۆشەویست وئازیز ورێزداربوون، بەڵام کاتێک بەمەرام گەیشتون و پیلانى خۆیان  هاتۆتە دى،ئیدى کوردیان فەرامۆشکردوە،گورگان خواردویان کردوون، بەداخەوە نەمانوانیوە نەهامەتى روخانى کۆمارى کوردستان، شکست  و بەشودانى کوردان و(ئاشبەتاڵى 74 )بکەینەو وانەیەک،کە ئەمجارەش مخابن هەمان هەڵەو کەمایەسى بەرۆکى رۆژئاواى گرتۆتەوە، پێم سەیرە کە پەیەدەیەک هەڵگرى بیرى چەپ و سۆسیالیزمە،خاوەنى کۆمەڵێک سەرکردەى شارەزایە و کۆرپەیەکى  پەکەکەیە ئەوها فریو بدرێت و لەخشتە ببرێت،،لەبەر ئەوەى هەمیشە پەکەکە خەختى لەوە کردۆتەوە کە ئەمریکا دوژمنى سەرسەختى سۆسیالیزم و هەڵگرانى بیرى چەپە،پەکەکە بەردەوام جەختى لەوە دەکردەوە کە ئەمریکا  پێشەواى ئیمپیریالیزمى جیهانەو هەرگیز رێگە نادات وڵاتانى ژێردەستە بگەنە سەربەخۆى و لەو بوارەدا ئەمریکا مێژوویەکى تاڵ و رەشى هەیە. بۆیە پەکەکەش لاى ئەمریکا هیچ جیاوازى نیە لەگەڵ(ڤێتنام و کەمبۆدیا و کۆبا و..)کەچى بەداخەوە پەکەکە بۆخاترى هەندێک چەک و هاوکارى لۆجستى رابردوى ئەمریکاى فەرامۆشکرد،خۆشباوەرانە بووە دۆستێکى دلسۆز و بەئەمەکى، بەبێ ئەوەى هیچ حسابێک بۆئایندە و پاشەرۆژ بکات، یان رێکەوتن نامەو پرۆتۆکۆلێک لەنێوانیاندا هەبێت.یان هیچ نەبێت پەیەدە و پەکەکە ئەو ماوەیە بکەن بەدەرفەت و قۆستنەوەى هەل تا بتوانن  ئامانج و ئاواتى خۆیانى پێ بێنە دى. خۆشباوەڕى و متمانەى رەها بە ئەمریکا ئەو ئەنجامەى لێکەوتەوە. لەوانەش ناخۆشتر،کەزیاتر نیگەران  پەستمان دەکات.وەک سەرەتا وتم دوژمن ومۆرانەکانى ناوخۆن، تۆ سەرنج بدە ، ئیسلامییە ئیخوانەکان جاش ئەردۆگانەکان،کە بەروونى دەبیننو چاویان لێ یە رژێمى تورکیاى ملهور،ِ بەتۆپ و فرۆکە بەبەرچاوى جیهنى ئیسلامیەوە  کورد قڕدەکات،لەسەر خاکى خۆى دەیکوژێت و ماڵى دەسوتێنێت،کەچى بەیەک وشەش چى یە هەڵوێستیان نەنواند، بۆموزایدەش ئەو تاوانەى تورکیایان ئیدانە نەکرد، ،کەچى بۆ مناڵێکى فەلەستینى هەموو شین رۆ رۆ دەکەن، کەمن پێم چاکترە ئەوانەى کەزۆڵە کوردن سەربەئیخوان و یەکگرتوون، لەپێش رژێمى داگیرکارى تورکیاشەڕیان بکرێت و لەنێو ببرێن ، لەوەش ناخۆشتر مەسعود بارزانى گەورە جاش و نۆکەرى ئەردۆگان،کە تەواوى خاکى وڵات و داهاتى بەتورکیا فرۆشتوە.بۆتە کۆیلەو داردەستى تورک،هەمیشە لەدژى رۆژئاواو شۆڕشەکەى پیلان وکارى چەپەڵى ئەنجام دەدا،کەچى داواى رێگرى لەهێرش و پەلامارى تورکیا دەکات، یان سەرشۆڕ و خۆفرۆشێکى وەک شڤان پەروەر،(لەگەڵ ئەوەى ساڵانێکى زۆر لەلایەن تورکیا و فەرمانى گرتن و زیندانى درابوو)زۆر بێ شەرمانە بۆ پاڵپشتى و سەرخستنى ئەردۆگان بەیاوەرى مەسعودى گەورە جاش چووە وە تورکیاو وەک دەستکەوتو شانازییەک لەپاڵ ئەردۆگانى کورد کوژا وێنەى گرت و بسکەى سمێڵى دەهات، کەچى ئەویش ئیمشەو بۆخەڵکى رۆژئاوا فرمێسکى تیمساحى دەڕشت، قسەى بەتورکیا و ئەردۆغان دەگوت .جا بەداخەوە دەیڵێم وناچاریشم دان بەو راستەیدا بنێم،بەڕەشبین  ترسنۆک وناپاکم دائەنێن کەیفى خۆتانە،، ئێمەى کورد کەئێستا خاوەنى چل ملیۆن کەسین، گەر ببینە چەندین ملیاریش ، هەتا خاوەنى ئەو عەقڵیەتەى ئێستاو ئەو سیاسەتە سەقەتەو ئەو سەرکەشیى و ناپاکییەى ناوخۆ بین، حاڵمان هەروا دەبێت، جگە لەهەلڕشتنى فرمێسک وئاخ وئەسەف، هات و هاوار و داواى بەهاناوە چوون هیچ چارەیەکى ترمان نابێت. بەرلەوەى لۆمەى دوژمن بکەین باسەرزەنشتى خۆمان بکەین
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە