دۆنمە: جولەکە هەڵگەڕاوەکانی تورکیا (بەشی سێیەم)

Thursday, 10/10/2019, 0:42

7688 بینراوە


- دۆنمە: جولەکە هەڵگەڕاوەکانی تورکیا و ئەو نهێنیە شاراوەیەی کە ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- ئەردۆگان و ڕەچەڵەکی بنەماڵەی ئەردۆگان ..
- بۆ تێگەیشتن لەم بابەتە مێژووی و گرنگە خوێنەری بەشی یەکەم و دووهەم بن
- کۆکردنەوەی بابەت: زانکۆ ناصر احمد بگ
**********************************************
دکتۆر موستەفا توران لەکتێبەکەیدا بە ناونیشانی (دونمەی یهود) دەڵێت کە باپیری وهابیەکان (تجین سلیمان ) لە ڕاستیدا ناوی (تیجان شولیمان)ە و ئەندامی کۆمەڵەی یهودی بووە لە بصرە ی عێڕاق ، هەموو ڕاپۆرتە هەواڵگریەکانی عێڕاق بەناوی (یهود دونمە و ڕاستی وەهابیە سعودییەکان ) ناوی هاتووە و تەنانەت (رفعت سلیم کبار ) دەڵێت شولمان لە دوای ئەوەی دونمە پێی خۆی داکوتی لە تورکیادا ئەمیش بەرەو حجاز بەڕێ کەوت و لەوێ نیشتەجێ بوو لە گوندؿک بە ناوی (عینیە) کە ئێستا شانشینی عربی سعودیە ، هەروەها کوڕەزاکەی مزهبی وهابی ئیسلامی دامەزراند لە سعودیە ، لە ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکانی عێڕاق هاتووە دەڵێت کە شولمان لە دیمشق و قاهیرە ڕاگوازراوەتە بۆ مکە و لەوێشەوە بۆ حجاز لەبەر ئەو دووبەرەکیانەی کە شولمان نابویەوە لەو شارانەدا ، دواتر شولمان ناوی گۆڕی بە عبدالوهاب و کوڕەکەی محمد وهەبیەتی مۆدێرنی دامەزراند .

'' ڕاپۆرتە هەواڵگریەکانی عێڕاق چەندین ڕاستی لەسەر بنەماڵەی سعود دەخەنە ڕوو لەیەکێک لە ڕاپۆرتەکاندا کە ئیبراهیم شمری سەرۆکایەتی کۆکردنەوەی ئەو ڕاپۆرتەی کردووە دەڵێت پاشا عبدالعزیز کوڕی سعود یەکەم پاشای شانشینی عربی سعودی ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ (مردخای کوڕی ئیبراهیم ی کوڕی موش )، کە بازرگانێکی یەهودی بووە لە(( بصرە و نجد )) دواتر مویش بووە بە ئەندامی هۆزی عنیز وهەر لەوێ ناوەکەی خۆی گۆڕیوە بۆ (مرقان کوڕی ئیبراهیم کوڕی موسا ) دواتر موردخان کچێکی لە هۆزی (ئەنزاهە) بۆ کوڕەکەی (دانیال ) کە دواتر ناوی کوڕەکەی گۆڕیوە بۆ (القارن) دەهێنێت و لەم یەکگرتنەدا بنەماڵەی سعود هاتە بوون'' .

نووسەر( سعید ناصر ) لە پەرتووکی ( مێژووی بنەماڵەی سعود ) دەڵێت لە ساڵی ١٩٤٣ کونسوڵی سعودیە لە مصر بە ناوی محمد تمامی لێکۆڵینەوەی لەبارەی (شجرەی ) بنەماڵەی سعودبە کرد و بۆی دەرکەوت کە هەردوو بنەناڵەی وەهاب و سعود بەک بنەماڵە بوون و دواتر لەبەر ئاشکرا نەبوون کراون بە دوو بەشەوە .

لەسەرەتای جەنگی جیهانی یەکەم ، ئەفسەرێکی یەهودی بەریتانی بە ناوی (دیفید شکسبیر ) چاوی بە کوڕێکی ئالی سعود دەکەوێت لە ریاض ، دوای کۆبوونەوەکەیان ئەم ئەفسەرە سەرکردایەتی هێزێکی سعود دەکات بۆ لەناوبردنی نەیارەکانیان لە هۆزەکانی تر و سەرکەوتوو بوو لەو هێرشەدا ، دوابەدوای ئەو ڕووداوە ، لە ساڵی ١٩١٥ کوڕی سعود چاوی بە نێردراوی بەریتانی (براسی کوکاس ) خاوەنی کۆمپانیای کوکاس لە ناوچەی خلیج دەکەوێت و لەوێدا بە سعود دەوترێت کە واباشترە بۆ بەرژەوەندی بەریتانیا کە یەهودیەکان خاوەنی دەوڵەتێک بن و ئەوان نیشتیمانێکی نوێیان بۆ درووست دەکەن لە ناوچەی عربی و ئەوەی پێویستە لەسەر سعود دان بەو دەوڵەتەدا بنێت ، هەر لەوێدا ئالی سعودی یهودی دەڵێت گەر بەمن دەڵێن جارێک و هەزار جار دان دەنێم بەو دەوڵەتەدا و دەبێت یەهوودیەکان بگەڕێنەوە زێدی باو باپیرانیان لە فلستین و ئێمەش وەک سعودیە هاوکاری یەهوودیەکان دەکەین بۆ نیشتەجێبوونیان
، دوای دوو ساڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا (بلفور ) نامەیەک دەنێرێت بۆ بارۆن ( والتر ڕوتشایلد ) یەکێک لەسەرکردەکانی یەهوود و سەرۆکی بنەماڵەی ڕۆتشایلد و خاوەنی بانکی نێودەوڵەتی ،...

لە نامەکەدا وەزیری دەرەوە بە ڕۆتشایلد ڕادەگەیەنێت کە شاهنشای بەریتانی ڕەزامەندی داوە لەسەر درووستکردنی دەوڵەتێکی یەهودی و لەهەمان کات پشتیوانی ٢ ووڵاتی بە ڕەچەڵەک یەهودیان وەرگرتووە کە یەکێکیان بنەماڵەی سعود ەو ئەوی تریشیان تورکیای کمال ئەتا تورک کە هەردووکیان بە ڕەچەڵەک دونمەن و پێویستیەکانی درووست بوونی ئەو دەوڵەتەمان ڕوون کردۆتەوە بۆ هەردوو یاریزانە سەرەکیەکەی ناوچەکەو ئەوانیش بە ناوی دەوڵەتی خۆیانەوە پشتیوانی درووست بوونی دەوڵەتی یهودی دەکەن لە فلستین بۆیە پێویستە کە بە زووترین کات ڕێکاری دارای و گواستنەوەیان ئەنجام بدرێت بە پشتیوانی ئێوە .

دوای جەنگی جیهانی یەکەم ، لەلایەن بەریتانیەکانیەوە ئاسانکاری بۆ بنەماڵەی سعود کرا کە بچنە دەسەڵاتەوە لە پارێزگاکانی (( حجاز و نجد )) ، کە لە پێشووتر لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانیدابوون ، ئالی سعود ڕێبازی وەهابیان وەک ڕێبازی سەرەکی لە سعودیە دانا بۆ شوێنکەوتوانی ئیسلامی و وەک کمالی دونمی کەوتنە گیانی شوێنکەوتوانی هەموو ڕێبازەکانی تر و بە هەڵگەڕاوەو لادەر لە دین ناویان هێنان ، ئەمانیش وەک کمالیەکان هەموو بەرگە ئیسلامیەکانی تریان لابرد و بەرگێکی ترسی نوێیان هێنایە ناوچەکە و لەوکاتەوە تا ئێستا ئالی سعود و تورکیای کمالی و دوای کمالی و ئەردۆغان ی ئێستا بەردەوامە لە پشتیوانی کردنی دەوڵەتی ئیسرائیل.

دوڵەتی قوڵ ( ئەرگەنەکۆن) و دونمە
ئەرگەنەکۆن چییە : بریتیە لە ڕێکخراوێکی نهێنی لە تورکیا کە ئامانجی پارێزگاری کردنە لە تورکیا ی نوێ و پارێزگاری کردن لەهەموو دەستکەوتەکانی تورکیای علمانی دوای ئەتا تورک و بە هەموو پرەنسیپێک دژی دەوڵەتی ئیسلامیەو دامەزراوەیەکی یەهودیە کە پارێزگاری لە هەموو پیرۆزیەکانی یەهودە لەناوچەکەدا و لە تازەترین کارییان هێنانی ئەردۆغان بوو بۆسەر دەسەڵات بەناوی کەسایەتیەکی سیای ئیسلامی ڕیفۆرمخوازی دەسەڵات کە ئێستا دێینە سەر باسی ئەردۆغان و پەیوەندیەکانی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل .
دوای دوو سەردانم بۆ تورکیا فرسەتی ئەوەم بۆ هەڵکەوت کە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی دەوڵەتی قوڵ (ئەرگەنەکۆن ) دابنیشم لە ساڵی ٢٠١٠ کە زۆرترین قسەو باسەکانمان لەسەر پەیوەندیەکانی تۆڕی ئەرگەنەکۆن بوو لەگەڵ دەرەوەی تورکیا کە ئەم بابەتە بابەتێکی هەستیار بوو بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی ئەرگەنەکۆن کە بەرپرسیش بوو لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا پێشی ووتم کە دەوڵەتی قوڵی هاوشێوەی ئەرگەنەکۆن لە لە ووڵاتانی دراوسێی وەک (میسر و سعودیە وئەردەن و سوریا ) بوونیان هەیە و بە بەرچاوگرتنی پەیوەندیەکانی نێوان دۆنمە و ئەرگەنەکۆن...

هەروەها پەیوەندیە هەواڵگریەکانی نێوان ئالی سعود و دۆنمە و هەروەها پەیوەندیەکانی وەهابیەکان و دۆنمە لە جزیرەی عربی ، زۆر ڕاپۆرتی نهێنی بوونیان هەیە کە پەیوەندی سەرۆکی لە کار لابراوی میسر (حسنی مبارک ) و سەرۆکی دەزگای نهێنی میسری عمر سلێمان و حکومەتەکەی بنیامین ناتانیاهۆ لە ئیسرائیل لە دۆخێکی باڵای پەیوەندیەکاندایە و هەروەها ئەم پەیوەندیانە شیکاری پاڵپشتی ئەردۆغانمان بۆ دەکات بۆ شۆڕشی میسری و پاڵپشتی ئەردۆغان بۆ گروپە تیرۆرستیەکانی دوای حکومەتەکەی معمر قزافی و خۆی وا دەردەخات کە پاڵپشتی دیموکراتی دەکات و دەیەوێت خۆی وا نیشان بدات کە کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەرگەنەکۆن بهؿنێت و دەسەڵاتی خەلافەتی عوسمانلی بهێنێتتەوە پێشەوە بەوەی وڵاتەکانی میسر و لیبیا کە پێشتر سەر بە دەوڵەتی عوسمانی بوون بهێننەوە ژێر دەستی خۆیان بە ناڕاستەوخۆ ،...

کە ئەمەش پلانێکی بۆ داڕێژراوی دۆنمە بوو بۆ دوورخستنەوەی شک لەسەر یەهودیەکان و ئیسرائیل و لەهەمان کات فراوانکردنی دەسەڵاتی یەهوود و گەڕاندنەوەی جوگرافیای یەهوود بۆ پێش ٣٠٠٠ ساڵ و هەروەها یەهودیەکان وا ئەردۆغانیان پیشان ئەدا کە دەیەوێت سوڵتانلی عوسمانی بهێنیتێوە ئاراوە وەک پێشتر باسمان کرد کە یەهودیەکان چۆن مۆرکی ئیسلامیان هێنایەوە پێشەوە تا ئیسلامیەکانی دنیا کۆبکەنەوە و لەژێر یەک ئاڵادا و بەناوی ئیسلام و دوور بن لە ئیسرائیل و مساڵحەکانی یهوود وەک چۆن ڕووسیا جەنگی چەندین ساڵەی لەگەڵ شیشان بە سیاسەتێکی پۆتین کۆتای پێهێنا کاتێک (رمزان قادیرۆفی ) سەرۆکی ئێستای شیشانی لە پلەی هەواڵگری ڕووسیەوە گواستەوە بۆ دەسەڵات و کردی بە سەرۆکی شیشان بەناوی سەرۆکێکی ئیسلامی و لەهەمان کات بە بێ تەقە کردن توانی شیشان بخاتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی و هیچروپێکی ئیسلامی بەرهەڵستکار بۆی نییە بیانوو بگرێت لەبەر ئەوەی ئێستا سەرۆکی شیشان موسوڵمانە .
با بگەڕێینەوە سەر باسەکەمان ...


ئەردۆغان کێیە؟
لێکۆلەرەو نووسەر (ئەرجون فویراز ) مقۆمقۆیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هؿنا دوای ئەوەی کە هەندێک دۆکۆمێنتی بڵاو کردەوە لەسەر سەرۆکی ووڵاتەکەی ئەردۆغان و خێزانەکەی ئەمینە ئەردۆغان و هەندێک بەرپرسی تورکیا لە پارتی داد و گەشە پێدان و سەرۆکی پێشووتری ئەم پارتە عبداللە گولن پەیوەندیان بە دۆنمە و کارکردنیان بۆ دەوڵەتی یەهوودیەکان و بکەری هەموو ڕێوڕەسمە ئاینیەکانی دۆنمە و یەهود و لەلایەکی ترەوە لە ژێر پەردەی ئیسلامێتیدا بۆ نەڕەنجاندنی نەیارەکانیان و لەهەمان کات کۆکردنەوەی زوویربوان لە دەوڵەتی تورکی و پاکتاوی کۆمەڵێک کەسایەتی کە دژی دەوڵەتی ئەرگەنەکۆن و دونمە بوون و هەروەها بزواندنی هەستی ڕای گشتی بەوەی کە دەیانەوؿت دەوڵەتێکی ئیسلامی و دوور لەوەی کە هەست پێ بکرین کە ئەمانە سەر بە یهودیەکانن دابمەزرێنن .

بەپێی دۆکۆمێنتەکانی نووسەر (فویراز ) بنەماڵەی ئەردۆغان دەستیان گرتووە بەسەر کۆمەڵێک بازرگانی گەورە گەورە لە تورکیا لەوانە ( بازرگانی ئاڵتوون و نەوت ) هەروەها دەسەڵاتێکی ئابووری باشیان هەیە کە وای کردووە بتوانن لوتیان بخەنە ناو دام و دەزگاکانی سەربازی و ئیداری تورکی ، هەروەها ئەم نووسەرە لەبەشێکی تری ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت کە ئەمان رەتی دەکەنەوە بە دۆنمە ناوببرێن بەڵکو خۆیان ناوناوە ئیمانداران یاخوود برایەتی یاخود هەڤاڵان و تەنانەت مردنیشیان لە گۆڕستانی تایبەت بەخۆیان دەنؿژرێن .

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکەی فویرازی تەمەن ٤٧ ساڵ ئەو سەرپۆشەی سەری ئامینە ئەردۆغان خانمی یەکەمی تورکیا سەرپۆشێکی ئیسلامی نییە بەڵکو شێوە جۆرێکی یەهودیانە سەرپۆش لەسەر دەکات کە لە ناو یەهوودیە دونمیەکان بەو شێوازە سەریان دەپۆشن و باڵاپۆشی دەکەن .

لەبەشێکی تری ڕاپۆرتەکەی فویراز باس لە شوێنی لە دایک بوون و ڕەچەڵەکی ئەردۆغان دەکات کە دەڵێت ئەردۆغان لە ئیستانبوڵ لە دایک بووە کە زۆربەی خانەوادەکانی دۆنمە لەوێ نیشتەجێن و ڕەچەڵەکی ئەردۆغانیش تورک نییە بەڵکو لە بنەماڵەیەکی یەهوودی جۆرجیاییە لە کاتی شۆڕشی ڕووسی بەرەو تورکیا ڕایان کردووە .

هەر بە فەرمانی دۆنمیەکان لە منداڵییەوە ڕاهێنانی پێ کراوە لەسەر کاری تؿکدەرانەو ئامادەکارییان بۆ گردووە کە بگاتە دەسەڵات و ئامادەکاریەکانیش بە بەرگێکی ئیسلامی خستویانەتە مەیدانی سیاسی تورکیاو یەکەمین کاریش ساڵی ١٩٧٥ زەواجیان پێ کرد لە گەڵ ئامینەو خستیاننە ناو کۆمەڵگەی ئیسلامی و بۆ خۆ نزیک گردنەوە لێیان و بووە ئەندامی چەند دامەزراوەیەکی ئیسلامی .

نووسەر بەردەوام دەبێت لە ڕاپۆرتەکەیدا لە ڕوونکردنەوەی لەسەر ژیانی ئەردۆغان و دەڵێت شتشکی ئاسای بوو گەر ئەردۆغان دوژمنایەتی خۆی بۆ ئیسرائیل و یەهودیەکان دەرببڕێت بەڵام لەبەرامبەردا پەیوەندیەکانی خۆی توند و تۆڵ دەکرد لەگەڵ نؿوەندە ڕادیکاڵی و شەرانگێزەکانی وەک حماس و ئێران و حزب اللە .

هەر ئەم ڕاپۆرتانە وای کرد وە کە ئیسرائیل ناوی ئەم نووسەرە بخەنە لیستی تیرۆر و تورکیاش بەهەمان شێوە خستیانە لیستی تیرۆر و پاڵپشتی کاری تیرۆر
بەڵام بە هۆکاری بوێری فویراز هەرگیز گوێی بە ئیسرائیل و تورکیاش نەدەدا و هەردەم ئەردۆغانی بە بەکرێگیراوی ئیسرائیل ناوزەند دەکرد و هەموو کات بەڵگەی بڕوا پێکراوی دەخستە ڕوو لە نووسین و بابەتەکانی لەسەر ئەردۆغان چەند جارێک ڕووبەڗووی مەرگ بۆتەوە لەسەر نووسینەکانی بەڵام لێی دەرباز بووە .

کوڕەکانی موسا :
بۆ دووپات کردنەوەی لؿکۆڵینەوەکانی فویراز ، ڕۆژنانەنووسێکی توورکی بە ناوی (امین شولاشان ) لە ڕۆژنامەی حوریەی تورکی بابەتێکی بڵاو کردەوەو تؿیدا داوای لە خوێنەران کرد کە کتێبی کوڕەکانی موسا (تەیب و ئەمینە ) بخوێننەوە
خەڵکێکی زۆر بەدەم داواکاریەکەوە هاتن و وای کرد کە ئەو کتێبە خوێنەرێکی زۆری بۆ پەیدا بێت و ١٩ چاپی لەبەر گیرایەوە لەساڵی ٢٠٠٧ و هەر لە کاتی باسکردنی گتێبەکەدا ڕۆژنامە نووس شولاشان دەڵێت کە سەرەتا ئەم کتؿبەم خوێندەوە نەمتوانی وازی لێ بهێنم تا هەموویم تەواو کرد کە باس لە ەڵگە نامەکانی ناو کتێبەکە دەکات لەسەر ئەردۆغان و ژنەکەی ئەمینە و پەیوەندیان بە دۆنمە و یەهودیەکان و کارکردنیان بۆ ئیسرائیل و کارکردنی دەسەڵاتدارانی ئەنکەرە و پلانەکانیان بۆ سەرخستنی ئیسرائیل .

نووسەر لە کتێبەکەدا باسی سەرکەوتنی ئەردۆگان دەکات لە کایەی سیاسیدا دوای ئەوەی پەیوەندی بە پارتی داد و گەشەپێدان دەکات و دەکرێت بەسەرۆک شارەوانی ئیستانبول و لەوێشەوە پەیوەندیە نهێنیەکانی بە کونسوڵی ئیسرائیل و بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئەنقەرە ، هەروەها لە بەشی یەکەمی کتێبەکەدا ئەرجوان دەڵێت کە ئەردۆغان لە کاتی خوێندکاری دا خوێندنی لە خوێندنگەی ملیۆنێرێکی تورکی یەهودی بەناوی (ئیسحاق ئاڵتون ) و لە کاتی تەواکردنی خوێندنی زانکۆدا و پێش پەیوەندی کردنی بە پارتی داد و گەشەپێدان ڕاهێنانی پێکراوە بۆ کارکردن بۆ دەوڵەتی ئیرائیل لەسەر دەستی بەکرێگیراوێکی موساد بە ناوی پرۆفیسۆر (ئالون لیئال ) بەڕێوبەری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل و لێکۆڵەرەوەی پسپۆر لە کاروباری تورکیا...

ئارجون لە دەرخستنی ڕاستیەکان بەردەوام دەبێت و پەردە لەسەر پەیوەندیە توندو تۆڵەکانی ئەردۆغان هەڵدەداتەوە لەگەڵ زۆرێک لەسەرکردەکانی یەهود ئەمە جگە لە پەیوەندیەکانی لەگەڵ سەرکردەکانی (درووستکەرە ئازادەکان ) واتە (فری ماسۆن) و ئەم نووسەرە دڵنیای ئەوە دووپات دەکاتەوە کە ئەردۆغان بە یەکێک لە بناغە دانەرانی کۆمەڵەی ماسۆنی لە تورکیا دەناسێنێت .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە