هۆکار و ئامانجەکانی ئەم شەڕەی رۆژئاوا

Friday, 11/10/2019, 18:39

4906 بینراوە


بۆ بیرهێنانەوە، جەنەڕال "نۆرمان شواسکۆف" لەدایکبووی ٢٢ ئگۆستی ١٩٣٤، مردنی ٢٧ی دیسامبەری٢٠١٢ڕێبەری هێرشەکەی ئەمەریکا لە شەڕی کەنداوی یەکەم، کاتێک ڕۆژنامە نووس نەمساوی "کورت پیلدا" لێیپرسی کە بەدوو مانگ گەیشتنە کەناری پایتەختی عێراق، خراپ نیە، چوونکە عێراق ٤ هەم بەهێزی لەشکری جیهانە، شواسکۆف بە بێبیرکردنەوە، ووتی ٢ مانگ نەبوو، بەڵکوو ٢٠ خوولەک بوو، ڕۆژنامەنووس پیلدا، ووتی چۆن ئەوەتا دوومانگە بەپێی رۆژ ژمێر، شواسکۆف ووتی لالە لە ٢٠ خولەکی دەستپێکردنی شەڕدا، تەواوی هێزی هەواوی عێراقمان تێکشاند،درێژ بوونەوەی شەڕەکە، ئەوەیان سیاسیە، یان پڕکردنەوە کڵێشەی کاغەزی سپی کە سەدام پڕیبکاتەوە، واتا وەرەقی سپی هیچی لەسەر نەنوسراوە، سەدامیش ناچاربوو کە وەرەقەی سپی هیچ لەسەر نەنوسراوو واژۆ بکات. لەسەر ئەو لێدوانەی نۆرمان شواکسکۆف لێپێچینمەوەیان دەست پێکرد و خەریکش بوو، کە سسزای بدەن، لەبەر ئەوەی نهێنی سەربازی ئاشکراکردووە. لێرەوە دەردەکەوێت، سەرکردەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست یان زۆربەی هەرە زۆری جیهانی سەرمایەداری، بەتەنها نەڕە نەڕیان بەسەر هەژاران و بێدەسەڵاتەکانە، ئەگینا ڕێویەکی ساختەچین لەئاستی دەسەڵاتی باڵاتردا، هەر ئێستا سوریا، نقەی لە خۆی بڕیوە لەئاست هەموو جموجۆڵەکانی دژ بە سوریا، کلکی خستۆتە ناوگەڵیەوە، بەڵام لە ئەوپەڕی نامەردی نامرۆڤانەوە، ئامادە نیە کە گفتووگۆ لەگەڵ کورد بکات.
دووەم باسەکە دەیسەلمێنێت، کە هێزی هەواوی بڕیاردەری سەرەکی شەڕە، واتە تەکنەلۆجیا.
سێهەم باسەکە دەیسەلمێنیت، کە جیهانی سەرمایەداری دڕنندەیەکی بێویژدان، بەرژەوەند پەرست و بێئەخلاقە، ئەوەی پێی بڵێی ویژدان ئەخلاق بوونی نیە.
هێرشەکەی گورگە دڕنندەکانی تورکیا
هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی وەحشەکانی داعشەوە، یەکەم کاریان کۆمەڵکوژی کوردبوو لە تەموزی٢٠١٤ دا، نزیکەی ٧ گوندی کوردیان کۆمەڵ کوژکرد، بەبێ هیچ هۆیەک، ئەوەبوو نێچیری ئیدریس بارزانی هاتە سەر شاشەی تێڤی ووتی: لێگەڕانمان کردووە، داعش کۆمەڵکوژی ئەنجام نەداوە، بەڵام وێنەکان بڵاوکرانەوە کاتی خۆی.
کورد بەناچاری دەستیدایە چەک بۆ خۆپاراستن، ئەوەبوو " هێزی پارستنی گەل" دروستکرا، بەڵام بە بێ چەک بێ نان و ئاو، هەروەک ڕۆژنامەنووسی نەمساوی "کورت پیلدا" ووتی نانیان نەبوو، گەڵای داریان دەخوارد، چەکیان نەبوو، مۆلۆتۆڤیان دەگرتە دەبابەکانی داعش،( هەر لەوکاتەی کە پیلدا لە کۆبانێ بوو، دەیان نامەم لەگەڵ پیلدا گۆڕیەوە)، پیلدا هەتا دوا چرکەکانی سەرکەووتنی کوبانێ، لەکوبانێ مایەوە.
ئەبوەبوو داعش وەک قارچک لەپڕ هەڵتۆقی و ژمارەی گەیشتە١٠٠ هەزار چەکدار، سەرەتا سعودیە نزیکەی٢٠ هەزارایانی زیندانی ئازادکرد و ڕەوانەی سورییان کرد، بەدەنگ ڕەنگیشەوە سەرجەم مەدیاکانی جیهانی عەرەبی لات وڵووتەکانیان لەهەموو کون و قوژبنێکی جیهان کۆکردەوە، بەئاشکرا لە ئەوروپاوە یەکسەر بۆ سەرسنوورەکانی تورکیاو لەوێشەوە بەرەو سوریا، بەبێ لێپێچنەوە و ئاستەنگ خۆی دەگەیاندە سووریا، هەروەک ئەوەی ئیسلامیەکان بۆ حەج بچن.
کلیکی وێنەکە بکە:

بەڵام، سەرەتای هەر هەموو ئەمانە، ئەوبوو مەسعودی مەلا مچە گەیشتە عەمانی پایتەختی ئوردون، هەروەها هەرپاش گەیشتنی مەسعودی مەلا مچە، هەواڵ بڵاوکرایەوە و دەقی هەواڵە بە ٤ ملێۆن دۆلار فرۆشرا، کوردستانپۆستێش دەقی هەواڵکەی بڵاوکردەوە، ئەوبوو دیتمان کەلە پڕ هەروەک فڕێدانی گۆچانەی عیسا، جادووئاسایی شاری"موسڵ"یان داگیرکرد، لە پڕ داعش بووە خاوەنی سەرزەمینێکی پان بەرین، جگەلەوەش بوە خاوەن ئەمبارێکی گەورەی چەک و تەقەمەنی، چۆنێتی دەستەبەسەراگرتنی موسڵ لەلایەن داعشەیشەوە، مالکی تاوانبار دەکرێت یان ناکرێت، ڕەنگە بەم زووانە سەرەداو ئاشکرا نەبێت، هەرچەند دیاردەکان ئەڵێن کە زۆربەی هەرە زۆری بەڵگەکان ئەو راستیە دەسەلمینن، هەروەک چۆن هەموومان دەزانینن کە خێڵی مچە بارزانی هاوکاری داعشی کرد لە داگیرکردنی "شەنگال"دا وبەڵگە نەویستە، کە هێزە چەکدارەکانی خێڵی مچە بارزانی شەنگالیان بە ئاشکرا دایە دەستی داعش.
دیتمان کە ڕوسیا خۆی گەیاندە سوریا، ئەمەریکاش بەهەمان شێوە، شەڕیان درێژ کردەوە و ئاگر و ئاسنیان بەسەر خەڵکە بەشمەینەتەکەدا باراند، بەدڵنیایەوە هیچ کامیان لە خەمی خەڵکدا نەبوون، بەڵام خەڵکە ڕەش و ڕووتەکەش هێشتا لە نهێنی ئەو جەنگە تێنەگەیشتتوە، ئەوانەش تێی گەیشتوون دوو دەستەن دەستەیەک بازگانی بە خوێنی هاولاتی خۆیەوە دەکات، ئەویتریشیان، وەک ڕەوانشاد مەحمود دەروێش ئەڵێ ئەگەر کورد بێت، ئیتر دەبێت غەمی هەموو جیهان هەڵبگرێت، دارو دیوار لێت دەبێتە دوژمن.
کلیکی وێنەکە بکە:
لێرەدا جێگای ئەو هەموو کارەساتە نابێتەوە، دەمەوێت کە تەنها ڕۆشنایی بگرمە کۆتایی کارەساتەکەی کەبەسەر کوردیان هێنا، هەروەک لە پێشیشدا باسمان کرد کوردی ڕۆژئاوا ناچارکرا کەدەست بۆچەک بەرێت، بۆ پاراستن و مانەوەی و ڕێگری لەکۆمەڵکوژی دیکە.
لەسێ هەفتەی ڕابردوودا واتا کۆتای سێپتەمبەری ٢٠١٩ ئەردۆغان پێشنیاری خستە بەردەم کۆمەڵگای نێو نەتەوەی کە تورکیا بەرگەی زیاتری پەنادانی ئاوارە سورەیەکان ناگرێت، یان ئەوەتا پارەی زیاترم بۆ بنێرن یان دەستیان واڵا دەکەم چیدەکەن بیکەن، یان ٢٧ ملیارد تەرخان دەکەم کە لەباکوری سوریا خانوویان بۆ دروست بکەم، مەبەستی ڕۆژئاوای کوردستانە.
هەرچەند ڕاپۆرتەکان ئەڵێن،
یەکەم ئەو بڕە ٣ مڵیارد یۆرۆیەی کە هاوکاریە بۆ ئاوارە سوریەکان، بەهیچ شیوەیەک وەک پێویست بۆ ئاوارەکان خەرج ناکرێت،
دووەم ڕاپۆرتەکان ئەڵین هەرگیز ئەو ژمارە ڕاست نیە کە ژمارەی ئاوارەکانی سوری بگاتە ٣،٥ ملێۆن مرۆڤ، بەڵکوو ناشگاتە ٢ ملێۆن.
سەرەتا ترامپ داوای لە وولاتانی ئەروپا کرد کە دیلەکانیان وەربگرنەوە، بەڵام ئەوروپا وەڵامی ترامپایان نەدایەوە، جگە لە ژمارەیەکی کەم، هیچکام لە ئەوروپیەکان خۆیان نەکرد خاوەن کێشەکە، بۆ نموونە ووڵاتی سوید چەند کەسێکی وەرگرتەوە، لەوانە منداڵی کەسێکە کە بەڕەگەز سویدی بوو، 
کلیکی وێنەکە بکە:


کێشەی هەرە سەرەکی ئەمڕۆی جیهانی سەرمایەداری کە چەوساوەکان پێوەی دەناڵێنن ململانێی حزبەکانیانە کەبە دەنگی خوودی هەژاران نەداران سەرکووتیان دەکەن، هەروەک "ئۆسکار وایلد" ئەڵێ هەر زۆر بەئاسانی دیموکراتیەت واتا لێدانی خەڵک بە کووتەک، بەهۆی دەنگی خوودی خەڵکەوە، یان ئەڵێ زۆربەی خەڵک ناژین بەڵام چەنیدش هەن، یان ئەڵی وا بکە خەڵک پێبکەنێت، ئەگینا دەتکوژن.
ئەفسووس ئەوە ڕەوشی خەڵکە، گەلانی سەرجەم جیهانە، نەک کورد یان عەرەب و تورک، هەروەکوو چۆمسکی ئەڵێ زۆرینەی هەرە زۆری خەڵک نازانن کە نازانن.
ئەروپاییەکان، ئەمەریکەیەکان، جیهانیان بەگشتی بەدرۆ دەلەسەی بریقەداری سەردەکردەکان زۆر بەسانایی هەڵدەخەڵێن، تەنها لەبەر حەزێک و ئارەزوویەکی بۆگەنی تەنها کەسێک، بۆیە بەدرۆ دەلەسە بەناوی نیشتیمان پەروەری و دابینکردنی خۆشگوزارانی ئارامی و ئاسیشەوە، ساویلکەکان لە خشتە دەبەن، باشترین نموونەشم کۆمەڵگای سویدە، کە کۆمەڵگایەکی پێشکەوتووە لەچاو کۆمەلگاکانی دیکەی ئەمڕۆی جیهان، خاوەنی سەدان تێڤی، هەزران ڕادیۆی و نزیکەی ٢٥٠٠ ڕۆژنامەی مەیدانینن، لەگەڵ ئەوەشدا حزبە نەیارەکانی دەسەڵات، بۆ نموونە چەپەکان هاوار دەکەن، کە دەسەڵات قووتی تۆ دەبڕیت بۆ سەرمایەدارەکان، بۆ نموونە لەم دووهەفتەی ڕابردوودا چەپەکان ووتیان کە دەسەلات پاشەکەووت لە کارەبا دەکات، هەژاران بێ گەرما دەبن،
https://www.aftonbladet.se
واتا سۆسیالدیموکراتەکان کە بە باشترین حزب دەژمێردرێت لە جیهانی سەرمایەداری، ووزەی گەرما لە پەککەووتە کەم دەکاتەوە و دەیداتە سەرمایەدارە مل هورەکان، ئەمەش بە ئاشکرا لە مەدیاکانەوە بڵاو دەکرێتەوە، کەچی خەڵک نایەتە دەنگ و بۆ نموونە کاتێک ئەو هەواڵە دەبینیت، ئیتر پێویستە کە پشت بکەنە سوسیال دیموکراتەکان و بە ڕوویندا هاور بکەین و بڵێین کە ئیوە درۆ دەکەن کەلەخەمی خەڵکدانین، ئێوە تەنها درۆزن و چاوبەستی خەڵک دەکەن.
هەر لەم ڕوانگەشەوە، ئەمەریکیەکان نزیکەی ٤٠٠٠ سەربازیان لە عێراق کوژرا، لەکاتێکدا، قازانجی شەڕەکە بۆ کۆمپانیاکانی چەک دروستکردن بوو، کە زۆرینەی کۆمپانایاکان سەربە خێزانی جۆرج بۆشە، واتا شەڕەکە تەنها بۆ چەک فرۆشتن بوو، نەک مەترسی سەدام یان ئاسایشی ئەمەریکا.
دوا بڕیاڕی چۆڵکردنی سوپای ئەمەریکا لە سنوورەکانی ڕۆژئاوا لەگەڵ تورکیا خستنە گەڕی ئەو ٢٧ ملیارد دۆلارەی ئەردۆگان، وایکرد کە ترامپ ڕێگە بە تورکیا بدات، کە پەلاماری ڕۆژئاوا بدات و خۆی بەدوور بگرێت لە خەرجکردنی پارەی زیاتر، هەروەها دوور خستنەوە خەرجی ئەو بەناو ٣،٥ ملێۆن ئاوارەی سوریا لە تورکیا و نیشتەجێکردنیان لە ڕۆژئاوای نیشتیمان، ئەمەریکا سنوورەکانی نێوان تورکیا و سوریای چۆڵکرد، خەندەقانیشیان و ێرانکرد کە هاتنی سوپای دڕندەی تورک ئاسان بکات، هەروەکوو دیاریشە کە ترامپ ٣٠ کیلۆمەتری داوەتە تورکەکان، لێدوانەکانیش وا دەردەخەن، کە تورکیا تەنها ٣٠ کیلۆمەتر بێتە ژوورەوە، زیاتر بۆ نیە، کەچی لەهەمانکاتدا ٨٠ بارهەڵگر چەکی دیکە دەنێرێت، واتا ئەمەریکا سوریا بەجێنەهێڵێت، بەڵکوو تەنها ٣٠ کیلۆمەتر، تەنها بۆ ئەوەی لەکۆڵ کێشەی خەرجی پەنابەران بێتەوە، ئیتر کێ دەبێتە قوربانی ئەوەیان نەکێشەی ئەمەریکایە نەک کێشەی ئەوروپا.
ساختەچێتی و درۆزنی ترامپ، نزیکە مانگێک پێش ئێستا ووتی: بۆیە پەلاماری ئێرانمان نەدا چوونکە زانیم کە خەڵکێکی زۆر دەکوژرێت، بەڵام ئێستا خەڵک دەکوژرێت، مێش میوانی نیە.
ئێستا گوێ لەهەر کامێکیان دەگرێت، هاوار دەکەن کە کورد مەدەنە دەستی گورگە برسیەکان، بە راست و چەپیانەوە، واتا هەموو دەزانن کە تورک سوپاکەی دڕنندەترین و بێویژدان ترینی سوپاکانی جیهانە، کەچی سەراپایان نقەیان لێوە نایەت، سەرکۆنە کردنی تورکیا تورێک ناهێنێت، یان تەنەنات چەک نەفرۆشتنی فینلاند و نەرویجیش، هەرچەند هەڵوێستێکی ئەرێنیە، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵوێستی دروست ئەوەیە کە دەستبەجێ نەفڕینی فڕۆکە جەنگەیاکانی تورکیا بسەپێنن، نەک درۆ دەلەسە.
دوێنی لەگەڕنەوەم لەمەلە کردن ڕێمکەوت لە ماۆستایەکی قووتابخانەکەمان، کە نقڵ بو بۆ شارێکی دیکە، ئەو خاتوونە هەربینیمی پەڵمەگیران بوو، ووتی ئای کەجیهانێکی دڕندەو وەحشیگەرییە، بیرت دێت کە پێتم گووت هەرگیز پشت بە ئیمپیالیزم مەبەستن، هەر خۆشی ووتی دەزانم کە کورد هیچ ڕێگایەکی دیکەی نەبوو، لەوانە بە باشی تیدەگەم، بەس خۆزگە دەمتوانی خیانەتی خێڵی مچە بارزانی تێبگەم، ووتیشی ڕاپۆرتی ئەدوو گەنجە چیکیەم خوێندەوە کە ماڵ وحاڵی خۆیان فرۆشت و چوون بۆ کوبانێ کەچی خێڵی مچە ڕەوانەی کردن بۆ تورکیای فاشی، تورکیای فاشئش بە ٧ ساڵ زیندانی سسزایدان.


تەنها بۆ بیرهێنانەوە دووگەنجی چیکی ژن و مێردێک خانوو کەلووپەلی خۆیان فرۆشت و ڕوویانکرد کوبانێ کە ببنە گەریلا بۆ ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە