ئاین، بنەماڵە، خوداوەند وگەندەڵی وماڵوێرانی

Saturday, 12/10/2019, 8:07

8217 بینراوە


خودا وشێوازی بینینی
---------------------
ئاینی ئیسلام هۆکاری زۆری هەن بۆ پەیدا بوونی، بەڵام لە هەمووی گرنگترینیان دژایەتیکردنی بیری فەلسەفی وهەروەها ئیفلاتونی بوو.
فەلسەفەی یۆنان، هند وچین لە دوای سەدەی یەکەمی زاینیەوە لە ناوچەی رۆژ هەڵاتدا بە هۆی هاتنی پەیمانی نوێی مەسیح وپەرەسەندنی ریفۆرمەکانی لە ئاینی مەسیحی پەیمانی کۆنی مەسیحدا کران وزۆر روداوی مێژووی تر، ئاینی ئیسلام لە خەلیفە عومەری خەتابەوە هاتە دەرکەوتن.
فەلسەفەی یۆنان، هند وچین لە دوای سەدەی یەکەمی زاینیەوە لە ناوچەی رۆژ هەڵاتدا بە هۆی هاتنی پەیمانی نوێی مەسیح وپەرەسەندنی شارستانییەوە نوێوە ئاینی ئیسلام هاتە دەرکەوتن.
فەلسەفەی نوێ، چوار سەدە پێش زاین واتە لە هاتنی سوکراتەوە، دیاردە مۆراڵییە سۆشیالییەکانی بە عەقڵ چارەسەر دەکردن. فەلسەفە وحیکمەت لە شیکردنەوەی دنیای مادی دەرەوە، کەوتە سەر رێگای بابەتی ژیان وسۆشیالی مامەلەکردن
لەهندستان وچین هەمان دیاردە وەک فەلسەفەی یۆنان چوار تا پێنج سەدە پێش زاین دەرکەوتن. هند وچینەکان ئەتوانین بڵێین، لە هەمان کاتدا، یان سەدەیەک پێش یۆنانیەکان، فەلسەفەی مۆراڵی سۆشیالی بەرجەستەیان کردن.
فەلسەفە بەرهەمی عەقڵە، بەپێچەوانەی ئاینی براهیمیەوە، خودایەک لە دەرەوەی عەقلی مرۆڤەوە کۆنترۆڵی ئارەزوی بیری مرۆڤ بکات، هەروەها مرۆڤ بە ئەقڵی مێژووی وبەردەوامی خودی خۆی ژیانی شۆسیال ودەرەوەی مادی پێ شیدەکاتەوە وپێ دەبینێ.
لە فەلسەفەدا: مرۆڤ بە خودی عەقڵی خۆی دڵ و ئارەزوەکانی کۆنترۆڵ ورێکدەخات.
ئێمە بۆتێگەیشتن لە ئاینی ئیسلام وبەتایبەتی لە ئاینی ئیبراهیمی، پەنا دەبەینە بەر زاناکان وفەیلەسوفەکانی یۆنان دەبەین، هەروەها هەندێ لە زانا ئیسلامییەکان دەست نیشان ئەکەین.
لە سەرەتای سەدەی نۆهەمەوە، هەروەها لە گەندەڵ بوونی دەوڵەتی عەباسییەوە کاتێک گەندەڵی چووە لوتکە. کۆمەڵ گەلێ زانای ئیسلام، هاوکات بەرەچەڵەک زەردەشتی بوون، بیری ئاینی ئیسلام، خستیانە تای ترازووی سەودای رەخنەی عەقڵەوە.
لەم بوارەدا سێ جۆر زانا وفەیلەسوفی رادیکالی دەرکەوتن لەگەڵ دەوڵەت وکۆلکە خوێندەوارە گەندەڵەکانی دەوڵەت وکەوتنە ملل ملانیەکی سەختەوە:

ئەم بار ودۆخە سێ جۆر خوێندەواری هاوردە ئاراوە
1- زانا گەندەڵەکان وکاسە لێسانی خەلیفەکان. هاوکات لە دەسەڵاتی خولەفای راشدینەوە بە گەندەڵی وەک زیندەوەری زەروو لەسەر دەوڵەت ئەژیان، گرفتەکانی کۆمەڵ وژیان لە ئاسمان ولەکیتابە بەرواڵەت ئاسمانیەکانی ئیسلامدا چارەسەریان بۆ ئەدۆزییەوە.
2 - زانا رێفۆرمیستەکان هەمیشە هەوڵدانیان بۆ دواخستنی روخانی دەوڵەتە پەرپوتەکەی خەلیفە گەندەڵەکانی دەوڵەتی ئیسلامی بوون. تێوریە روکەشە ئاینیەکانیان: تیۆری یەک بوون( دڵ وخودا لە وەحدەیەکان)، خودا لە دڵدا ولەعەشقدا دەژی گوزارشتیان پێ دەکرد. هەرکاتێک بەدڵ خودا وحیکمەت نەبینی خودا رەحیم ورەحمان لە گەتان رەفتار ناکات وبەعەقڵ رەخنە مەگرن.
لەسەرەتای فەلسەفەی مۆراڵی یۆناندا، یەکبوون یان تیۆری یەکبوون بەردی بناغەی بیری ئیفلاتون بوو. یەکگرتنی ئەقڵ وئارەزوو، عەقڵ ودڵ مامەلەدا بوون، مامەلە وسەودای عەقڵ بە دڵ، ئەمانە ناونران یەکبوون"تەوحیدی"یەکان.
مەسیح بیری یەکبوونی ئیفلاتونی بە شێوەیەکی رۆمانسی بەرجەستەی کرد. فەیلەسوفی گەورەی سەردەم نیچت هێژێ پەیمانی نوێی مەسیح چ نییە فەلسەفەی پلاتون بەدیوە رۆمانسییەکەیدا نەبێت.
ریفۆرمیستەکان لە بری ئەقڵ ودڵ لەیەکبوندابن، دەیان گووت: خوداو دڵ لەیەکبوندان، ئەم ئاڵوگۆرەی عەقڵ بە خودا، ریسەکەی کردبپوە بە خوری.
یەکێ لەریفۆرمیستەکانی ئاینی ئیسلام، مەولانای رۆمی بوو، خودای دەرەوەی خودی عەقڵ لەگەڵ دڵدا تەوحید دەکات، نەک عەقڵ لەگەڵ ئارەزو یان دڵ یەک بخات، کاتێک لەسەر زمانی شەمسی تەبرێزیەوە، چل رێسای خودا بینین بەیان دەکات.
لێرەدا بۆ ئەوەی درێژە بە باسەکەمان نەدەین لەو چل رێسایە دوو-سێ رێساتان بۆ بۆ نمایش دەکەم. خوێنەر خۆی دەتوانێت لە ئەنتەرنێتدا بەدوایدا بگەرێ
ڕێسای یەکەم:
ئەو شێوازەی خودای پێ دەبینین چ نییە جگە لەو شێوازەی خۆمانی پێ دەبینین؛ ئەگەر ئێمە وەها خودا ببینین کە مایەی ترس و لۆمەیە، ئەوا واتە بڕێکی زۆر لە ترس و لۆمە دەڕژێتە نێو دڵمانەوە، وەلێ گەر وەها خودامان بینی کە یەکپارچە عیشق و میهرەبانییە، ئەوا خۆشمان وا دەبین.
ڕێسای دووەم:
ئەو ڕێگایەی بەرەو هەقیقەت دەچێت وا لەناو دڵدا نەک لەناو سەردایە، لەبەرئەوە دڵت بکە بە رێگای بیری سەرەکیت، نەک سەرت. ڕووبەڕوو بەرەوە و خۆڕاگر بە، دواجار هەر بە دڵیشت بەسەر "نەفس"تدا زاڵ بە... خۆناسین بەرەو خواناسینت دەبات.
ڕێسای سێیەم:
دەتوانیت لەڕێی هەموو شتێک و هەموو کەسێکەوە لەم گەردوونەدا خودا بناسیت، لەبەرئەوەی خودا لە مزگەوت و کڵێسا و کەنیشتدا قەتیس نابێت. خۆ گەر هەر دەشتەوێ بزانیت عەرشی خودا بە
دیاریکراوی لە کوێدایە، ئەوا تاقە شوێنێک هەیە کە دەتوانیت خودای تیا ببینیت، ئەو شوێنەش دڵی عاشقێکی ڕاستەقینەیە. نە کەس ژیاوە دوای بینینی و نە کەسیش مردووە دوای بینینی، چونکە ئەوەی
بیدۆزێتەوە، بۆ هەتاهەتایە لەگەڵیدا دەمێنێتەوە.
لێرەدا بۆمان دەرئەکەوێ بەشی یەکەمی فەلسەفەی ئیفلاتونی لە بیری مەولانا ورێفۆرمیستەکانی ئاینی ئیسلامدا شاراوەتەوە، کاتێک بەشی دووهەمی بیری ئیفلاتونی پێمان هێژێت:
لە پشت هەر بیرێکەوە بیرێکی تر و دیاردەیەکی تر بە بێ وەستانن وبەبەردەوامی ئامادەیە. ئەگەر ئەوەی بە دڵی عاشقی ئەبینین، چ نیە کۆنترۆڵی عەقڵ نەبێت، هەروەها خودا چ نییە عەقڵی مێژووی مرۆڤ نەبێت، یان بەواتایەکیترعەقڵ چ نیە مێژووی دەسەڵات نەبێت.
عەشق چ نیە هاوکێشەکانی عەقڵە لە گەڵ دنیای دەرەوە، خۆ ئەگەر عەقڵ بوونی نەبێت، ئەوە بێ شک عەشق بوونی نابێت.
3- دەوڵەتی عەباسی لە سەدەی نۆهەمی زاینیەوە تەواو گەندەڵ بوو. بەتایبەتی لەکاتی هاتنی خەلیفە "موقتەدیربأللە " لە تەمەنی ١٣ سالیدا، بەیاسای بنەماڵەی نێو ئاینی ئیسلام، بەخەلیفەی دەوڵەتی ئیسلام دانرا. هەرچی پارەی بەیت ألمال هەیە لە خانمانی لەشفرۆش ولەگەندەڵکاران وساختەچێکاندا لە قەڵبەدا.
زۆرێک لە زاناکانی ئیسلام بەتایبەتی ئەوانەی لە ئاینی زەردەشتییەوە هاتبوون وەک شارەزوری، ئیبن ئەل روەندی، ئەبو علاء ئەل موعەری، حەسەن مەنسور ئەل حەلاج وزۆری تریان، نەک تەنیا تەوحیدی "یەک بوون" ی بوون، بگرە بەرجەستە بیر و فەلسەفەی ئیفلاتونی رادیکالیان کرد واتە هەمیشە خودی خۆت بیر بکەرەوە، ئاسمان و خودا چ نیە تەنیا لە بریار خودی عەقلی خۆتایە.

زانا رادیکالەکانی سەدەی نۆهەمی زاینی، لە رۆژگارێکی ئاوادا بە تەواوی لە بیری ئیبراهیمی وئیسلامی دورکەوتنەوە. بیری فەلسەفی لە ناو قوتابخانە جیاوازەکانی ئاینی ئیسلامدا، لە پەرەسەندن وقووڵبونەوەی بەردەوامدا بوون،
بەتایبەتی لەشاری بەغداد، ئەسفەهان، داماس وخوراساندا. هەوڵیاندا عەقڵ لە جێگای خودا وئاینی ئاسمانیدا لەعەرش دانێن. گەیشتنە گوزارشتی:
عەقڵ خودایە وخودا عەقڵە.
---------------------------
أبن جوزی و ئیبن تەمیمە دووکەسی هەرە گەندەڵەکانی دەوڵەتی ئیسلامین دەلێن: سێ کەس هەن هەرە زەنادقە ومولحیدی ئیسلامن، بەڵام من بۆ لیستەکەیان شەهابەدین شارەزوری زیاد دەکەم، دەوڵەتی عەباسی لە ترسی ئەوەی گەندەڵی بەردەوام نە بێت، هەموو زانا رادیکالەکانی تێرۆرکرد ولەزیندانی خستن وکیتابە کانیانی بۆ هەتا هەتایە سوتاندن.:
1- أبن ألروندی (827 – 911).
2- أبو حیان ألتوحیدی( (310 – 414( هـ / 922 - 1023 م)
3- أبوعلاء ألمعەری –(363-449)، (973-1057).
4 - شەهابەدین شارەزووری.(549-587)، (973-1009)

ئاینی ئیسلام ودەوڵەتەکەی چ کەسێک تا ئەمرۆ بیری کردبێتەوە ونارازی بووبێت، تێرۆریان کردووە، هەموو پارەو ماڵی موڵکی خەڵکی لە هەموو مێژووی ئیسلامدا لە کوشتن ودژایەتی بیرکردنەوەی مرۆڤەکانی نێو دەوڵەتی ئیسلامیدا سەرف بووە.
ئەمرۆ ئەوەی لە رۆحی کوردستانی رۆژ ئاوادا روو ئەدات، چ نییە ئاینی بنەمالە نەبێت، هەروەها ئاینی بنەماڵە چ نییە ئاینی ئیسلام نەبێت. ئەگەر باشوری کوردستان دەسەڵاتی بنە ماڵە نەبووایە تورکی بێ مێژوو دەیتوانی وا لە کورد وکوردستان بکات.
تا یەک موسڵمان لە کوردستانا بمێنێ، بە هۆی فاشیەکی وەکی ئۆردگانەوە مناڵەکانمان زیندە بەچاڵ دەکرێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە