کورد لە نێوان پلانەکانی ڕۆژئاوا

Monday, 14/10/2019, 16:31

3949 بینراوە


ئایا کورد بە مەبەستی مانەوە ناوچەکانی ڕادەست کرد و گەڕایەوە ژێر دەسەڵاتێک کە کورد مافی هیچ شتێکیان نەبوو تەنانەت نەیان دەتوانی بە کوردی بدوێن یاخوود سیاسەتێکی حکیمانەیان بەکار هێنا بۆ ئەوەی تورکیا بخەنە جەنگەوە لەگەڵ سووریا ؟؟ ئایا ئەم پلانە ئەمریکیە هەروا بە ئاسانی سەر دەگرێت دژی ووڵاتانی ئەوروپی ؟؟ ئایا تورکیا ئامانجەکەی پێکا بۆ ئەمریکا ؟؟ ئایا ئەوروپا هەنگاوێکی نوێ دەنێت بۆ جەنگێکی نوێ لەگەڵ ڕووسیا ؟؟ ئایا کوردی ڕۆژئاوا مۆدێلێکی نوێی هێنایە ناوچەکە بەوەی هەنگاوی نوێ دەنێت بۆ شکاندنی سیاسەتی عاطفی کە سەدان ساڵە کورد گیرۆدەیە بە دەستیەوە ؟؟ ئایا بەڕاست کورد توانی سۆزی ئەوروپا بە دەست بهێنێت و پشتی کردە ووڵاتانی عربی و وەک دەوڵەتی ئیسرائیل هەنگاو دەنێت و مۆدیرنیەتی ڕۆژئاوای لە ناوچەکەدا دەهێنێتە ئاراوە ؟؟ ئایا بە هەموو ئەگەرەکان تورکیا شکستی هێنا یاخوود ئامانجەکەی پێکا ؟؟ ئایا ئەم جەنگە بووە هۆی ئەوەی یەکڕیزی درووست بکات یاخوود کوردی ڕۆژئاوا خۆی کردەوە بە ڕووی جیهاندا و دەرسێکی نوێی پیشانی پارچەکانی تردا کە هەنگاوی درووست بنێن و عطف و ووتاری عاطفی وەلاوە بنێت ؟؟
بە بڕوای من لە هەموو ئەگەرەکاندا کورد سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەست هێنا و تورکیاش ئامانجی خۆی پێکا بۆ ئەمریکا و ڕووسیا بەڵام دەرگای لەسەر داخرا بۆ ئەوروپا و ئەندامێتی خۆی لە ناتۆ خستە مەترسیەوە و هەموو ئەمانەش کرانەوەی دەرگایەکی نوێیە بۆ کرملن .
بە بڕوای من ئەم جەنگە بە ڕێککەوتنی سێ لایەنە کراوە تورکیا و ڕووسیا و ئەمریکا .

'' وا دەبینرێت کە چاوی ئەردۆگان زیاتر لەسەر پۆتین بێت وەک لە ترامپ ''
وەک دەزانرێت ڕووسیا و ئێران هؿزیان لە سووریادا هەیە و دەرفەتی زۆریش دەبینرێت بۆ هەردوو هێزەکە دوابەدوای هەڵچوونەکانی ئەمریکا
بڕیارەکەی دۆناڵد ترمپ و پێدانی گڵۆپی سەوز بە تورکیا بۆ هؿرش کردنە سەر خاکی سوریا بووە هۆی درووست بوونی ناڕەزای زۆرینەی کاپیتاڵەکانی(پایتەختەکان) ئەوروپا لەوێشەوە بۆ جمهوریەکان لە واشینتن ، هەموویان ئاماژەیان بەوە دەکرد کە ئەم هەنگاوەی ئەنقەرە هۆکاری دووبارە سەرهەڵدانەوەی دەوڵەتی ئیسلامی خەلافەتە لە ناوچەکەدا ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ کووشتن و لە ناوچوونی هاوڵاتیانی سڤیل و داگیرکاری و کۆچ سەر لەنوؿ هەڵدەداتەوە و لەسەرو هەمووشیانەوە ئەمریکا ناوزەند کرا بە هاوەڵی بێ متمانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و ناتوانرێت هیواکانی لەسەر هەڵبچنرێت .
بەڵام ڕۆژئاوا تا دەهات ڕۆڵی لە سووریا کەم دەبۆوە و سەرنجڕاکێشی نەمابوو لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو ، کە دەبؿت هۆکارەکەش هەڵوێستی ڕووسیا و ئێران بێت ، کەبەتایبەت ئەوان هێزیان لەسەر خاکی سووریا هەیە ، هەر ئەوەش گرنگیەکی تایبەتی لەلای ئەردۆگان درووست کردووە
هەتا ئێستا هەر یەک لە تاران و کریملن داواکارییان لە ئەردۆگان ئەوەیە کە دان بە خۆیدا بگرێت و هێرشەکانی بوەستێنێت لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڵام هەریەک لەو دوو هێزە دەرفەتی باش دێتە ڕێیان لە هەڵەشەییەکانی ئەمریکا .
لە وێنە سادەکەیدا ، سەرۆکی ڕووسی فلادیمێر پۆتین کە دەیەوێت دەسەڵاتەکانی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بە دیار بخات ، لە هەمان کاتیش دەیەوێت وای وێنا بکات و ئەو چانسە بقۆزێتەوە و لە بەرژەوەندی خۆی بەکاری بهێنێت کە ئەمریکا خیانەتی لە کوردەکان کردووە و هاوپەیمانێکی متمانە پێکراو نیە .

سوتاندنی وویلایەتە یەکگرتووەکان لە جەنگی دژی داعش وانەیەکی ڕوونە : کاتێک دۆخێکی نەخوازراو دێت وویلایەتە یەکگرتووەکان پشتت ناگرێت .
تێبینی : پۆتینیش دەیەوێت ئەو جەنگە ناوخۆییە کۆتای پێ بهێنێت کە لەناو سووریا ڕوو دەدات ، لە دوای ڕۆشتنی وویلایەتە یەکگرتووەکان لە ناوچەکەدا دڵنیام ڕووسیا دەیەوێت ڕەشنووسی ( بەڵێننامەی تایبەتی سەدە) لە نێوان ئەردۆگان و حکومەتی سووری و کوردەکان بنووسێتەوە .

'' بەرچاو ڕوونیەک ''
چی لە باکوری سووریا ڕوودەدات ؟؟
دوای ناردنی هێز لەلایەن ڕووسیاوە بۆ پاڵپشتی بەشار ئەسەد لە ساڵی ٢٠١٥ ، مۆسکۆ ووردە ووردە کاری سیاسی ڕۆژئاوای لە سووریاو ناوچەکە دوور دەخستەوە ، بەڵکو ئیجباریشی دەکرد بۆ نموونە ( نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا تا ناوەندگیری بکەن لە ئۆپراسیۆنی ئەستانا ، کە ئەوکارە بژاردەیەکی بۆتین بوو بۆ داهاتووی سووریا بەرامبەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ، لەڕاستیدا ئەم ئۆپراسیۆنە کارێکی تۆکمە بوو کاتێک ڕووسیا و ئەسەد هێزی سەربازیان بەرامبەر بە هێزە ئۆپۆسزیۆنەکان بەکار هێنا .

بەڵام ئۆپراسیۆنی ئەستانا ، کە پێکهاتەی ئێران و تورکیا و ڕووسیا بوو بە شؿوەیەکی سەرەکی وای کرد کە بە شێوەیەکی پچڕ لیژنەی دەستوری پێک بهێنرێت کە پاڵپشتی بکرێت لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ، کە ئەو بیرۆکەیەش بۆیەکەمجار لەلایەن پۆتینەوە لە ساڵی ٢٠١٨ پێشنیار کرا و ئامانج لێی نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ بوو بۆ سووریا و ئامادەکاری بوو بۆ هەڵبژاردن لە ووڵاتتدا .

هەر دوا بەدوای ئەو کارەی پۆتین ، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان ( جیر بیدرسون ) ڕایگەیاند کە ئەوان لیژنەیەکیان درووستکردووە لە ٢٣ ی سێپتێمبەر و وای وێنا کرد کەوئەم کارە یەکەم ڕێککەوتنی سیاسی بەردەستە لە نێوات حکومەت و لایەنەکانی ئۆپۆسزیۆن ، کە پێکهاتەی یەکتر قبووڵکردنی هەردوولایە لەسەر گفتوگۆ و دوور لە جەنگ تا ڕێککەوتن بکرێت لەسەر دەسەڵات ،...

لیژنەکە پێکهاتەی ١٥٠ ئەندام بوو ، کە دابەشکرابوون بە یەکسانی بەسەر حکومەتی ئەسەد و ئۆپۆسزیۆن و کۆمەڵگای مەدەنی سوری ، کە وا بڕیارە ئەم کۆمەڵەیە یەکەمین کۆبوونەوەکانیان لە ٣٠ ئۆکتۆبەر دەست پێ بکەن لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف
ئەم کارە لەوانەیە سەر نەگرێت و کۆبوونەوەکان بە ئەنجام نەگەن ئەوەش دوابەدوای ئەوەی ڕاستە ئەو لیژنەیە چەند نوێنەرێکی کوردی تێدایە کە وابەستەن بە ئۆپۆزسیۆنەوە ، بەڵام نوێنەرە سیاسیەکانی هێزە شەڕکەرە کوردیەکانی وەک یەکینەکانی پاراستنی گەل بەشدار نین و دوور خراونەتەوە بە هۆکاری ئەوەی ئەو هێزانە پاڵپشتی دەکرێن لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پ.ک.ک ) کە ئەم کارەش چەندین خۆپیشاندانی بەدوای خۆیدا هێنا لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری قامیشلۆ لە سووریا .

هێرشی تورکی ئەبێتە هۆکاری چۆڵکردنی سووریا لەلایەن کارمەندانی فریاکەوتنی سەر بە نەتەوەویەکگرتووەکان :

ئەسەد لە لێدوانێکیدا بە ئاشکرا ووتی نایەوێت تێکدەرە هاوبەشەکانی پ.ک.ک ببینێت لە گفتوگۆکاندا بەوەی وای دانان کە ئەوان هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی خاکی سوریا
بەڵام لیژنەی دەستوور کە لە ئەنجامی بیرۆکەکانی پۆتینەوە هاتۆتە بوون و نایەوێت هەڕەشەی جەنگ ببینێت لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و لەبری ئەوە سەیر دەکات تا بزانێت داگیرکاری تورکیا چانسێکە بۆ بنیات نانی بەرژەوەندیەکانی لە نێوان کورد و حکومەتەکەی ئەسەد .

هەندێک لەو کوردە سووریانەی کە چاودێری ئەو ئاماژە کەڵەکەبوانەیان دەکرد کەوتنە مقۆمقۆی ئەوەی کە ترامپ لە نؿو چنگیاندا نەماوە و تەنانەت ئاسایشیان پارێزراو نیە ، لە داهاتوودا دەبێت بە شێوەیەک لە شێوەکان لەگەڵ دیمەشق ڕێ بکەون لە چوارچێوەی سووریای فیدڕاڵی ، لە میانەی لێدوانێکدا فەرماندەی هێزی دیموکراتی (مزڵوم کۆبانی) هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند : ئؿمە بیرمان لە هاوبەشیەک کردۆتەوە لەگەڵ سەرۆکی سووری بەشار ئەسەد بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی هێزی تورکی .

ترامپ داکۆکی لە بڕیارەکەی خۆی دەکات بە کشانەوەی هؿزەکانی بەوەی کوردەکان یارمەتیان نەداوین لە جەنگی نۆرماندی .
و تا ئێستاش پۆتین لێدوانێکی ئەو تۆی لەسەر ئەو هێرشکاریە نەداوە بە هۆکاری ئەوەی دەیەوێت لە چوارچێوەی هەندێک بابەت دەرنەچێت کە ئامانجیەتی بیپێکێت و پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ ئەردۆگان ئەنجام دا و پێی ڕاگەیاند بوو کە بە ووردی بیر لە هەنگاونانی بکاتەوە ئەمەش بۆ ئەوەیە تا نەکەوێتە مەوقیفێکەوە کە توانای تەواوەتی بەکار بهێنێت بۆ چارەسەرکردنی دۆخی سووریا .

لەهەمان کاتیش پۆتین نایەوێت کە سووکایەتی بە ئەردۆگان بکات یاخوود ئاماژە بەوە بکات کە ترسی کوردی لەناو تورکیادا بوونیان هەیە کە هەڵقوڵاون لە سنوورەکانی سووریاوە کە ئەوانە هیچ ڕاست نین!! بەڵام ئامانجی پۆتین ڕاکێشانی تورکیا بوو بەلای خۆیدا و تا بتوانێت لە ناتۆ دووری بخاتەوە و بڕوا بە ئەردۆگان بهێنێت کە سیستمی بەرگری ڕووسی بکڕێت .
پێشنیارە دیاریکراوەکەی پۆتین پاڵپشتی دەکرا لەلایەن سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ، ئەویش بە زیندوو کردنەوەی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە ئەدەنە کرا لە نێوان سوریا و تورکیا لە ساڵی ١٩٩٨ ، ئەو ڕێککەوتنە زیندوو کراوەتەوە و ٣ ساڵە کاری لەسەر دەکرێت لە ئەساسیشدا ، دان پێنەری ئەو ڕاستیەیە کە تورکیا ترسی لە پارتی کرؿکارانی کوردستانی هەیە بەڵام چارەسەر ناوچەیەکی پارؿزراو نیە کە تورکیا دەسەڵاتی لەسەری هەبێت لە سووریادا بەڵکو پێداگری لەسەر ئەو خاڵە دەکات کە دەڵێت ئەبێت گرنتی ئاسایشی سنوورەکان لە حکومەتی سووری وەربگرێت لە کۆنتڕۆڵ کردنی پارتی کرێکارانی کوردستان و نەهێڵێت دزە بکەنە ئەو دیو و ئەبێت ئەو سنوورانە پارێزراو بکات و بەریان پێ بگرێت لە هەر ئەگەرێک لە بەرامبەریشیدا دەبێت تورکیا مامەڵەکردنی لەگەڵ پەنابەرە سووریەکان بە شؿوازێکی تر بێت و دەبێت بە زۆر بیان گەڕێنێتەوە ئەو ناوچانەی کە کوردی تێدا نیشتەجێیە بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی باکوری سووریا و جەنگی ناوخۆی لەناو سوریادا کۆتای پێ بهێنرێت و ڕووسیاش وەک پاڵەوانی ئاشتی خۆی دەربخات .

بەڵام لە ناوجەرگەی ئەم گێرمەو کێشانەدا ڕێککەوتنێک هەیە لە نێوان کورد و ئەسەد و تورک ئەگەر پۆتین توانی بەدەستی بخات و ڕێکیان بخات ئەوا (ڕێککەوتنی سەدە ) بە دەست دەخات ئەگەریش نەیتوانی ئەوا دەبێت لەگەڵ ترامپ ڕێبکەوێت و کۆکبن بەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین هیچ بەدوای خۆیدا ناهێنێت جگە لە ( گەرمی لم و مردن ) .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە