مەزڵوم کۆبانێ و وینستۆن چەرچڵ

Tuesday, 15/10/2019, 21:10

6447 بینراوە


چەرچڵ سەرۆک وەزیری بەریتانیا بوو لە سەردەمەی جەنگی جیهانی دووهەمدا کە بەریتانیای لە قەتل و عامی هیتلەر و ئەڵمانیای نازی لەو سەردەمە پاراست بە تاکتیکێکی سەربازی. دواتر ئەڵمانیای زەبەلاح بە دۆڕاوی لەجەنگەکە هاتە دەرەوە و هیتلەر و سەربازەکانی لە هەموو ئەو ووڵاتانەی داگیریان کردبوو هەڵهاتن و کوژران و تیکشکان... ئنگلیزەکان پەکەرێکی گەورەیان لەناوەڕاستی شاری لەندن بۆ داناوە وەک پاڵەوانی جەنگ دەردەکەوێت.

مەزڵوم کۆبانێ ئەو سەرکردە سەربازیە دیارە لەسەرخۆ و ئارامەی کوردەکانی سوریا کە بە تاکتیکی سەربازی توانی خاک و گەلەکەی لە داگیرکاری و قەتل و عامی تورکە فاشیەکان و حزبێکی فاشی ئیسلامی ڕزگار بکات ، کە خەڵکی خۆیان وەها پەروەردە کردووە کە کوردەکانی سوریا کافرن و لەژیر چاودێری وهەنگاوی ئیسرائیلدا کار و فەرمان دەکەن . ئەمەریکا بە نیازە دەوڵەتێکی تری وەک ئەوەی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا دروست بکات هەوەک چۆن کاتی خۆی ئیسرائیلی بۆ گیانی ئیسلام دروست کردووە!

بەم ووتارە ئیسلامیە عاتیفیانە ئەردۆغان و حزبەکەی، نەک ووڵات و گەلانی ناو تورکیا، بگرە کۆی دەوڵەتانی ئیسلامی پێ گەمژاندووە ، هەتا لەژێر ئەم شیعارەدا زۆرینەی کوردی عێراق و زانا ئاینیە وکوردەکان بوون بە پشتیوانی و دوعا و نزای خێر وپاڕانەوەیان بۆ تورک و سەربازەکانی دەکەن!

بەریتانیەکان تاکو ئێستەش شانازی بە چەرچڵی سەرۆک وەزیرانی سەردەمەی جەنگی جیهانیەوە دەکەن، کە توانی لە جەنگی جیهانی دووهەمدا بەریتانیا لە داگیرکاری و کوشتارگەی هیتلەر و نازیەکانی ئەڵمانیا بپارێزێت. هەر هێندەی پلانە سەربازیەکەی مەزڵوم کۆبانێ گرنگی و بایەخی خۆی هەیە، پلانەکەی مەزڵم نەک کوردستانی سوریای لە خەونی داگیرکاری تورک و عوسمانیەکانی دوورخستەوە، بگرە کوردستانی عێراقیش لەو داگیرکاریە دوورخستەوە کە تورک بەرنامەی بۆ داڕشتبوو، تورکەکانی لە خەونی قوڵی دووبارە بوونەوە و پێشەوایەتی عالەمی ئیسلامیەوە بەخەبەر هێنایەوەو لووتیان دووبارە شکایەوە !

بۆیە ئێستە ئەردۆغان ئەڵێ بەم جەنگە زۆرینەی سەرکردەکانی جیهانمان بۆ تاقیکرایەوە کە چەند خاوەن نیفاق و دوو رووین لە مامەڵەیان لەگەڵ تورکیادا بێ مۆڕاڵ و ڕاستگۆ نین!

ئەم هانگاوە ئیتر وەها لە ئەردۆغان و تورکەکان دەکات کە ئیتر نەتوانن ئاوەها بە ئاسانی بڕوا بە جیهان بهینن کە ئەمە جەنگی دیموکراسی و ئازادیە دژ بە ئیرهاب و تۆقاندن، یان بە عالەمی ئیسلامی بڵێن جەنگی ئیلحاد و کوفرە !

ئاخر ئەوان وەها لە خەڵکی خۆیان و دۆستەکانیان دەگەیەنن کە کورد و حزبە کوردیەکان گروپ ئیرهابین و تیرۆریستن،لە مینبەری مزگەوتەکانیشەوە بە مولحد و کافیان ئەچواندن ، بەڵام کەدواتر ئەو داعشانەی لە ناو جەنگەکان دەرباز دەبن یان دەگیرێن باسی پشتیوانی و هاوکاری دەوڵەتی تورکیا دەکات و دەستی تورکەکان کەشف دەبێت بەتەواوی، ئیتر ناتوانن وەها بەئاسانی خۆیان بە فریشتە و کەسانی تر بە ئەهریمەن و مەلعون بناسینن...

بۆیە وورە ووردە بۆ تورکەکانی خۆشیان زەحمەت دەبێت کە قەناعەت بەوە بهینن کە ئەمان هەموو فریشتەن و خەڵکی تریش ئیرهابی و داگیرکەرن....

چەرچڵ تاکو ئێستەش هەموو ئنگلیزەکانی بە شانازی و فەخرەوە باس لەو پیاوە دەکەن و ساڵانە یادی ئەو سەرکەوتنە دەکەنەوە کە چەرچڵ مودەبری عەقڵەکەی بووە.....

ئەوان سەرکردەیەی وەک مەزڵوم پەروەردەدە دەکەن لە هەناوی حزبدا کەبە یەك هەڵوێست سەرۆکی بەهێزترین هێزی دونیا ی وەک ئەمەریکا ناچار بوو پەیوەندی ڕاستەوخۆی پێوە بکات و بیهینێتە سەر خەت.

حزبەکانی ئیمەش خەڵکی وەک ئەنوەی حاجی عوسمانی ڕیزە دوکاندای سەیدسادق و شێخ جەعفەر ڤیاگرای کاغەز لە گیرفان و پۆشاک ژانە لەبەرکەری وەک کەمال برین پێچی دوس لە هەناوی حزبدا دروست دەکەن، کە بە دوو فیشەک هەر یەکەی بە بیانوویەک لە کەرکوک هەڵهاتن و کەرکوکی خاکی کوردان و خەڵکەکەیان خستەوە بەر ڕەحمەتی فکری فاشیستی عەرەبی و عوروبە.

مەزڵوم کۆبانێ کە پرسیاری جەنگەکەی لی دەکەن زۆر لەسەر خۆ و بە ئارامی و بی هەڕەشە و خۆگیفکردنەوە باسی ڕووداوەکان و ئەنجامەکانی باس دەکات .
جیاواز لەوانەی لای ئیمە کەر هەر هەموووەک کەڵەشێر دەهاتنە سەر تەلەفزیۆنەکانی خۆیان و هەر یەکەو جۆرە هەڕەشەیەکی دەکرد، یەکێک ئەیووت سەرۆک بارزانی هەموو تورکیا ئەسوتێنێ ئەگەر یەک بست بینە ناو خاکی کوردستانەوە ، یەکیک ئەیووت بابێن ئەگەر ڕاستدەکەن، یەکێک ئەیووت جەنگ ڕووبدات بەغدادو عەنقەرە ئەکەن بە گۆمی خوین، بەس کە شەڕ بوو وەک باس دەکەن کەمال کەرکوکی سەرکردەیە سەربازی بارزانی بە جلو بەرگی ژانەوە بەپەلە هەڵهاتووە !

سەرکردە سەربازیەکانمان بگرە سەرۆکی هەرێمەکەشمان کە چەند رۆژ پێش داگیرکردنی کەرکوک هەڕەشەیان لە تورکیا و عێراق و ئەمەریکا دەکرد ، نەیانتوانی بۆ دوو سەعاتیش لەو شارە بەر فراوانەدا بەرگری و مقاوەمەت بکەن ...

دواتر نەک سەرۆکی ووڵاتان بگرە نەیانتوانی حەسەن پلایس کە یەکێک بوو لەو چەکدارانەی حەشدی شەعبی لە کەرکوک هەڕەشەی لە کورد و کوردستان و باسی داگیرکاری هەولێر و سلیمانی دەکرد ، بیترسێنن و لە حەپە حەپی بخەن !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە