باوەپیارەیەک کە مامۆستای زانکۆیە دەستدرێژی دەکاتە سەر کچەکەی

Thursday, 17/10/2019, 22:52

5000 بینراوە


مامۆستای زانكۆیە، رۆماننوسە، كەسایەتیەكی دیاری كوردە، نوخبەیە، رۆشنبیرە، دەكەوێتە داوی خۆشەویستی ئافرەتێكی بێوەژن كە دوو كچی هەیە و هاوسەرگیری لەگەڵدا دەكات.
لەم ماوەیە خێزانی ئەم برادەرەی كە لەسەرەوە باسی مواسەفاتەكانیم كرد سەفەرێكی دەرەوەی وڵات دەكات بێ‌ ئەوەی دوو كچەكەی لەگەڵ خۆی ببات، دوای چەند رۆژێك لەسەفەركردنەكە ئەم پیاوە رۆماننوس و فەیلەسوفە  بەهەرجۆرێك بێت دەستدرێژی سێكسی دەكاتەسەر كچە گەورەكەی ژنەكەی كە تەمەنی (15) ساڵە.
دوای چەندین فشار و هەڕەشە و دەستدرێژی سێًكسی، ئەم كچە كچێنی خۆی لەدەستدەدات،.
ئاشكراكردنی ئەم كارەقێزەوەنەش لەلایەن كەپڵی كچەكەوەیە كاتێك دوای چەند رۆژ بەبینینی روخساری كچەكە و دەربڕینی هەندێ‌ وشە. بۆی دەردەکەوێت کە ئەو کارەی لەگەڵدا کراوە.

ئێستا كاكی رۆشنبیر و رۆماننوس و فەیلەسوف سەرقاڵی سوڵحە لەگەڵ خێزانەكەی و كچەكەی، بەڵام ئەوەی من زانیومە كەپڵی كچەكە هەڕەشەی كوشتنی كردووە ئەگەر ئەو كەسەی مامۆستای زانكۆیە، رۆماننوسە، كەسایەتیەكی دیاری كوردە، نوخبەیە، رۆشنبیرە خۆی رادەستی پۆلیس نەكات و دان بەتاوانەكەدا نەنێت.

کلیکی ئەو نووسینەی خوارەوە بکە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە