بۆچی دەبێت بەرگری لە خەڵکی ستەملێکراوی رۆژئاوا بکەین؟!

Saturday, 19/10/2019, 13:30

3285 بینراوە


هه موو چاک ئه زانین که ئه مه ٩ ساڵی ته واوه که شه ڕێکی ئیرتجاعی و کۆنه پره ستانه له سوریادا ده ستی پێکردووه. ئه م شه ڕه نه ته نیا خواستی خه ڵکی زه حمتکێش و به دیهێنانی خواست و ئاره زووه کانی ئه و خه ڵکه نه بووه، به ڵکو دروست به پێچه وانه هه ر له یه که مین ڕۆژی داگیرساندن و ده ست پێکردنی ئه م شه ڕه ماڵوێرانکه ره ، به ڕوونی ده رکه وت که ئه م شه ڕه بۆ یه کلاکردنه وه ی قازانج و به رژه وه ندی و دابه شکردنی ناوچه ی ژێر ده سه ڵاتی دوو به ره و قوتبی چاوچنۆک و داگیرکه ری سه رمایه داری جیهانی به ڕێبه رایه تی ئه مریکا و روسیایه.
ده وڵه تانی فاشیزمی قه ومی و ڕجعیی ناوچه که ش له ژێر سێبه ر و چه تری ئه و دوو ده وڵه ته زڵهێز و داگیرکه ره دا، به هه لیان زانی که له نێو ئه م ته پ و تۆزه خۆێناویه دا به دوای به رژه وه ندی سیاسی و ئابوری و هه ژموونی عه سکه ری خۆیاندا بگه ڕێن و هه ر به چه شنی "چه قه ڵی وه حشی" هه ر یه ک بۆ خۆی و له لایه که وه لاشه ی خۆیناوی ژن و منداڵ و گه نج و پیری ئه و خه ڵکه هه ژاره به لای خۆیدا ڕاکێشت و پارچه پارچه و وه نجڕ وه نجڕی بکات.
ئه م ده وڵه ته فاشیزمانه ، هه ر یه ک بۆ گه یشتن به ئامانجه "گڵاوه کانی" خۆیان ده ستیان دایه دامه رزاندن و یارمه تی دانی ئه و حزب و رێکخراوه سیاسی یه جۆراوجۆرانه که له نێو ، وه حشی ترین و لومپن ترین و دواکه وتووترین چین و توێژی ناو ئه و کۆمه ڵگایه دا ئه ژیان. به م شێوه یه ده یان حزبی ڕه جعیی و ئینسانکوژ و وه حشیان پێکهێنا و هه موو ئه مانه یان به ر دایه نێو خه ڵکی بێ تاوان بۆ جنیۆساید کردن و قه تڵ و عام و سه ر بڕینی ژن و منداڵ و پیر و گه نجی ئه و وه ڵاته.
له نه تیجه و ئاکامی ئه م شه ڕه ئیرتیجاعی و بێ ئه نجامه دا ، تا به ئێستا چه ندین ملیۆن ئینسان ئاواره و ده ر به ده ری وه ڵاتان بوون و زیاتر له یه ک ملیۆن ئینسانی بێ تاوانیش کوژراو و بریندار بووه و ئه م سیناریۆ ڕه شه هێشتا هه ر به رده وام و درێژه ی هه یه. ئه مه یه ئه و ئازادی و دیموکراسی یه بۆگه نه ی بورجوازێ که ده وڵه تانی شه ڕ ئه نگێز و تاوانباری ئه مریکا، روسیا و ئیتحادی ئوروپا " شه و و ڕۆژ ته پڵ و زۆرنای بۆ لێ ئه ده ن".
بۆیه ئه توانم به و په ری شه هامه ته وه بڵێم ، که هه ر که س هێشتا باوه ڕی به دیموکراسی ئه مریکا و روسیا و ئیتحادی ئوروپا مابێت، یه ک زه ره له سیاسه ت و مافه کانی ئینسان و ئیحساسی ئۆمانیستی به شه رێت تێ نه گه یشتووه.
له نێو ئه م شه ڕه بێ ئاکامه دا له هه موو زیاتر ده وڵه تی تورکیا ده ور و نه قشێکی کامڵه ن درندانه و وه حشیانه ی بینیوه. به درێژای ئه م شه ڕه هه موو ئه و "داعشانه" که له سه رانسه ری دونیاوه به ره و سوریا به ڕێ که وتوون ، یه که م جار داخیلی تورکیا بوون و ده وڵه تی ئوردوغان به گه رمی پێشوازی لێ کردون و دوای ته علیمی عه سکه ری ره وانه ی سوریای کردوون. ده وڵه تی تورکیاش ئه مه ی بۆ دوو مه به ستی گه وره ی سیاسی و ئابوری کردووه. یه که م: پاکتاوی ڕه گه زی و جنیۆساید کردنی گه لی کورد له سوریا به شێوه یه ک که ئیتر شار و گوندێک نه مێنێت که ئینسانه کانی ئیدیعای کورد بوون بکه ن و مه سه له ی میلله تی کورد به یه کجاری له سوریادا کۆتای پێبهێنه ێت و پشتی جبهه ی " پ . ک. ک." ش چۆڵ بکات. دوهه م: هه مووان ئه زانن که چه ندین ساڵ به شێکی زۆری چاڵه نه وت و غازی به شێک له سوریا و عێراق و کوردستانی باشوور له ژێر سوڵته و ده سه ڵاتی "داعش " دا بوو. ئه م هه موو نه وت و غازه به سه رپه ره شتی کوڕه که ی ئوردوغان هه مووی ڕه وانه ی تورکیا ده کرا و تورکیا له م ڕێگاوه به میلیاردها دولار قازانجی ئه کرت و له واقێع دا بووه هۆی بوژانه وه ی ئابوری تورکیا.
که م نه بوون سه رمایه دار و حزبی کوردیش له کوردستانی باشور که له سه رحیسابی خۆینی خه ڵک و پێشمه رگه ، له گه ل "داعش" دا په یوه ندێکی پته وی بازرگانی و تیجاریان هه بوو و له م رێگاوه بوونه ساحێبی میلیاردها دولار. (بۆ ئیسباتی ئه م ئیدیعایانه به ڵگه و ره سم و دیکۆمێنت زۆره) و زۆریشیان له ڕێگای جۆراوجۆره وه ئاشکرا و بڵاو بونه ته وه. مه سئولانی خائنی پارتی و یه کێتی له کاتێکدا ئه م ئیشه قیزه ونه یان ئه نجام ئه دا که هه موو ڕۆژێک جه نازه ی چه ندین پێشمه رگه (کوڕی خه ڵکی هه ژار و چه وساوه) له به ره کانی جه نگی داعشه وه ئه گه ڕایه وه بۆ شار و شارۆچکه کانی کوردستان.
له یه که مین هێرشی گه وره ی "داعش" به پشتگیری هێزی عه سکه ری و تۆپخانه ی تورکیا بو سه ر ڕۆژئاوا ، ده وڵه تی تورکیا له خۆشیدا له نێو پێستی بۆگه نی قه ومی و شۆێنی خۆیدا جێگای نه ده بووه و وای ده زانی که ئیتر کۆتایی به میلله ت و خه ڵکی کورد له سوریادا دێت و ئوردوغانی فاشێزم ئیتر ئه توانێت به دڵێکی ئاسوده له نێو کۆشکی سوڵتانه خۆێنڕژه کانی پێش خۆی ئارام ئه نوێت. به ڵام موقاومه ت و خۆڕاگری مێژوی و ته ریخی هێزی شه ڕڤانان و خه ڵكی شه رافه تمه ند و تێکۆشه ری ڕۆژئاوا ، ئه م خه و و خه یاڵه ی ئوردوگان و هه موو فاشیزمی قه ومی تورکیای له گۆڕ نا و له و کاته وه تا به ئێستا ئوردوگان و دارو ده سته فاشیزمه که ی ، نه ته نیا نه یانتوانیوه شه وێک به ئاسوده یی سه ر بنێتنه وه ، به ڵکو هه موو کات و ساتێک حه په حه پی ئوردوگان و کاربه ده ستانی باڵای تورکیا، رق و بێزاری و توڕه ی و هێرش کردن بووه بۆ سه ر خه ڵکی سته ملێکراوی ڕۆژئاوا.
سه رئه نجام یه ک هه فته پێش ئێستا دوای ڕێکه وتنێکی نهێنی له گه ل ده وڵه تی ئه مریکای شه ڕئه نگێز و بێ پره نسیپ و کورد فرۆش ، تورکیا به ڕێگای ئاسمانی و ئه رزی، گه وره ترین هێرشی عه سکه ری کرده سه ر ڕۆژئاوا. ئه مه حه وت ڕۆژی ته واوه که شه ڕێکی قورس و خوێناوی و میژویی دیکه ش ده ستی پێکردووه و تا ئه م کات و ساته که من ئه م مه قاله ئه نووسم شه ڕ به توندی درێژه هه یه و مو قاومه ت و به رگری و خۆڕاگری خه ڵک و شه ڕڤانانی ڕۆژئاوا " هه سه ده" بۆه ته جێگای شانازی هه موو ئازادیخوازان و میلله تی کورد له هه موو شۆنێکی ئه م جیهانه دا. له م شه ڕه خوێناویه دا "داعش" و " سپاه ئازاد" و زۆرێکی دیکه له گروپ و رێکخراوه ئیسلامیه توندڕه وه کانی سه ر به تورکیایش دژ به " هه سه ده" و خه ڵکی ڕۆژئاوا به شدارن.
کوردی ڕۆژئاوا ته نیا به ده ستی ده وڵه تی فاشیزمی تورکیا توشی نهامه تی و جنیۆساید نه بوونه ته وه. به ڵکو به درێژای مێژو میلله تی کورد له ڕۆژئاوا به ده ستی ده وڵه تانی فاشیزمی قه ومی یه ک له دوای یه کی سوریاش تۆشی گه وره ترین جنیۆساید و بێ مافی بوه ته وه. ده وڵه ت و عه قلێه تی شوڤێنی "به عس" کاره ساتی جه رگبڕی به سه ر کوردی ئه و وه ڵاته دا هێناوه و هه موو خه ڵکی له ناسنامه و خویندن به زه مانی دایکی و به شداری کردن له زانکۆ و جامێعه کان به ته واوه تی بێ به ش و مه حروم کردووه و زۆربه ی خه ڵکی کورد ته نانه ت بۆیان نه بووه که سه فه ری ده ره وی وه ڵاتیش بکه ن . زۆرێک له خه ڵکی کورد ته عریب و له شۆنی نیشته جێبوونی خۆی ڕاگواستراوه ته وه و له جێگای ئه وان عه ره بی هاورده ی نیشته جێ کراوه و زۆر کاره ساتی غێره ئینسانی دیکه ش ده ر حه ق به و میلله ته ئه نجام دراوه.
ئیمڕۆ تورکیا و سوریا به هه مان شێوه و عه قڵێه تی شۆڤینێتی ڕابردو ئه یانهه وێت ئه و مێژوه ڕه شه یان دووپات بکه نه وه. به لام وادیاره عه قڵ و شعور و مێشکی ئه مانه وه ک گۆمێک که هیچ ئاوێکی له به ر ناڕوات و هیچ ئاوێکیشی پێ زیاد نابێت و تۆزه تۆزه بۆگه ن ئه کات و وه شک ئه بێت ، ئه مانه ش نه ئاگاداری عیلم و شعوری ئینسانه کانی ئه م سه رده مه ن و نه ئاگایان له کرده وه فاشیه کانی خۆیشیان هه یه. بۆیه ئه مانه سه ر ئه نجام به ته واوه تی بۆگه ن ئه که ن و وشک ئه بن و ئه وه ی که سه ر ده که وێت به ره ی نوێخواز و رۆشنبیر و جه ماوری خه باتگێڕ و تێکۆشه ره.
ئه وه ی که ئیمڕۆ له سوریا موهیم و گرنگه ئه وه یه ، که له نێو ده یان حزب و ڕێکخراوه ی سیاسی و مه ده نی و ئیسلامی دا ، ئه و حزبه ی که تۆزێک ئیحترام و ڕێزی هه موو نه ته وه ئاینی و قه ومیه کان ئه گرێت و ئه یان پارێزێت و خوازیاری به شداری ژنانه له هه موو بواره کانی نێو ئه و کۆمه ڵگا و خوازیاری شه راکه تێکی ڕاسته قینه یه له گه ل نه ته وه جیاوازه کانی دیکه و تا ڕاده یه کی زۆر بڕوای به مافه دیمۆکراسیه کانی خه ڵک هه یه ئه وه "کورده کان" و حزب و رێکخراوه سیاسیه که ی ئه وانه. هه ر ئه مان بوون که دوای له ده ست دانی یانزده هه زار ئینسانی تێکۆشه ر و زه حمه تکێش و نزیک به ده هه زار بریندار ، توانیان تابۆی ڕه شی " داعش" ی دروست کراوه ده ستی ئه مریکا و تورکیا و ئیسلامیه توند ڕه وه کان و ئینسانکوژه کان تێک بشکێنن و بۆ دونیای ئیسبات که ن که ئه وان چین و خوازیاری چه شتێکن.
هه ر بۆیه پشتیوانی مادی و مه عنه وی له م میلله ته سته م لێکراوه ، کار و وه زیفه و ئه رکی هه ر ئینسانێکی ئازادیخواز و تێکۆشه ر و مرۆف دۆسته. چونکه سه رکه وتنی ئه مانه ، سه ر که وتنه به سه ر شۆڤێنێه ت له ناوچه که دا. سه رکه وتنه به سه ر تاریکی و تابۆی ڕه شی ئیسلامیه رجعییه کانی دروست کراوی ده ستی (ئه مریکا، تورکیا، ئێران و وه ڵاته عه ره بێه کانی که نداو) و سه ر که وتنه به سه ر کۆمه ڵێک گیر و گرفتی مێژویی و قه ومی و مه زهه بی. هه ر بۆیه دیفاع له خه ڵکی ڕۆژئاوا دیفاعێکی ڕه وا و به رحه قه. ئه مه چندین ساڵه به ئاشکرا ده وڵه تی فاشی ئیسلامی و تیرۆریست به خێۆ که ری تورکیا به هه موو ئیمکانات و ڕێگایه ک خه ریکی پلان گێڕانه بۆ له نێو بردن و جنیۆساید کردن و پاکتاوی ره گه زی یکجاری میلله تێک . تۆ وه ک ئازادیخواز و ڕۆشنبیرێک ، وه ک کومونیست و ئۆمانیستێک، وه ک حزب و ڕێکخراوه یه کی سیاسی و مه ده نی ، ئه گه ر ناته وێت دیفاع له م کاره ساته مرۆیی یه بکه یت ، ئه گه ر ناته وێت ده وڵه تێکی ده ڕنده و تیرۆریست وه ک ده وڵه تی ئاک پارتی و مه هه په ، که ده ستیان به خوێنی هه زاران ئینسانی سڤیل و زه حمه تکێش و شۆڕشگێڕی تورک و کورد سوره مه حکوم و سه رکۆنه بکه یت، ئه ی ئه ته وێت دیفاع له چی بکه یت؟ ئێمه ئه بێت ئه وه چاک بزانین که دیفاع نکردن له خه ڵک و شۆڕشی ڕۆژ ئاوا له م کات و ساته دا، مباشر و غیره مباشر دیفاعه له کرده وه تیرۆریزم و غیره ئینسانی و دڕنده کانی ده وڵه تی شۆڤێنی تورکیا. ئه ی باشه ئه گه ر تۆ ده وڵه تێکی فاشیزم و ره گه زپه ره ست که به تۆپ و مودێرنترین تیاره و چه کی قه ده غه کراوی فسفۆر و زۆرێک چه کی ئینسانکوژی دیکه ، خه ریکه میلله تێکی سته ملێکراوی وه کو "کورد" یان هه ر میلله تێكی سته ملێکراوی دیکه قه تڵ و عام ئه کات ، مه حکوم نه که یت، ئه ی باشه چؤناوچۆن نێوی ئینسان له خۆت ئه نێت؟
هیچ بیانویه ک له ژێر دروشمی: (دیفاع له مانه ، ئه چێته نێو گیرفانی ناسیونالیزم) یان (ئه مانه کافرن و تورکیا موسوڵمانه) یان (ئه مانه سه ر به پ. ک. ک) ن و قابیلی دیفاع نین و غیره ، هه مووی بیانویه کی پڕ و پوچ و غیره عیلمی و بێ بنه مایه و ناچێته نێو هیچ چوارچێوه یه کی سیاسی ، ئینسانی و مرۆڤایه تییه وه.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە