خۆرئاوای کوردستان و هەنگاونان بۆ دووتاکتیکی یەک ستراتیژ..!

Saturday, 19/10/2019, 14:45

4152 بینراوە


ئەو ڕاستیە دەمێکە سەلماوە شەڕدرێژەپێدانی سیاسەتە بەشێوەی توندوتیژی ،هەرکاتێک کێشە سیاسیەکان ناگەنە ئامانجی خۆی شەڕدەبێتە ئەلتەرناتیڤی سیاسەت و کۆتایی بەگوتاری سیاسی و دبلۆماسیەت دێت.
مێژووی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی پڕیەتی لەجەنگ و کاولکاری و داگیرکاری و تابەئێستا دەگات جەنگ و ماڵوێرانی بوونی هەبووەو،هەرکاتێکیش زلهێزەکان نەیانتوانی بێت ئەوەی دەیانەوێت بەسیاسەت و تەڵەکەبازی دبلۆماسی بەدەستی بهێنن پەنایان بۆجەنگ و کاولکاری بردووەو ئەمەشیان ناوناوە ،لەپێناوی مرۆڤایەتی دا.لەکاتێک دا کۆی زلهێزەکانی دنیا هیچ کات شەڕەکانیان کوشتنی خوێن ڕشتنی ئینسانەکان بوەو لەپێناوی مرۆڤایەتی دانەبووەو داگیرکاری ئابووری و سیاسی و زەوی و فراوانکردنی دەسەڵاتی خۆیان بووە،لەپێناوی تاڵانکردنی وولاتانی تر.
ئەگەر ئێستا بەشێوەیەکی گشتی داگیرکاری وەک سەردەمی ئیستعماری نەماوە،بەلام بەجۆرێکی تر بەتایبەت دوای جەنگی جیهانی دووەم و گەیشتنی سەرمایەداری بەقۆناغی باڵای ئیمپریالستی داگیرکارەیەکان و دروست کردنی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان وبەناو ئەنجومەنی ئاسایش وکۆمپانیا فرەڕەگەزەکان و چوارچیوەکانی تری هاوشێوە بەڕێۆەدەبرێت و ئیمپریالیزم بۆداگیرکاری پەنای بردوەتە بەر بانکی نێودەوڵەتی ،لەڕێگەی پاوانکاری ئابوری ووڵاتانەوە سەرمایەگوزاری خۆی دەکات و هەرکاتێکیش دووچاری ئاستەنگەی پاوانی ئابوریی بوەوە،هێرشی میدیایی دەکاتە سەروولاتان بەناوی نادیموکراسی و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ بۆداگیرکاری ڕاستەو خۆ.
زیاتر لەشەست ساڵە ئیمپریالیزم بەوشێوەیە پاریزگاری ،لەدەسکەوتەکانی خۆی دەکات و باڵادەستی بەسەر جیهاندا دەسەپێنێت و هەر هیزو ڕێکخراوێکیش دژی ئەو دڕندەییە ئیمپریالیزم بوەستێتەوە بەتیرۆریست ناوزەد دەکرێت ،بەوێنەی سەرجەم ڕێکخراوە شۆڕشگێڕو دژە ئیمپریالیستیەکانی ئەمریکای لاتین و مەکسیک و ئیسپانیا تادەگات بە پارتی کرێکاران .
هەمیشە دەوڵەتە ئیمپریالستیەکان پشتیوانی دەوڵەتە فاشستیەکان دەکەن دژی هەربزووتنەوەیەکی شؤڕشگێڕو ئینسان دۆستەکان و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانیش چوارچێوەیەکە بۆ شەرعێەت دان بە دەوڵەتەفاشستیەکان .هەزاران تاوان و پێشێلکاری دەوڵەتەکان بەبەرچاوەیەوە ڕوویداوە ،لەجینوسایدو کوشتن و ئیبادەکردنی گەلێک ،جارێک نەبووە سزای ووڵاتێکی فاشی بدات و بیداتە دادگای نێودەوڵەتی .لەنموونەی هەڵبجەو ئەنفال و کیمیاوی باران و قەتڵوعامی کوردانی باکور لەلایەن ئەردوغانی ئیسلام فاشی و ئێستاش ئەوەی دیسان ئەردۆغانی فاشی دەیکات بەرامبەر خۆرئاوای کوردستان و هەوڵی جینۆساید کردنیان ،نەمان بینی ئەو ڕێکخراوە ئیدانەی ئەو تاوانە بکات ،تەواوی ووڵاتانی سەرمایەدارو ئیمپریالستی لەژێر لێوەوە باسی دەکەن و هیچ هەڵوێستێکیان نی یە بۆ وەستانی ئەو جینۆسایدەی ئەردۆغانی فاشی دەیکات .نەئەنجومەنی ئاسایش و نە نەتەوە یەکگرتوەکان ،چونکە ئەو چوارچێوانە پارێزەری ئیمپریالیزم سەرمایەداری یە نەک ئینسانە چەوساوەکان.
بەدرێژایی بوونی نەتەوەیەکگرتوەکان پشتیوانی یەک بزووتنەوەی شۆڕشگێرانەی نەکردووە دژی دەوڵەتەفاشی و دیکتاتۆرەکان ،بۆیە دەبێت تەنها لەڕووی تاکتیکیەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانە بکرێت، ناکرێت بزووتنەوە شۆڕشگێڕو حەقخوازەکان چاوەڕوانیەکیان ،لەوڕێکخراوە ئیمپریالستیە هەبێت ،کەبەدژی هەنگاوەکانی ئیمریالستی بوەستێتەوە.
لەوڕوانگەیەوە دەبێت خۆرئاوای کوردستان دووتاکتیکی یەک ستراتیژ بگرێتەبەر و هەنگاو بنێت ،لەڕووی تاکتیکیەوە ماڵەڵە لەگەڵ دەوڵەتە ئیمپریالستیەکان بکات و دبلۆماسیەتی سیاسی بەکاربهێنێت جەبهەی دژی داگیرکاری وە شەڕبەهێزبکات و لەلایەکی تریشەوە هەوڵی پەیوەندی بدات ،لەگەڵ بزووتنەوە هێزە شۆڕشگێڕەکانی دنیاو جەبهەی شەڕی دژی سەرمایەداری ئیمپریالستی فروان بکات و پشتیوانی بۆستراتیژی گەیشتن بەئامانجەکانی بنێت .وەک تاکتیکیش بەردەوام بێت لەوەی کە دژی بەکارهێنانی هیزو بەردەوام شەڕبێت و لەهەمان کاتیش داخەریکی بەهێزکردنی خۆیی بەدەست هێنانی پشتیوانی ڕاستەقینەو بەژداری پێکردنی هێزە شۆڕشگێڕو دژە سەرمایەداری ئمپریالستیەکان بێت و،لەو ڕێگەیەوە جەبهەی بەرگری فراوان بکات فشاری هەمە ڕۆژە لەناو دڵی دەوڵەتە ئیمپریالستەکان دروست بکات .
گرتنەبەری دووتاکتیکی یەک ستراتیژ بۆ ئێستای خۆرئاوای کوردستان زۆرگرنگەو دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی هەبێت بۆ هەنگاوەکانی دواترو گەیشتن بەئامانجەکان ،هەڵبەت خۆرێکخستن و ئامادەکاری بۆ بەرنگاریش نابێت خاوبکرێتەوە ،بەلکو لەمیانەی کارکردن بەتاکتیک دەبێت هێزی بەرەنگاربوونەوە تۆکمەتربکرێت و هەموو ساتێک ئامادەی بەرنگاری بێت .
هۆڵەندا
١٨/١٠/٢٠١٩

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە