ئایامەلامستەفای بارزانی ژێنڕاڵ بووە؟

Saturday, 19/10/2019, 14:56

7539 بینراوە


هیچ کەس خۆی فریونەدا، ئەوەی لە ماوەی ئەو یازدە رۆژەدالە رۆژئاوای کوردستان بە سەر نەتەوەکەمان هات،راستەوراست دەستیی بنەماڵەی بارزانی تیدابووە.لە کوێی دونیا بینراوە دڕندەیەکی وەک ئەردۆغان دۆستیی هەری نزیکی بارزانی وئەو دەسەڵاتە بێ کە لە باشوری کوردستان هەیە، بەڵام تاملان دژایەتیی سیستمێک بکا کە لە رۆژئاوای وڵات بە ماوەیەکی کەم وەدەست هاتووە،کوردی باش بارزانییە وکوردی خراپیش لە رۆژئاوادەژی؟؟.خۆنیشآندانەکانی چەند ڕۆژی رابوردووئەوەندەی کە بۆ ئەردۆغان ژانی دروست کرد،دووئەوەندە بنەماڵەی بارزانیی لە دڵیان گران هات. بەڵام چون کەسانی ترسنۆک ونۆکەر سفەتەن،هیچ دەنگیان لێ نەهات.دەیانزانی خەڵک تووڕەیە.ئیدی دەسەڵاتیی ٢٨ ساڵەی بنەماڵەی بارزانی ژەنگاوی بووە وسەردەمێکی نوێ خەریکە دەست پێدەکا.ئەوەی لەو چەند رۆژەداخەڵكی رۆژهەڵات وباشوور نیشآنیداکۆنگرەیەکی نەتەوەیی ونیشتمانی بوولە سەرشەقامەکانی وڵات.هەمان پرسی مەزنە کە بنەماڵەی بارزانی ساڵهایە دژایەتیی دەکەن.

وێنەی لە چەند رۆژی رابووردووداکە شەڕلە رۆژئاوا لەو پەڕی دژواریدا تێدەپەڕی، تاقمێک فەیسبوکچی سەر بە بنەماڵەی بارزانی مەسعودوحوسێن یەزدان پەنای لۆمپەنیان لە تەنیشت وێنەی قارەمانێکی وەک مەزلوم عەبدی دانابووکە گۆیا ئەو خۆی بە ژێنڕاڵ دەزانێ بۆیە مەسعودوحوسێن لۆمەپەنیش ژێنڕاڵن!بەوکارەیان دەخوازن لە تەنیشت مەزلوم عەبدی بارزانی وحوسێن یەزدانپەناش مەزن نیشآن بدەن.هیچ گومانم لەوەدا نییە قارەمانێکی وەک مەزلوم عەبدی هیچکات بەوکارە رازی نابێ. وهزروڕآمانی مەزلوم زۆر دوورە لەو کارانە.

سەردێڕی بابەت:
ئەوەی کە نەتەوەیی کوردیی تووشی ئازارومەینەتیی کردوە خەڵكی دڵسۆزوفیداکاری وڵات نییە.چین وتوێژێکن کە خۆیان بە پرۆفسۆڕوزاناوشاعیرورووناکبیرونووسەرو... دەزانن.بە دەگەمەن هەڵدەکەوێ کەسی بوێری زانا روولە راستیەکان بکاوترس لە خۆی دوور کاتەوە.ئەفسانە سازیی بۆ پیاوەکانی ماڵباتی بارزانی ومەزن کردنەوەی ئەو کەسانە لە هەر قۆناغێکی مێژووییدا بۆتە هۆی بە کوشتدان وئاوارەکردنی هەزاران مرۆڤی کورد لە سەر خاکی خۆی.

ئەو چین وتوێژە بە بێ لێکۆلێنەوە وبە بێ توێژینەوەی دیرۆکیی دەست دەدەنە پێنووس ولاپەڕەکان رەش دەکەنەوە.تاقمێکی بەرچاولە سەرکردە کوردەکان وا لێدەکەن کە مرۆڤی ساویلکە کاتێک باسیان دەکا دەبێ دەستنوێژی هەبێ نەکازمانی لە گۆ بکەوێ!

سەرکردەیەک دەکەنەژێنڕاڵ،یەکی دیکەنە زانایەکی سیاسیی کە تەنیا دەتوانێ پرسی کورد چآرەسەر بکا!یەکی دیکە دەکەنە پۆڵا،گۆیا فیشەک نایبڕی،یەکیش دەکەنە پێغەمبەریی ئاشتی ونە خوێندەوارێکی وەک مەلا مەستەفاشمان بۆدەکەنە ژێنڕاڵ ولە بەرۆکی کوردی دەدەن!ئاخر ئەوەش مێژوویە؟دیاردەیەکی مەترسیدارلە ناو خامە بە دەستیی کورد پەیدابووە،پێمان دەڵێن نابێ لاپەڕەکانی رەشی رابوردوو هەڵدەینەوە!ئەوکەسانە راستەوڕاست دە خزمەتیی دووژمندا بیر دەکەنەوە،هیچ نەتەوەیەک ناگاتە ئازادی کە پەندی دیرۆکیی لە رابوردووی خۆی وەرنەگرێ.

ئایا مەلامستەفا ژێنڕاڵ بووە؟
ماوەی نیوسەدەزیاتر بنەماڵەی بارزانی وحیزبەکەیان دەیەوێت ئەو باوەڕي بە تەواوی بچەسپێنێت کە مەلا مستەفا کاتێک لە دوای کەوتنی کۆماری مهاباد هەڵدێت بۆ سۆڤیەتی جاران، لەوێ لە بەر ئەوەوڵاتە سوورەی ئەوساڵە لە بەرئازایەتی بێ هاوتایی پلەی جەنڕاڵی پێدراوە!ئەو قەناعەتەش وا درست بووە کە وێنەیەکی مەلا هەیە بە جلوبەرگی جەنڕاڵیوە!ئەمەش بۆتە کەرەستەی بەکارهێنراولای لایەنگرانی کە ئەو پیاوە پلەی جەنڕاڵی پێدراوە!

هۆکاریی ئەم جلە چی بووە؟ ئایا پلەی جەنڕاڵی پلەیەکە ببەخشرێت؟ یان بە قۆناغی سەربازیدادەبێت تێپەڕێت وئاستی خوێندن وزمان وشآرەزایی سەربازیی گەورەی هەبێت؟ئایا ئەو کاتەی مەلا ئەو پلەی وەرگرتوە یەکێتی سۆڤیەت لەو پەڕێ هێز هێزدا بووە؟جەمسەرێکی مل ملانێکان بووە لە جەنگی سارددا.ئیدی چی پێویستیەکی بەوە هەبووە پلە ببەخشێت بە کەسێکی ئاسایی کە تەنیا شەڕ لە رووبەڕووبوونەوەی ئاسایی فێڕ بووە وهیچیتر، نەک بە خوێندن وتێگەیشتن.

زۆر لەو راستیانەی کە مێژووی کوردیان نووسیوە ئەم سەرکردەیە نەک جەنڕاڵ نەبووە، بەڵكوم کاروکاسپی زۆر ئاسایی کردوە بۆ بژیوی ژیانی خۆی.باشترین نموونەش لەو یادداشتانە، یادداشتەکانی / زرار دەرگەلەییە / کە خۆی هاوڕێی ئەو هەڵاتنە بووە بۆ سۆڤیەتی جاران کە لە یادداشتەکانیدا باس لەوە دەکا کە مەلا مستەفا هیچ پلەیەکی سەربازیی پێ نەدراوە وتەنانەت بە چآوی کەم ودوور لە رێز میوانداریی تەماشآ کراوە.

ئەمانە هەمووی بەلایەک رەنگە بگووترێت کورد نووسینی پڕە لە رق وکینە وکەمکردنەوەی ڕۆڵی ئەو مەلامستەفا. بۆ پشت بەستن بە راستیەکان دەچینە لای دوو یادداشت کە کورد نین تا مەبەست لێی رق وکینە وشکاندنی ئەم کەسایەتیە بێت. یەکەمیان رۆژنامە نووس ووەزیریی دەرەوەی یەکێتی سۆڤیەتی جاران / بریماکۆف / وئەوی دیکەش یەكێکە لە سەرکردە سیاسیەکانی عێڕاق کە وڵامی راستمان دەداتەوە.

بریماکۆف:
بریماکۆف، نە خێر مەلامستەفا جەنڕاڵ نەبووە.بریماکۆڤ هەم رۆژنامە نووس وهەمیش لە دەزگای هەواڵگەریی یەكێتی سۆڤیەتی جاران کاری کردوە.ماوەیەکیش وەزیریی دەرەوەو سەرۆک وەزیران بووە. لە یادداشتەکانی خۆیداباسی زۆر شت دەکات.ئەوکەسە لە کاتی شۆڕشی ئەیلویشدا سەردانی کوردستانی کردوە وباسی ئەوکات دەکا کە مەلا مستەفای بارزانی دوای رووخانی کۆماری مهاباد هەڵت بۆ سۆڤیەت ولەوێ ژیاةێکی ئاسایی هەبووە، تەنانەت ناوی خۆشی گۆڕیوە بۆ / مامیدۆف / وهەر بەوناوەش دەسووڕایەوە وهیچ پلەیەکی سەربازیی نەبووە هیچ پلەیەکی سەربازیی پێ نەدراوە.

بەڵام کە هاتمە کوردستان / بریماکۆف / لە شۆڕشی ئەیلودا وێنەیەکی بارزانیم دیت بە جلەبەرگیی سەربازیەوە، ئەو وێنەیە گومانی لا دروست کردم وەک رۆژنامەنوس سەردانی بارزانیم کرد وپرسیاری ئەو وێنەیەم لێ کرد؟وگووتم ئەو وێنەیە چییە؟ مەلا لە وەڵامدا وتی: چوومە لای وێنەگرێک هندێ وێنە بگرم. لەوێ جلوبەرگیی جەنڕاڵی دانرابوو منیش کەبەرمکردووێنەیەکم پێوەگرت، تەنیا ئەوە مەسەلەی جەنڕاڵیە وهیچی تر!

ئەوقسانەی بریماکۆف راستیەکە تەواوروون دەکاتەوە ودەڵێ: شتێک نییە ناوی پلەی سەربازیی وجەنڕاڵی بێت بە کەس بدرێت بۆیە ئەوم پرسیارەم کردوەوراستیم لە دەمی مەلاوە بیست، بەڵام لای هەوادارانی بە خەیاڵ کراوەتە جەنڕاڵ!؟بەرێوە بەریی پێشووی پەیمانگای رۆژهەڵات ناسیی سۆڤیەت، نە خێر شتێک نییە ناوی پلەی سەربازیی بێ ویەکێتی سۆفیەت بە کەسی بەخشێبێت.


خەلیل عەبدولعەزیز:
خەلیل عەبدولعەزیز،یەكێکە لە سەرکردەکانی دیاری عێڕاق لە کودەتای ساڵی ١٩٥٩ دا بە هۆی کودەتات شەوئەفدام حوکمی لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو، دواتر چۆتە مۆسکۆ لەوێ کاری رۆژنامە نووسیی کردوە،نووسیویەتی: من زۆر جارلە گەڵ غەفرۆف کە سەرۆکی بەشی ئاکادیمایی رۆژهەڵات ناسی بووە نزیک لە ناوەندی بڕێاری سۆفیەتی جاران، جارێک لێم پرسی ئێوە چۆن پلەی جەنڕالیتان بە صشیوە بە مەلا مستەفا؟

غەفرۆف پێکەنی وگووتی: ئەوە کوردوعەڕەبی عێڕاقیە ئەو چێرۆکەتان داڕسطووە ئەگینا ئەو چیرۆکە زۆر دوورە لە راستیەکان وپلەی سەربازی لەو وڵاتەدا شتێک نیە ببەخشێڕیت، نەک بە بێگانە وبەڵکو بە کەسە ئازاکانی خۆشمان نابخشرێت بە یاسای سەربازیدا تێ نەپەڕێت.

غەفرۆف هەمان راستیی قسەکانی بارزانی باس دەکات ک ئەو / مەلا / لە دوکانێکی وێنەگریدا حەزی لەو جلە کردوە کاتێک چاوی پێی کەوتوە وێنەی پێەوە کێشآوە وهیچیتر...

وێنەکەش لە نزیک کتێبخانەی / لنین / گیراوە،بۆ زانیاریت.تەنانەت ناوی خۆشی گۆڕیوە بۆ ئەوەەی کەس نەیناسێتەوە. خەلیل عەبدولعەزیز لە یادداستەکانیدا نووسیویەتی هەر دووک بەڵگەنامەکانیشم بردە لای مەسعود بارزانی ونیشآنمدا.

رەنگی تێک چوو وهیچی نەوتوبابەتەکەی گۆڕی، چوونکە چاک دەیزانی بەڵگەکانم راستین وباوکی جەنڕاڵ نەبووە.


------------------------------
سرنج: دەقی بابەتەکەم لە بەرێز هێمن ئەحمەد وەرگرتووەکە بۆی ناردووم.بە سپاسەوە.

سەرچاوە: گۆڤاری لڤین.
نەمر زرار سلێمان بەگ دەگەڵەیی ،هاوڕیی مەلا مستەفا بووە لە سۆڤیەت.لە کتێبی بیرەوەریەکان دا باسی زۆر بابەتی کردوە. رەوانی شاد بێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە