دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردستان لە 2020دا


ڕێبوار وەلی بەچی حوکمدراوە ؟

Sunday, 10.20.2019, 22:57

5574 بینراوە


کاکە ڕیبوار وەلی، کە دەمڕاستی بنەمالەی مەسعود بو، ئاگای لەهەمو پلانەکانی بنەمالەبو، وەک بیرم بێت، بۆ رزگارکردنی بنەمالە لەو زەلکاوەی کە تێی کەوتبون، لە یەکێک لە وتارەکانیدا نوسیبوی کە ئەوان کارتێکی گرنگیان بەدەستەوە ماوە، ئەویش ئەوەیە کە ناکۆکی بخەنە نێوان بەرەکانی شێعەوە. ئیتر لەو کاتەوە دەنگی نەما. وتم پێ دەچیت کە دەمبەست کرابێت، یان دەستبەسەرکرابێت، یان خوانەخواستە شتی خراپتریشی لێ کرابێت، چونکە دەنگی پای نەما. خۆ ئەوە شتێکی هێندە نهێنی نەبو، هەموکەس دەیزانی کە پەیڕەوی ڕێنمایەکانی بنەمالەی نەکردبو، دەستی بۆ شتی بڤە بردبو. دوابەدوای ئەوە وتارێکی لە روداودا بڵاوکردەوە کە فریا نەکەوتم یخوێنمەوەی لەبەر ئەوەی کە بە فەرمانی مەسرور خێرا لابرا. دوێنێ کتوپڕ لەسەر شار پرێس، وتارێکی ئەوم بینی، بەناوی ؛ کۆتایی ئۆردوگانە، وەک ئەوەی مەسجێکی ئاگاداری بۆ ئاغاکانی بنێرێت، هەتاوەکو خۆیان ئامادەکەن، نەوەکا دوای کۆتایی تورکیا هیزی جەماوەری بیان ڕوخێنن. هەرچەندە کەوالیتێی فۆتۆکانی شارپرێس وەک روداونیەو سەری کاکە ڕیبوار تەواو پانکرابویەوە، بەلام هەرناسیمەوە، کێ ڕێبوار وەلی ناناسێتەوە ؟ چونکە تەنها بەو رەسمەوە وتارەکانی بڵاودەکردەوە لە روداودا، وتم پێدەچێت کە ئەویش وەک رۆمانی پۆرترێی ماریان گرای، ئۆسکار وێڵد، بیەوێت کە پۆرترێکە لەجێگای ئەودا پیر ببێتو خۆی بەگەنجی بمێنێتەوە، بەڵام ئەفسوس پۆرتێکە نەگۆڕاوە، بەڵام جۆری وتارەکەی تەواو گۆڕاوە ؛ ڕاستە کە ستایلی وەلی پێوە دیارە، بەڵام وتارەکەی ئێجگار کورتەو زۆر درێژە بەباسەکە نادات، نەوەکا روبەروی وشەی بڤە ببێتەوە ؛ وەک وشەی ؛ یەپەگگگگگگگگگە، یان وشەی ڕۆژاڤڤڤڤڤڤڤاڤاڤاڤاڤاڤاڤاڤا کە لێی قەدەغەکراوە لەگەڵ چەندەها باسو شتی تر.
دورخستنەوەی بەختیار وەلی لە روداوی گۆرانی بێژێکی گروپێکی فەرەنسی دەچێت ؛.شەوێک دەبێتە دەمبۆلەی لەگەل دەستگیرانەکەی، پاش ئەوەی شەپازلەیەک لە دەستگیرانەکی ئەدا . کچە لەهۆش خۆی دەکەوێت، بەڵام بەدەمیەوە ناچێتو دکتۆری بۆ بانگ ناکات، بۆیە کچە گیانی دەردەچێت. دوای ئەوەی حوکمی درا بە هەشت ساڵ. داوای باوکی کچەکە، کە ئەکتەرێکی بەناوبانگی فەرەنسیە، ئەوەبو کە دوای حوکمەکەی بۆی نەبێت گۆرانی خۆشەویستی بنوسێت. ئەوەش شتێکی نەک گرانبو بەڵکو روخاندنی ئەو کەسە بو.
ئەمەش ڕێنمایی بنەمالەیە بۆ وەلی دوای حوکمەکەی؛ لە روداودا جێگەت نابێتەوە، نابێت دەست بۆ شتی بڤە ببەیت، بۆت هەیە وتار بنوسیت، بەڵام هەمو باسێک ناهروژێنێت .
ئێستاکە کاکە ڕێبوار دەیەوێت بەوتارەکانی وەک مۆسیقارە سپیەکانی بەختیار عەلی چۆن بەعەزفی فلوتێک دڵی جەلادێک دەهەژێنێت تا ئەگاتە ئەوەی کە جەلادەکە داوای دادگای خۆی بکاتو پەشیمان بێتەوە لەتاوانەکانی، ئەویش بەهەمان شیوە دڵی ئاغاکەی بهروژێنێتو شتەکان بگەڕێنێتەوە جێگای خۆی . خۆ ئەگەر شمشاڵت بۆ بژەندینایە ئەوا بێ شک ئێمە شتێک تێ دەگەشتین، دەیهەژاندین. بۆکەسێکی بەتوانای وەک تۆ لەنوسیندا، چۆنە وەها کورتت هێناوە ؟ وەک خۆشت دەزانیت فلوت عەزفکردن کاری ئەو مۆسیقارانەبو کە تازە فێری نۆتی مۆسیقا بوبون، مۆسیقاکەیان هیچ جۆشوخرۆشێکی تێدانەبو، هەتا ئێمە بهەژێنێت، یان دڵی جەلادێک بکات بە فریشتەو داوای دادگاییکردنی خۆی بکات لەبەردەم میلەتاو پەشیمان بىیتەوە لە تاوانەکانی، بەتایبەتی لەحوکمدانی کاکی والی. تۆ کەسێکی بەتواناتربویت لەوتار نوسیندا بۆچی وەها کورتت هێناوە ؟ خۆ بڕواناکەم ئەوەی کە لەناخی نوسەرێکدا دەمێنێتەوە و نایەوێت بیهروژێنێت، خڵتەو پیسایی بێت، بێ شك هەقیقەتێکەو خنکاوە، بەندکراوە، دەرگای بەسەردا داخراوە.
ئێستاکە ئەوەی بۆ کاکە وەلی ماوەتەوە ئەوەیە کە بە خۆی فلوتەکەیەوە گۆرانی باخچەی پاشامان بۆ عەزفبکات، لەبەر ئەوەی کە ئەو لە نێوان ماڵی ئاغاو چاوکاڵدا سەری لێ شێواوە.
باخچەی پاشا، لەوبەر ئاوە
لەبەر ئاوە
خێڵی دوژمن دەورەی داوە
ئەڕۆم ڕیگام لیگیراوە
ناڕۆم جاوکاڵ لیم تۆراوە، لێم تۆراوە.
***
ئەرێ بەراست کاکی والی، هەر بندیواریت یان دیوارەکە روخاوە ؟
نا برا شۆخی دەکەم، دەزانم کە بەڕێزتان نەک تەنها ئەندازیاری دیوارن، بەڵکو ئەندازیاری وتاری وەهان کە هەرگیز کەس نەتوانێت ئەو دیوارە داڕمێنێت. وتارەکەشت ئەو توانایە دەسەلمێنێت .



(دەنگدراوە: 7 . زۆرباشە: 4.5/5)