مەرجەکانی دامەزراندن لە لیوا تایبەتەکانی کۆسرەت ڕەسوڵ

Monday, 21/10/2019, 9:21

9606 بینراوە


کۆسرەت رەسوڵ، ئەو بەرپرسە نەزان و  نەخوێندەوارەی کە جەلال تالەبانی و نەوشیروان مستەفا کردیان بەم  کەسە و گرێی بەختیان بۆ کردەوە، هەر مامە و کاکە نەوە یارمەتییان دا، تا هێندە دەستڕۆیشتوو بێت و لەسەر حسابی گەلێکی بەدبەخت و مێژوویەکی پڕ لە خیانەت هەرچی ویست بۆی بچێتە سەر.
ئەم کابرا نەفامە هەرچەندە وەکو مرۆڤ دوو پێی هەیە، بەڵام وەک ئاژەڵێکی کێوی لە ژیانییدا هەڵسوکەوتی کردووە و بیری نەکردۆتەوە، هەوەس و ئارەزووەکانی خۆی تێرکردووە. کۆسرەت رەسوڵ لە تەمەنی سیاسیی و سەربازیی خۆیدا کە سیاسییش نەبووە، وەک پێشمەرگەش ترسنۆک بووە، لە پشتەوە خەنجەری وەشاندووە، هەموو کارێکی نامرۆڤانە و ناپیاوانەی کردووە.
کۆسرەت رەسوڵ کەسێکی گوندییە و لە ژیانی شارستانی و مەدەنیی بێ ئاگایە، هەرچەندە  لە عەقڵ و لە بەدەنیشدا کەمئەندام و پەککەوتەیە، تا ئیستا عەقڵی وەکو ماشینێکی بێ کەڵک لە دەمییەوە خڕەی دێت، هەڵسوکەوت و قسەی ناشرین دەکات، واز ناهێناێت، جگە لەوەیش کچ و کوڕەکانی کردووە بە پارەدار و دەسترۆیشتوو،  ئادەمیزادێکی خائین و ناپاکیشە لەگەڵ بنەماڵەخائین و جاشەکاندا هاوتەبا و دۆستە، شەرم ناکات و قسەی هەلەق و بەلەق دەکات، بەو بیچمە ناشرینەیەوە لەگەڵ شەرمکردندا سیوای بۆتەوە، تەریقیش نابێتەوە، ناخوێنێتەوە بۆیە خۆشی ناناسێت، بە گژ تەمەن و سروشتدا دەچێت بەردەوام سمێڵی رەشە، وەکو پێڵاوەکانی بۆیاخی دەکات،  لەسەر کورسی کە دادەنیشێت هەمیشە  وەک سەیارە گێڕی پاشی خۆی وەردەگیڕێت، جێگا بە خۆی ناگرێت و هەرگیز ناتوانێت راست بێتەوە، چونکە خەلەل لە عەقڵ و بیرکردنەوەیدا هەیە، ئەو خەڵکەش رازییە ئەم کەسە بەرپرسی بێت و چارەنووسی خۆیان داوەتە دەستی، دەوربەرەکەشی پێی رادەبوێرن و زۆر شتی لێدەشارنەوە. کورد و هەموو دنیا لەو  ژوور و ماڵەدا دەبینێت کە موڵکی خۆی نییە و داگیری کردووە.
لە دواترین کۆمیدیای ئەم پیاوەدا، کە دەسەڵاتە خائینەکانی کورد رێگایان پیداوە، ئەوەتا لیوای تایبەت بە خۆی کردۆتەوە، لە خوارەوە ببینن، بزانن مەرجی وەرگرتن چییە، کە جەنابی دەیەوێت ئەو گەنجانە  بهێنێتە ناو فەوجەکانییەوە!؟
بیخوێینەرەوە و سەرتان وەکو کۆسرەت با بدەن، بزانن لەم کاتە ناسکەتەدا کە گەلەکەمان لە شەڕی مان و نەماندایە و مەترسی تێداچوونی لەسەرە، فەرمو بزانن ئەم کۆسرەتە خەریکی چییە؟!

ئەوانەی کە لەو فەوجەی کۆسرەتدا وەردەگیرێن دەبێت ئەم مەرجانەی خوارەوەیان تێدا بێت:
-----------------------------
1ــ  پێویستە بۆ ماوەی شەش مانگ تا ساڵێک وەک  خۆبەخش بە بێ مووچە دەوام بکات.
2ــ  لە رۆژی وەرگرتنییەوە نابێت تا پێنج ساڵ هاوسەرگیریی بکات.
3ــ  ئەگەر  لەشەڕدا (بریندار، کەمئەندام، یان شەهید) بوو، نابێت داوای شەهیدانە و قەرەبوو، یان داوای یارمەتیی و  پارە بکات.
4ــ  پێویستە بە پارەی خۆی چەکێکی کڵاشینکۆف بکڕێت.
5ــ  ئەگەر وازی لەپێشمەرگایەتی هێنا، دەبێت  5  ملیۆن دینار غرامە بدات

ئایا ئەمە چی ناو دەنێیت؟ پیاوەتی،  یان کۆیلایەتی؟! بەڕای تۆ ئەمە ڕەوایە کە بەرامبەر بە گەنجێکی ئەم وڵاتە دەکرێ تەنیا بۆ ئەوەی مووچەیەکی پێنج سەد هەزاریی پێ بدات ؟! ئەگەر وەکو جنێویش لێم وەردەگرن، هەر دەیکەم، (بە راستیی کۆسرەت رەسوڵ تۆ پیاوێکی بێ ویژدان و خوێڕییت!).

بەڵێننامەکە بیخوێننەوە !



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە