دوای رۆژاڤا، وڵاتانی ئەوروپا زەرەرمەندن

Tuesday, 22/10/2019, 10:45

5352 بینراوە


کاتێک ترەمپ هات بۆ فەرەنسا، پاش ئەەی سەدانی قەبرسانەکانی ئەسکەرەکانی ئەمەریکای کرد وەک هەمو سەرەک کۆمارێک، کە یەکێکیان بەسەر یاڵێکەوەیە و بەسەر هەمو پاریساد دەڕوانێت، ئێستاکە بوە بە خاکی ئەمەریکا. پاشان بەئاشکرا وتی ئەگەر لەداهاتودا ئەوروپا توشی تەنگژی بویەوە، ئەوا ئەمەریکا ئامادە نیە بەرگری لێبکات . بۆیە ماکرۆنیش دەستی ترەمپی توند گرتبو بەڵکو پێی بڵێت؛ جێمان مەهێلە هەتاوەکو لەشکرێکی یەکگرتوی ئەوروپی دروست دەکەین. ئەگەر ئەمەریکا خۆی بۆکشانەوە لە جیهاندا ئامادە دەکات، ئەوا پلانی تورکیا بۆ فراوان کردنی خاکەکەی کەوتۆتە کاتێکی گونجاوەوە.
کشانەوەی ئەمەریکاش لە سوریا زیانێکی زۆر گەورە بە ئەوروپا بەتایبەتی بە فەرەنسا دەگەیەنێت، دەبێتە هۆی خەبەربونەوەی ئیسلامی توندڕەو بەیارمەتی تورکیا لەجادەکانی ئەوروپادا، بەم هۆیەشەوە خەبەربونەوەی زیاتری پۆپولیسم، ئۆردوگانیش هەرلەکۆنەوە ولاتانی ئەورپای بەوە دەترسناد ؛ ( ئێوە هەرگیز ناتوانن بە ئاسودەیی بژین لە ماڵەکانتانا) . بۆیە فەرەنسا نازانێت چ سیاسەتێک بەکا ربهێنێت بەرامبەر بە ئیسلامیەکانی ناوخۆی، هەتا گەشتۆتە ئەو ئاستەی کە وەزیری ناوخۆی رابوردوی فەرەنسا بڵیت؛ ( ئەبێت ناوچەکانی دەرەوی پاریس داگیربکەینەوە، بەکارهێنانی وشەی داگیرکردنەوە زیادەرۆی تێدا نەکراوە).
ئەمڕۆ نزیکەی شەست ملوێن موسڵمان لەئەوروپادا هەیە، خۆ جارێکی تر ئەوەی رویدا لە مێژواد؛ کوشتنی شەش ملوێن جولەکە لەلایەن نازیەوە، هەرگیز شتی وا روناداتەوە بەرامبەر بە موسڵمانەکانی ئەوروپا، کارەساتی وا مەحالە، هەر روداوێکی لەو جۆرەش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ئەو جەنگەی کە ئۆردوگانو ئیسلامیەکان ئاواتیانە ؛ شەری نێوان ئیسلامو مەسیحی، کە هەمیشە ئەروپا خۆی لێ پاراستوە. بۆیە چارەسەر هەر سەرکوتکردنی تورکیایە بەهەر شێوەیەک بێت.
بۆیەش ئەم تەنگژیەی سوریا دەبێتە تاقیکردنەوەیەکی گەورە بۆ ئەوروپا؛ ئێستاکە کە ئەمەریکای لە پشت نەماوە چۆن روبەڕوی ئەم روداوانە دەبێتەوە ؟ جگەلەوەی بە پێی لێکۆڵینەوەکان، فەرەنسای ئەمڕۆ بەراورد دەکرێت لەگەڵ فەرەنسای ساڵانی 30 ؛ سەرەتای بەرزبونەوەی پۆپولیسم، کە کۆتایی هات بەسەرهەڵدانی ئەڵمانایای نازی. لەم کاتەشدا حکومەتەکانی ئەوروپا بەهەمو شیوەیەک بەرەنگاری بەرزبونەوەی ئاستی پۆپولیسم ئەکەن کە تورکیا کاریگەریەکی راستەوخۆی دەبێت لە سەری.
هەر لەکۆنەوە لای گەلی هندۆئەوروپی بنەمای بەڕێوەبردنی ولات لەسەر سێ کۆڵەکە دانراوە ؛ ئابوری، دین، جەیش. ئەوەی ئەورپا نیەتی جەیشیکی یەکگرتوە. کاتێک فەرەنسا دەستێوەردانی سەربازی کرد بۆ بەرژەوەندی ئەوروپا وەک لە کۆسۆڤۆ و دەستێوەردانی سەربازی لە سوریا ، داوای لە وڵاتانی ئەوروپا دەکرد، لە چاوەڕوانی جەیشیکی یەکگرتودا، با ولاتانی ئەوروپا بەشداربن لەو بودجەیەدا ، بەڵام کەس ڕازی نەبو. جگە لەوەی یەکێک لەلاوزیەکانی ئەوروپا ئەوەیە کە بۆ بڕیاردان بە 28 ولات کاتو کارێکی زۆری دەوێت، سەرباقی چونە دەرەوی ئنگلتەرا کە هێندەی تر لاوازی کرد. بۆیە بریکسیت بە سەرکەوتنێک دەبینرێت ئێستاکە لەلایەن ئنگلیزەکانەوە کە خۆیان کشاندۆتەوە، لەبەرئەوەی کە خۆیان رزگارکرد لەبەشیک لە مەترسیانەی کەئەوروپا روبەروی دەبێتەوە بەهۆی گۆڕانکاریەکانەوە.
ئێستاکە ئەوروپایەکان وازیان لە ئەمەریکای ترەمپ هێناوە بۆ دیالۆگو چارەسەر، نیازی دیالۆگیان هەیە لەگەڵ روسیادا بۆ گەیشتن بە ئامنجێک. دوای چەند رۆژێکی تر، بۆرییسو میرکێلو ماکرۆن کۆدەبنەوە، نەک تەنها بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ڕۆژاڤا بەڵکو بۆ ئەوروپا خۆی، بەرامبەر بە تورکیایەک کە هەتا دێت تەنگژی زیاتریان بۆ دەنێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە