سکاڵا لە سەر ئاردۆغان و پارت و سوپاکەی تۆمار کرا

Tuesday, 22/10/2019, 20:21

5923 بینراوە


جنێڤ ، سویسرا ٢٠١٩/١٠/٢٢ ...
( منظمة الصليب الأحمر الدولي و منظمة حقوق الإنسان )

سکاڵانامە لە سەر ئاردۆغان و پارت و سوپاکەی

وەک کاری بەدواچونی ڕۆژنامەوانیم ئەمڕۆ توانیم سکاڵا لە سەر سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئاردۆغان و پارتی ئاکەپە و سوپای تورکیا و ڕێکخراوە تێرۆرستەکان بکەم و دۆسیەیەکی تایبەت لە بری میللەتەکەمان بەناوی خۆم بکەمەوە .

من وەک ئەندامێکی کارای تیمە تەندروستیەکانی بەرەکانی جەنگیش توانیم بە ئارمی تایبەت ، خۆمانیان پێ بناسێنین .
دەقی سکاڵانامەیەکەم گەیاندە بارەگای سەرەکی
( خاچی سوری نێودەوڵەتی و بارەگای مافی مرۆڤ ) لە شاری جنێف لە سویسرا ، دوای ئەو کۆمەڵ کوژیەی نەتەوەکەمان لە ڕۆژاوای کوردستان و سوتان و بریندار و شەھید کردنی سەدان کەس بە چەکی قەدەغەکراوی فۆسفۆڕی سپی لێکەوتەوە .
دەقی سکاڵانامەکەم ھاوپێچ کردبو بە دەیان وێنەی فۆتۆی قوربانیەکان .
سیمبولی سەرەکی ئەو قوربانیانە موحەمەدی منداڵ بوو کە جەستەی بە ڕێژەیەکی تەواو مەترسی دار سوتا .
وەک لە نامەکە دیارە داوای بە دواچون و بەھانا چونی بریندارەکانمانەوە بچن و بتوانن میللەتەکەمان لە ھەڕەشەی جینۆسایدی سەرتاسەری بپارێزن .
بەو ئومێدەم ھاوڕێکانم بتوانن لە دادگای نێودەوڵەتی لاھای سکاڵانامە ئاڕاستە بکەن و بەدواچون بۆ ھاواری کێسەکانمان بکەن .
دەقی ئەو ئیمەیل و فاکسانەی لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤم وەرگرتوە لە کۆمێنت دادەنێم بەو ئومێدەم بتوانین زۆرترین سکاڵا بکرێت لە لایەن کەس و گروپ و ڕێکخراوەکانمان ، بکرێت بە زمانی عارەبی یان ئینگلیزی بێت .
زۆر گرنگ و کاریگەر دەبو ئەگەر لە ئاستی پارلەمان و حکومەت و حیزبەکان بکرایە .
وێرای سوپاسی تایبەتم بۆ برای بەڕێزم دکتۆر مەجید حەمەدەمین لە ڕێنمایی و ڕاوێژی .
زووتریش بە ھاوکاری دکتۆر موحەمەد کەیانی لە ڕۆژی ٢٠١٩/١٠/١ سکاڵانامەیەکمان گەیاندە ڕێکخراوی خاچی سور و مانگی سوری نێو دەوڵەتی جنێف سەبارەت بە کەمپی پەنابەرانی مەخمور کە لە لەندەن بە تایبەت بۆ ئەو کەیسە ھاتبۆوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە