دوژمنانی کورد هەمیشە بەرامبەر بە هەڵوێست و تێکۆشانی کورد دوو دەستەواژە بەکاردێنن ئەوانیش دەستەواژەی "کوردی باش" و "کوردی خراپ"ە.
مەبەست لە کوردی خراپ هەموو ئەو پێشمەرگە و گەریلا و شەرڤان و سەرکردە و کەسایەتییە سیاسی و چالاکانەی کوردە کە دژی داگیرکاری و پاکتاوی نەژادی کورد دەجەنگ و ڕێگە بە ژێردەستەیی کورد نادەن و تێکۆشانێکی مەزن بەڕێوەدەبەن، ئەمانە لە ڕوانگەی دوژمنانەوە کوردی خراپ و تیرۆرست و گێرەشێوێنن و دژی سنور و دەستور و یاسا و یەک ئاڵا و یەک دەوڵەت و یەک زمان و یەک نەتەوەن.
هەرچی کوردی باشە لە ڕوانگەی دوژمنانەوە هەموو ئەو کوردانەن کە لە پێناو ئیمتیازێکی کەسی و خێڵاکی و بنەماڵەیی و حیزبی دا، دەست بەرداری ناسنامەیی نەتەوەیی خۆیان بوون، نکۆڵی لە نەتەوەکەیان دەکەن لە سەر خاکی خۆیان، و بوونە بە جاش و گوندپارێز و جەیشی شەعبی و فەوجی خەفیفە و پاسدار و جەندرمە و مستەشار و ئەندام پەڕلەمان و وەزیر و کاربەدەست، و بەشدارن لە داگیرکاری و جینۆساید و پاکتاوی نەژادی نەتەوەکەیان.