چی بکەین؟

Wednesday, 23/10/2019, 20:42

4064 بینراوە


بە بۆچوونی من ئەو بڕیارەی ترەمپ هەر بەتەنها هی خۆی نیە بەڵکو بڕیاری کەسانی ترە کە لەسەرووی خۆیەتی. ئیتر خۆشی بێت یان ناخۆشی دەبێت جێ بە جێی بکات. نەوەك لە ووڵاتانی ڕۆژئاوا بە بێ ڕاوێژکار و بە بێ بڕیاری دەوروبەرەکەی مەحاڵە سەرۆك یاخود سەرۆك وەزیران لەسەر هەندێ بابەتی هەستیار کوتووپڕ بڕیاربدات.
لە دەستپێك زۆر لە ووڵاتانی ڕۆژئاوا ڕێگایان بە گەنجە موسوڵمانەکان دا بگەڕێنەوە سوریا بەو هیوایەی ڕژێم بڕووخێنن. ئەمە هەڵەی گەورەی ووڵاتە ئەوروپیەکانە ڕژێم بڕوخێ بۆ کێ؟ بێ ئاگا لەوەی بزانن موسوڵمان چ ڤایرۆسێکە.موسوڵمانی میانڕەو لەمەی ئەردۆگانی خوێن مژ،



دوای ئەوەی داعش دروست بوو سەربازانی هەندێ ووڵات ڕاستەو خۆ چوونە نێو خاکی سوریا سەڕەڕای هێزی ئاسمانی. یەکێ لەوانە ڕوسیا بوو، ئەو نەوت و گازەی ژێر خاکی سوریا بۆ ساڵانێکی دووروو درێژ بە ڕەسمی هی ڕوسیایە. ئێمە نازانین لەم دوایانەش چ گرێ بەستی تر کراوە لە بەرژەوەندی ڕوسیا. ئەمریکا لە زووەوە بەم ڕاستیە گەیشتووە ڕووسیا خاوەنی ڕاستەقینەی سوریایە، ڕوخانی ئەسەد مەحاڵە دەرچوونی ڕوسیاش لە سوریا مەحاڵە. تەماشای ئەو گرتە ڤیدیۆیە بکە چ سوکایەتی بە ئەسەد دەکرێت لە نێو خاکی سوریا،

دوو ڕێگا لە بەردەم ئەمریکا مایەوە یاخود ڕۆژگارێ شەڕی ڕوسەکان بکات یاخود لە سوریا دەرچێت. ترەمپ ڕێگای دووەمی گرتەبەر، ئێستا ترەمپ دەڵێت هەندێ هێز دەهێڵینەوە بۆ پارێزگاری بیرە نەوتەکان بە بۆچوونی من درۆدەکات بیرە نەوتەکان و هەموو ڕۆژهەڵاتی سوریا دەخاتە ژێر کۆنترۆلی تورکیا. ئەمریکا هیوایەی وایە شەڕی گەورە تر لە ناوچەکە ڕووبدات، بە بۆچوونی من سیاسەتمەدارانی تورك هەروا بە ئاسانی خۆیان ناخەنە تەڵەی ئەمریکا شەڕی ڕوسەکان بکەن. لەم ناوە بەدبەختیەکە بۆ ئێمەیە، هیوادارم ترەمپ لابدرێت و جینۆسایدی کوردان دەست پێ نەکات و سیاسەتمەدارانی ئەمریکا ڕێچکەی سێهەم بگرنە بەر و بۆ نووسینەوەی دەستوورێك لە بەرژەوەندی خەڵکی سوریا و جیهان بێت. لەوکاتەی داعش دروست بوو کابرایەکی ئەرمەنی ٨٧ ساڵان ووتی کورد چاکە دەست بخەنە ناو دەست ئەسەد ووتی مەحاڵە تورك هەروا وەك تەماشاکەر بووەستن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە